❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چوار ئامۆژگارى بۆ مانه‌وه‌ى ژیانى هاوسه‌رى به‌خۆشى‌و كامه‌رانى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-10 11:31:42

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

چوار ئامۆژگارى بۆ مانه‌وه‌ى ژیانى هاوسه‌رى به‌خۆشى‌و كامه‌رانى

به‌پێى شاره‌زایانى بوارى ده‌روونناسى، ژن كلیلی هه‌موو خۆشى‌و كامه‌رانیه‌كى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌، به‌و پێیه‌ى ئافره‌ت به‌رده‌وام سه‌رچاوه‌ى سۆزو خۆشه‌ویستییه‌كانه‌و به‌ره‌نجامى ئه‌وه‌ش خۆشبه‌ختی ده‌به‌خشێته‌ پیاو.

شاره‌زایانى بوارى ده‌روونناسى هه‌روه‌ها ژنان ئامۆژگارى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى پێویسته‌ هه‌رده‌م جۆرێك هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ڵس‌وكه‌وتى پیاوانیان پێكبێنن، هه‌روه‌ك چاوبپۆشن له‌ زۆربه‌ى ئه‌و كردارو نه‌ریته‌ سادانه‌ى كه‌ جێى ره‌زامه‌ندییان نییه‌.
ئامۆژگاریانه‌ش بۆ ژنان:-

1.تێڕوانینى واقعیانه‌
پێویسته‌ ژنان به‌ تیڕوانینێكى واقعیانه‌ بڕواننه‌ كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان، كه‌ زۆر جار ئه‌و كێشانه‌ ده‌بنه‌ هۆى خولقاندنى جۆرێك له‌ كه‌شى راستگۆیى‌و دیالۆگى كراوه‌ له‌ نێوان ژن‌و مێرد بۆ گفتووگۆكردنى كێشه‌كانى نێوانیان‌و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو.

2. خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ گه‌وره‌كردنى كێشه‌كان
كێشه‌كان گه‌وره‌ مه‌كه‌، پێویسته‌ وشه‌ى ره‌ق‌و نابه‌جێ به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌كارنه‌هێنیت‌و كێشه‌و ناڕێكییه‌كانى پێشووی نه‌هێنیته‌وه‌ یاد، چونكه‌ وشه‌ى ناشرین‌و ده‌سته‌واژه‌ى ره‌ق ته‌نانه‌ت دواى كۆتایی كێشه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌یان هه‌ر ده‌بێت.

3. له‌یه‌كترگه‌یشتن
تێگه‌یشتن له‌ سه‌رچاوه‌ى كێشه‌و گرفته‌كان، ئایا هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌ مه‌سه‌له‌یه‌ك، بۆیه‌ ده‌بێت راستگۆیانه‌و بابه‌تیانه‌، به‌بێ  گرژى‌و هه‌ڵچوون له‌ كێشه‌كان بكۆلیتنه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى  بێده‌نگى‌و گفتووگۆنه‌كردنى بابه‌ته‌ كێشه‌ییه‌كان بوارى لێكنه‌گه‌یشتن‌و ئاستى ناكۆكیه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن.

4.به‌رده‌وام گله‌یی خۆشه‌ویستان جیاده‌كاته‌وه‌
هه‌وڵى ئه‌وه‌ مه‌ده‌ زۆر باسى مێرده‌كه‌ت بكه‌یت،یان كه‌مى‌و هه‌ڵه‌كانى بۆ ئاشكرابكه‌یت،له‌ پێناوى دۆزینه‌وه‌ى هه‌ڵه‌و كه‌لێنه‌كان بۆ راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كانى خۆت‌و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌رخستنى كه‌مته‌رخه‌میه‌كانى ئه‌و، ئه‌مه‌ واله‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سێكى تاوانباره‌و ده‌بێت به‌رگرى له‌ خۆى بكات، كه‌ ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا كه‌لله‌ ره‌قى‌و ره‌تكردنه‌وه‌و سوربوونى زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى زیاتر ده‌كات.

kurdsat

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net