.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خۆراك و كولبوونی دەم
كولبوونی دەم یان هەوكردنی ناوپۆشی دەم Stomatitis حاڵەتێكی باوە، گەلێك هۆكاری لەپاڵە، دەكرێ تا رادەیەكی زۆر خۆمانی لێ بپارێزین. لە مرۆڤی ئاساییدا، ناو دەم مێكرۆبی تێدایە، بەڵام ناوپۆشی دەم بەرگری هەیە بەرانبەر بە میكرۆبەكان و نایەڵێت كە هەوكردن پەیدابكەن، هەروەها رژانی لیك بە بەردەوامی ناو دەم لە میكرۆبەكان پاك دەكاتەوە. هەر هۆكارێك ببێتە ئەگەری لاوازبوونی بەرگری لەش یان لاوازبوونی ناوپۆشی دەم دەبێتە هۆی كولبوونی دەم، بۆ نموونە: سووتانی ناوپۆشی دەم بە خواردن و خواردنەوەی زۆر گەرم، وشكبوونی دەم لەبەر كەمبوونەوەی رژانی لیك، پاك رانەگرتنی دەم و ددان، برینداربوونی ناوپۆشی دەم یان پووك بە هۆی فڵچەی ددان بە شێوەی برینی بچووك كە بە چاو نابینرێن، خەمۆكی، جگەرەكێشان. ئەوە روون و ئاشكرایە كە ڤیتامین و كانزایەكان و چەندین پێكهاتووی تری خۆراك رۆڵی بەرچاویان هەیە لە بەهێزكردنی بەرگری لەش، بۆیە كەمی كانزا و ڤیتامینەكان هۆكارێكی تری زەقە لەپاڵ كولبوونی دەم. كەمی ئاسن كە دەبێتە هۆی جۆرێكی كەمخوێنی وەكو ئەوەی كە زیاتر لە ئافرەتە دووگیانەكاندا بەدی دەكرێت دەبێتە ئەگەری كولبوونی دەم، هەروەها كەمی ڤیتامینەكانیش دەبێتە هۆی كولبوونی دەم. لێرەدا رۆڵی خۆراكی هاوسەنگ دێتە پێشەوە، خواردنی بڕێكی زۆری سەوزە و میوە رۆژانە بڕی پێویستی زۆربەی هەرە زۆری ڤیتامینەكان دابین دەكات بەتایبەتی ڤیتامین C كە رۆڵی بەرچاوی هەیە لە بەهێزكردنی بەرگری لەش، هەروەها ڤیتامین A كە گرنگی زۆری هەیە لە پاراستنی ناوپۆشە شانەییەكاندا بە ناوپۆشی دەمیشەوە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه