.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له چه‌مچه‌ماڵ دوای کوشتنی، كچێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵ سوتێنرا.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له‌سه‌ر ڕێگاى نێوان چه‌مچه‌ماڵ–سلێمانى ته‌رمی ئافره‌تێك دۆزرایه‌وه كه دوای كوشتنی سوتێنراوه.
ته‌رمه‌كه هی كچێكى ته‌مه‌ن 34 ساڵ بوو به‌ناوى كه‌ژاڵ محه‌مه‌د كه ده‌ركه‌وت دوای كوشتنی ته‌رمه‌كه‌ی سووتێنراوه.
دراوسێیه‌كی كه‌ژاڵ كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ بۆ (رووداونێت)ی روون كرده‌وه كه‌ژاڵ بۆ كڕینى پێویستی له‌ماڵ ده‌چووه به‌ڵام دواتر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر روونی كرده‌وه كه‌ژاڵ له شاره‌دێی شۆرش نیشته‌جێیه و سێ منداڵى برازاى به‌خێو ده‌كات، كاتێك له‌ماڵ ده‌رچووه تا بچێت له چه‌مچه‌ماڵ پێویستی ماڵ بكڕێت نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دوای ماوه‌یه‌ك كه‌سێك ته‌له‌فون بۆ خێزانه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێ "من كچه‌كه‌تانم كوشتووه و سووتاندوومه".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و كه‌سه ناسراوه‌ته‌وه كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه. عه‌مید دارا عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵ سه‌باره‌ت به‌و تاوانه گوتى "ئه‌و هاووڵاتییه‌ى ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه، ناسراوه و ئێستا ئێمه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین، چه‌ند جارێكیش مه‌فره‌زه‌مان بۆ ره‌وانه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بۆ شوێنێكى نادیار هه‌ڵهاتووه ".
به‌پێى راپۆرتى پزیشكیى به‌شى فریاكه‌وتنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ركه‌وتوه كه‌ژاڵ وێڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر جه‌سته‌ى كه‌وتووه دواتر 50% ى جه‌سته‌ى سووتاوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵیش، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، تاوه‌كو ئێستا هۆكارى ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه نه‌زانراوه.
رووداو

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه