.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كام خۆراك لەگەڵ چارەسەری كیمیاییدا
چارەسەری كیمیایی Chemotherapy یان دەرمانی كیمیایی بۆ تووشبووان بە زۆربەی جۆرەكانی شێرپەنجەی بە گرنگترین و هەنگاوی یەكەمی چارەسەركردن دادەنرێت. ئەگەر چی خۆراكێكی تایبەت دیار نەكرواە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە یان لەكاتی وەرگرتنی چارەسەری كیمیاییدا، بەڵام هەندێك جۆری خۆراك یارمەتی بەرگەگرتنی دەرمانی كیمیایی و كەمكردنەوەی توندی زیانە لابەلاكانی دەدەن. شلە رۆنەكان وەكو شیرەی میوەی سروشتی، جیلاتین، قاوە، چای سوودیان هەیە یەتایبەتی لەپاش نەشتەرگەری و لەكاتی دەستپێكی چارەسەری كیمیاییدا، هەروەها شلەی پەیت و چڕی وەكو ماست،شیر، سوپ یان شۆربەی سەوزە و پاقلەمەنییەكان، كاستەر، زۆر گرنگن بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی كە لە ئەنجامی چارەسەری كیمیایی تووشی كولبوونی دەم یان گرفت لە قووتدانی خۆراك دەبنەوە. ئەو نەخۆشانە دەبێ دووركەونەوە لەو خۆراكانەی كە ئەگەری قەبزی زیاد دەكەن، باشترە كە سەوزە و میوە بێ پەلك یان پێست بخورێن، هەورەها كوڵاندنی سەوزەكان و پەتاتە بەباشی لەگەڵ بڕی زیاتری شلە سوودیان هەیە لەگەڵ چارەسەری كیمیاییدا. پەنیری شیدار Cheddar، شیری كەم لاكتۆز Low Lactose یان شیری بێ لاكتۆز یان ماست بۆ ئەو كەسانەی كە كۆئەندامی هەرسیان بەرگەی لاكتۆز(شەكری شیر) ناگرن بە شیوەی سك ئێشە و سكچوون یان كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه