.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















(هونه‌ر ئه‌و عه‌شقه پیرۆزه‌یه كه له‌گه‌ڵ وه‌رینی گوڵه‌كانی ته‌مه‌ندا باڵا ده‌كات، وه‌رزی ژیانه‌وه‌ی هه‌ناسه‌كان نه‌رمتر و ڕووخساری گه‌ڵاكان به هه‌تاوی حه‌ز شیرین‌تر ده‌كات)، ئه‌مه ده‌ستپێكی قسه‌كانی خاتوونێك بوو كه سه‌رمه‌سته به‌و هونه‌ره عه‌شق ئامێزه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ندا ئه‌ویش زیاتر چرۆكانی خولیای ئاوێزانی هونه‌ری موزیك و نواندن ده‌بێت.
خونچه قادر حه‌سه‌ن له‌دایكبووی ساڵی 1986ی شارۆچكه‌ی پیرانشاری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته، له ئێستادا دانیشتووی قه‌زای ڕانیه‌یه، خوێندكاری قۆناغی دووه‌می په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی ڕانیه به‌شی موزیكه.
هونه‌ری موزیك ئاره‌زوویه‌كی له مێژینه‌ی ته‌مه‌نی منداڵیه‌تی، تاده‌گات به ته‌واوی ئاواته‌كانی له‌گه‌ڵیدا گه‌شه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و زیاتر له بواری نواندندا ده‌رده‌كه‌وێت.
خونچه بۆ ئاسۆ وتی: "من تهمسیلێك ناكه‌م پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بێت، ئه‌وه‌ی من پێی هه‌ڵساوم به‌سه‌ر كچان و ژنانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هاتووه".
ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده، جگه له ڕۆڵ بینین له چوار دراما و دوو كورته فیلم و فیلمێكی ماوه‌درێژ به ناوی (ناسنامه‌ی دۆزه‌خ )، له شانۆگه‌رییه‌ك و دوو پانۆرامای سه‌رشه‌قام و كارێكی دۆكیۆمێنتاری بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان و مه‌نه‌لۆجێك و سروودێك و كۆڕاڵی مه‌نه‌لۆجه‌كانی هونه‌رمه‌ند هێدی چنارنهییدا به‌شداریكردووه.
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، به‌شداریكردنی له فیلمێكی وه‌ك ناسنامه‌ی دۆزه‌خدا، یه‌كێك بووه له خه‌ونه لهمێژیینهكانی، ئه‌م كاره‌ش زیاتر به خه‌ڵكی ناساندووه، خوازیاره له داهاتوودا به‌رده‌وامی به‌و خه‌ونه‌ی بدات.
xendan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه