❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافرەتێك لەخەرەندی رواندوز فڕێ دەدرێتە خوارەوە.به لام نامريت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-06 19:28:37

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

ئافرەتێك لەخەرەندی رواندوز فڕێ دەدرێتە خوارەوە.به لام نامريت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-95c4f9a956.gif
حەمید شێخە پاش ئەوەی خێزانەكەی درەنگانێكی شەو ئاگاداری دەكاتەوە بەبوونی ئافرەتێكی جەستە بەخوێن، دەرگای خانووەكەی كە كەوتۆتە بەرامبەر گوندی كاولۆكانی نزیك رواندوز، بۆ ئافرەتەكە دەكاتەوە. هاوسەری حەمید شێخە دەڵێت "سەرەتا ئەوندە ترسام، وام هەست دەكرد كە جنۆكەیەك لەپشت دەرگاكە وەستاوە و لەپەنجەرەی ماڵەكەمان دەدات، بۆیە بەو نیوەشەوە هاوسەرەكەم ئاگادار كردەوە و لەخەوم هەڵساند". ئەو ئافرەتە كە لەگوندەكەی خۆیان لەبواری مافەكانی ژنان كار دەكات، شانبەشانی هاوسەرەكەی كە ئەویش چالاكوانێكی سیاسیی ناسراوی ئەم ناوچەیە، تاكە ماڵی ئەو گوندە دەبن، كە دەرگای ماڵەكەیان بەرووی ئەم ئافرەتە دەكەنەوە، دواتریش پاش گەرمكردنەوە و تیماركردنی برینە زۆرەكانی ئەم ئافرەتە رۆژهەڵاتییە، حەمید شێخە دەستگا پەیوەندیدارەكانی ئەم ناوچەیە ئاگادار دەكاتەوە.
(ئا.خ) ئافرەتێكی شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە، ئێستا دانیشتووی شاری (سۆران)ـە، پاش ئەوەی كێشەیەك لەنێوان خۆی و هاوسەرەكەی روو دەدات، پیاوەكەی لەگەڵ برایەكی خۆی (شووبرای) بەدرەنگانێكی شەو دەیهێننە خەرەندی رواندوز لەبەرامبەر گوندی كاولۆكان، پاش ئەشكەنجەدانێكی زۆر لەبەرزایی ئەو خەرەندە دەیهاوێنە خوارەوە. پیاوەكەی وا هەست دەكا، ئیدی تەواو (ئا) گیانی لەدەست دا و لەكۆڵی بۆوە، بەڵام (ئا) خۆی بەتاشە بەرد و گردۆكەكانی ئەم خەرندە ترسناكە دەگرێتەوە و پاش هاتنە دەرەوەی لەخەرەند، هەر ئەو شەوە بەجەستەیەكی تێكشكاو و بریندار روو لەگوندی كاولۆكان دەكات.
پاش ئەوەی لەدەرگای چەند ماڵێك دەدات و كەس دەرگای لێ ناكاتەوە، بەپەیژەكانی ماڵە تازەكەی حەمید شێخە سەردەكەوێت، كە بۆ ئەو دەبێتەوە دەسپێكی ژیانێكی تازە. كەسێكی نزیك لەخانەوادەی ئەم ئافرەتە بۆكانییە كە نەیویست ناوی خۆی بهێنێت، گوتی "ئەم ئافرەتە منداڵێكی دوو ساڵانی هەیە و هاوسەرەكەشی ئەندامی یەكێ لەحیزبە رۆژهەڵاتییەكانی كوردستانە"، گوتیشی "ئەم خانەوادەیە چەند ساڵێكە لەسۆران گیرساونەتەوە و ماڵی هاوسەرەكەی هەموو پێداویستییەكیان بۆ ئەم ئافرەتە دابین كردووە و تەنانەت مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلیشان بۆ دەرهێناوە و هیچ كەموكوڕیەكی نییە". ئەو خزمەیان ئەوەشی گوت كە "پێدەچێت كێشەكە، كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بێت". بەڕێوەبەری پۆلیسی رواندوز (نەقیب عومەر) سەبارەت بەم رووداوە، دەڵێت "پاش ئەوەی هاوڵاتیەك كاتژمێر 2 و نیوی شەو ئاگاداری كردینەوە بەبوونی ئافرەتێكی زامدار، دەسبەجێ مەفرەزیەكی پۆلیس گەیشتە گوندی كاولۆكان، پاش گەیاندنی ئافرەتە بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە، دەستمان بەلێكۆڵینەوە كرد و تێیدا گەیشتینە ئەوەی، كە ئەم ئافرەتە لەبەرزاییەكانی خەرەند لەلایەن دوو كەس فرێدراوەتە خوارەوە، بۆیە تائێستا سێ كەس لەلای ئێمە كە یەكیان هاوسەرەكەیەتی، لەگەڵ برای هاوسەرەكەی بەناوەكانی (ت ر- ه ر) و ( س ك) كە دەكاتە خەسوی ئەم ئافرتە دەستگیر كراون". بەڕێوەبەری پۆلیسی رواندز گوتیشی "ئێستا (ئا) لەیەكێ لەنەخۆشخانەكان چارەسەری بۆ دەكرێت و لەژێر چاودێری پزیشك و پۆلیسدایە، چونكە تائێستاش مەترسی لەسەر ژیانی هەیە". نەقیب عومەر، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد و گوتیشی " هەوڵ دەدین بەهەر شێوەیەك بێت ئەو ئافرەتە بگەڕێنینەوە كوردستانی رۆژهەڵات، چونكە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە". جێگەی ئاماژەیە، كە شاری رەواندوز چواردەوری بەخەرەند گیراوە و وەك رەواندزییەكان دەڵێن، ئەستەمە كە یەكێك لەخەرەند بكەوێتە خوارەوە و رزگاری بێت، بۆیە رزگاربوونی ئەو ئافرەتە بۆكانییە بۆتە گرێكۆرەیەك لای زۆربەیان، چونكە وەك دەگێڕنەوە، خەرەند چیرۆكی دەیەها تراژیدیای لێكدابڕانی خۆشەویستانی لەخۆ گرتووە.
بۆیە تائێستاش بەشێكی زۆری دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بەسەرسوڕمانەوە باسی رزگاربوونی ئەو ئافرەتە دەكەن، لەمەرگێكی سەرسوڕهێنەر.


سفيل

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-06 20:15:35

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: ئافرەتێك لەخەرەندی رواندوز فڕێ دەدرێتە خوارەوە.به لام نامريت

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-09 07:18:21

dilan koyi
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-07
دواترین سه‌ردان: 2012-09-05
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPMSIE

Re: ئافرەتێك لەخەرەندی رواندوز فڕێ دەدرێتە خوارەوە.به لام نامريت

dast xooshhhhhhhhhhhh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-02-15 17:17:03

جاو مه ست
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-09
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 929
WindowsMSIE7

Re: ئافرەتێك لەخەرەندی رواندوز فڕێ دەدرێتە خوارەوە.به لام نامريت

dastt xosh be

Kurdzhin
تؤ ئه ستيرةى شه وانى تةنهاى منى
ئا لةم شاره بى رؤزه دا بؤجى وونى

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8610b04af8.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net