.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















100 گرام مریشك 200 كالۆری تێدایە!
گۆشتی مریشك Chicken سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ پرۆتین. چەورییەكانی ناو گۆشتی مریشك كەمتر لە جۆری چەورییە تێرەكانن بە بەراورد لەگەڵ گۆشتی سووردا. رێژەی چەوری لە سینگی مریشكدا كەمترە لە بەشەكانی تری مریشك، هەروەها بە خواردنی مریشك بە پێستەوە رێژەی چەورییە تێرەكان دوو ئەوەندە زیاتر دەبێت، بۆیە وا باشترە كە بەر لە خواردنی مریشك پێستەكەی هەڵكەنرێت و فڕێ بدرێت. 100 گرام گۆشتی مریشك بە بێ پێست 200 كالۆری بە لەش دەدات، بەڵام لەگەڵ پێستدا ئەم وزەیە دەگاتە پتر لە 260 كالۆری لەو كاتەی كە هەر یەك گرام چەوری 9 كالۆری وزە بە لەش دەدات. هەروەها گۆشتی مریشك رێژەیەكی بەرزی پرۆتین لەخۆدەگرێت، هەر گرامێك پرۆتینیش 4 كالۆری وزە بە لەش دەدات. پێستی مریشك ئەگەر سپی یان زەرد بێت هیچ لە بەهای خۆراكی گۆشتی مریشك ناگۆڕێت، هەروەها هیچ لە رێژە بەرزەكەی چەورییە تێركانی ناو پێستی مریشك ناگۆڕێت. دەتوانیت كە مریشك بە تەواوی یان بەشێكی وەكو سینگەكەی بە پێستەوە ببرژێنیت بۆ پاراستنی بۆن و چێژ و تەڕێتی گۆشتەكە، بەڵام بەر لە خواردن پێستەكە بە تەواوی فڕێ بدەیت، ئەم كردارە نابێتە هۆی زیادبوونی رێژەی چەورییە تێرەكان لە گۆشتی مریشكدا. سووركردنەوەی گۆشتی مریشك لەناو زەیتدا، بڕی وزە(كالۆری) زیاتر دەكات و بەم شێوەیە گونجاو نابێت بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشییە درێژخانەكانیان هەیە وەكو نەخۆشی دڵ، شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، رەقبوونی خوێنبەرەكان و كۆلیستیرۆلی بەرز. بۆ ئەم نەخۆشانە تەنها خواردنی سینگی مریشك بێ مەترسییە بە مەرجێك بێ پێستە و لەناو رۆن یان زەیتدا سوورنەكرابێتەوە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه