.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خۆراك بۆ نەخۆشانی رەبو
نەریتە خراپەكانی خۆراك هۆكارێكی زەقە لەپاڵ زیادبوونی حاڵەتەكانی رەبودا Asthma. ئەگەر خۆراك رێژەیەكی بەرزی خوێ و چەوری لەخۆبگرێت و بەروبوومی رووەكی و ماسی و میوەی بە كەمی تێدابێت، ئەوا ئەگەری زیادبوونی نیشانەكانی نەخۆشی رەبو زیاتر دەبن. خۆراك رۆڵێكی فەرامۆشنەكراوی هەیە بۆ كەمكردنەوەی زێدەهەستیاری Hypersensitivity دەزگای بەرگری لەش بەرانبەر بە پیسكارەكانی هەوا و ئەو مادانەی كە هەستەوەری پەیدا دەكەن. هەندێك جۆری خۆراك مادە یان كۆلكە سەربەستەكان هاوسەنگ دەكەنەوە، بەمەشەوە ئەگەری توندی و نۆرەكانی رەبو كەمتر دەبنەوە و فرمانی سییەكان باشتر دەبێت. وا باشە كە خۆراكی نەخۆشانی رەبو رێژەیەكی بەرزی لە سەوزەی رەنگ تاریك تێدابێت، ئەگەر سەوزەكان بە هەڵم ئامادە بكرێن، ئەوا چێژی تەواوی خۆیان دەپارێزن، هەرسكردنیشیان ئاسانتر دەبێت سەرەڕای مانەوەی مادە خۆراكییە گرنگەكان. میوە تازەكان بەشێكی گرنگن لە خۆراكی تووشبووان بە نەخۆشی رەبو، چونكە مادەی دژەئۆكسانیان تێدایە كە كاریگەری مادە وروژێنەرەكانی رەبو كەم دەكەنەوە، هەروەها فرمانی سییەكان باشتر دەكەن بۆیە فرمانی سییەكان لە وەرزی زستاندا كزتر دەبێت، چونكە خەڵك كەمتر میوە دەخوات بە بەراورد لەگەڵ وەرزی هاویندا. سەوزە رەنگ تاریكەكان، ماسی بەلای كەم هەفتانە دوو جار، زەیتی زەیتوون، پیاز و سیر، خۆراكی گونجاو و سوودبەخشن بۆ نەخۆشانی رەبو، لەگەڵ كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكدا. خۆراكی تەندروستییانە و گونجاو كاریگەرییەكی پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر تووشبووان بە نەخۆشی رەبودا.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه