❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ماڵی‌ خه‌زوردا ده‌كه‌یت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-09 16:14:06

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ماڵی‌ خه‌زوردا ده‌كه‌یت؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c2e12c069e.jpg
بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانێكی‌ به‌خته‌وه‌رو ئاسوده‌ بێته‌ كایه‌وه‌، پێویسته‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان هاوسه‌ر‌و كه‌س‌و خزمی‌ پیاو په‌یوه‌ندییه‌كی‌ پته‌و ‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ڕێزگرتن‌و خۆشه‌ویستی‌ بێت بۆئه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ دوور بێت له‌كێشه‌و ئاڵۆزی‌.

یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ خۆگونجاندن‌و په‌یوه‌ندی‌ پته‌وه‌ له‌نێوان بوك‌و خزم‌و كه‌سی‌ پیاودا، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ ماوه‌ی‌ ده‌ستگیرانیه‌وه‌ له‌چۆنێتی‌ ژیانیان بگه‌یت، به‌باشی‌ به‌ سروشت‌و مامه‌ڵه‌یان ئاشنابیت، چونكه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ تایبه‌ت نیه‌ ته‌نها به‌زانینی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر پیاو، به‌ڵكو پێویسته‌ كه‌س‌و خزمه‌ نزیكه‌كانی‌ بناسیت‌و سه‌ردانیان بكه‌یت‌و له‌داب‌و نه‌ریتیان شاره‌زا ببیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ چوونه‌ كه‌ژاوه‌ی‌ زێڕینی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ تووشی‌ شۆك نه‌بیت به‌وه‌ی‌ نایانناسیت.

به‌رده‌وام به‌ناسك‌و نیانیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕه‌سمیات له‌نێوانتاندا نه‌مێنێت.

ئه‌وه‌ بزانه‌ تا ئێستاش مێرده‌كه‌ت وه‌ك منداڵێكی‌ بچوك وایه‌ له‌به‌رچاوی دایك‌و باوكیدا، ئه‌و تێڕوانینه‌شیان بۆجیابوونه‌وه‌ی‌ كوڕه‌كه‌یان هه‌روا به‌ئاسانی‌ پێ قبوڵ ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌ئاگایی‌‌و زیره‌كانه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌.

پێویسته‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاگادار بێت له‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌سو‌و خه‌زوردا هه‌ته‌، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌ك باسی‌ خراپه‌یان بكه‌یت‌و وشه‌ی‌ ناشرین بڵێیت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ تووشی‌ كێشه‌ش نه‌بیته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌تدا.

گه‌ر كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان تۆ‌و خه‌سوت مه‌هێڵه‌ په‌ره‌بسه‌نێت‌و گه‌وره‌ بێت‌و مێرده‌كه‌ت تووشی‌ شه‌رمه‌زاری‌ مه‌كه‌، چونكه‌ له‌نێوان تۆ‌و دایكیدا ناتوانێت هیچ بڵێت، دایكیشی‌ هه‌رچییه‌ك بكات‌و بڵێت خراپ بێت له‌گه‌ڵتدا، هه‌میشه‌ خۆی‌ به‌ڕه‌وا ده‌زانێت.

هه‌رچۆنێك هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕه‌فتارێك بكات جێگه‌ی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ تۆ نه‌بێت، هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ مه‌ده‌ لای‌ دایكی‌ باسی‌ بكه‌یت، چونكه‌ هه‌رچۆنێك باسی‌ بكه‌یت ئه‌و دایكێتی‌‌و سۆز‌و میهره‌بانی‌ بۆی‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێت دایكی‌ به‌رپرسیارێتی‌ به‌خێوكردنی‌ گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ‌و هه‌ر كه‌مووكوڕییه‌كی‌ هه‌بێت نیگه‌ران ده‌بێت كه‌تۆ باسی‌ بكه‌یت لای‌، باسكردنی‌ خراپه‌ی‌ مێرده‌كه‌ت لای‌ خه‌سوت له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ تێكدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ هاوسه‌ریتان نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌تان.

كاتێك بده‌ به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ دایكی‌‌و باوكیدا به‌بێ‌ تۆ كۆببنه‌وه‌، هه‌وڵمه‌ده‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بچیت بۆ سه‌ردانی‌ ماڵی‌ باوكی‌ ئه‌وه‌ جۆرێك له‌ئازادی‌ قسه‌كردن ده‌ڕه‌خسێنێت.

به‌رده‌وام ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ ناكۆكی‌ ‌و ئاژاوه‌ ده‌خوڵقێنێت وه‌لاینێ‌.
سنورێكی‌ پێویست‌و تایبه‌تی‌ دابنێ‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ماڵی‌ خه‌زوراندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌هێڵه‌ ده‌ستوه‌ربده‌نه‌ نێو تایبه‌تمه‌ندێتی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریتان.
وا له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌ ڕوون‌و ڕاستگۆ بێت له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكیدا، چونكه‌ ده‌بێته‌ سنورێك به‌بَی‌ ئه‌وه‌ی‌ وێنه‌كان ده‌ربكه‌ون.
سه‌ردانی‌ ماڵی‌ خه‌زورت بكه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتدا له‌كاتێكی‌ جیاوازدا به‌بێ‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت.

گه‌ر ناكۆكی‌‌و كێشه‌ كه‌وته‌ نێوان خۆت‌و ماڵی‌ خه‌سوت هه‌وڵبده‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی‌ خراپه‌یان مه‌كه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بۆ ڕوونبكه‌ره‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ واهه‌ستده‌كات تۆ نامۆیت له‌نێو خێزانه‌كه‌یاندا.

هه‌وڵبده‌ ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان خۆت‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌چوارچێوه‌ی‌ ماڵی‌ خۆتاندا نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌‌و كه‌س پێی‌ نه‌زانێت.
به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ‌ ئینتیمای‌ تۆ بۆ من په‌یوه‌سته‌ به‌ئینتیمای‌ خێزانه‌كه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ش به‌رده‌وام باسی‌ باشییه‌كان‌و گرنگیدانی‌ ماڵی‌ باوكی‌ بۆ بكه‌‌و به‌رگرییان لێ بكه‌.

ژنی‌ ژیر ئه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ڕاو بۆچونه‌كانیه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ بۆشایی‌ له‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ده‌وروبه‌ریدا دروست نه‌بێت‌و به‌وه‌ی‌ به‌ئاگاییه‌وه‌ بۆ به‌خته‌وه‌ری‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌موو ناخۆشیه‌كان بخاته‌ لاوه‌‌و به‌دڵێكی‌ پاكه‌وه‌  بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ باسی‌ خراپه‌ی‌ كه‌س بكات ژیانێكی‌ خۆش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا بگوزه‌رێنێت.

radio nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net