.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كولەكە چۆن دڵت دەپارێزێت؟
كودی یان كولەكەی هاوینی Squash Summer بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە لەبەر ئەوەی كە رێژەیەكی بەرزی لە ریشاڵی تێدایە، جگە لە چەندین كانزا و ڤیتامین و مادەی دژەئۆكسان. كودی بڕێكی كەم وزە و بڕێكی زۆری ئاو لەخۆدەگرێت. هەروەها خواردنی كولەكە كۆئەندامی دڵ و سووڕان دەپارێزێت. كانزا و ڤیتامینەكانی كولەكە بریتین لە: كانزای مەنگەنیز، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، كۆپەر، فۆسفۆر، ڤیتامین A، ڤیتامین C، رایبۆفلاڤین یان ڤیتامین B2، فۆلێت یان ترشی فۆلیك كە یەكێكە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B. پێكهاتووەكانی كولەكە بەتایبەتی رێژە بەرزەكەی ریشاڵ و مادە دژەئۆكسانەكان و ڤیتامینەكان رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی خوێنبەرەكان لە رەقبوون كە ئەگەر لە خوێنبەرەكانی تاجی دڵدا رووبدات ئەوا نۆرەیەكی دڵ سەرهەڵدەدات كە لەوانەیە كوشندە بێت. ئەم پێكهاتووانەی كودی دەمانپارێزن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كە ئەویش وەكو ئاڵۆزییەك فاكتەرێكی نێگەتیڤی بەهێزە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ بەتایبەتی ئەگەر فاكتەرەكانی تری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ لە ئارادابن وەكو قەڵەوی، تەمەن، جگەرەكێشان، كۆلیستیرۆلی بەرز، كەمیی جوولە و وەرزش. بڕە باشەكەی كانزای مەگنسیۆمی كولەكە رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی پەستانی خوێن لەو كاتی كە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆكارێكی هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه