.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















مه‌حاڵه ژیانی هاوسه‌رگیری، بێ كهموكووڕیو كێشه بێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كهموكوڕیو كێشانه‌ش پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژن‌و مێرد به ئاقارێكی خراپ‌دا تێپهڕنهكاتو شیرازه‌ی خێزان تێك نه‌چێت.
هه‌ندێك جار كێشه‌كانی نێوان ژن‌و مێرد به‌و جۆره‌ن كه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌مێننه‌وه‌و له‌بری چاره‌سه‌ركردنیان هه‌ریه‌كه‌یان ژیانێكی تایبه‌ت بۆ خۆی دهژیو به‌رامبه‌ره‌كه‌ی فه‌رامۆشده‌كات، ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه‌ش ماڵ وه‌ك ئوتێلێك لێ دهكهنو به‌دوورده‌بێت له‌وه‌ی لانه‌ی هاوسه‌رگیری بێت‌و خودی هاوسه‌رگیریش ته‌نیا بوونی له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه.
سۆیبه و مێرده‌كه‌ی، كه ماوه‌ی بیست ساڵه له ڕووی دهروونیو سۆزدارییه‌وه لێكتری ترازاون، كه‌چی هێشتا له‌ماڵێكدا دهژینو وه‌ك سۆیبهش ده‌ڵێت "له‌به‌ر خاتری كچه‌كانی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه."
سۆیبه بهدڵتهنگیهكهوه به یاده‌وه‌ری خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و باس له‌وه ده‌كات، كه جارێكیان له‌بری ئه‌وه‌ی ناوی مێرده‌كه‌ی بهێنێت له زاری ده‌رچوه‌و ناوی ده‌ستگیرانی یه‌كه‌می هێناوه، ئه‌وه‌ش بۆته مایه‌ی توڕه‌بوونی مێرده‌كه‌ی‌و پاشانیش لێكتر دووركه‌وتنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی ماڵێكدا.
سۆیبه ده‌ڵێت: "ئه‌و شه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌م به‌ده‌مدا هات، مێرده‌م ئۆقره‌ی له‌به‌ر هه‌ڵگیراو بۆ به‌یانیه‌كه‌ی پێی ڕاگه‌یاندنم، كه لێكتر جیانابینه‌وه به‌ڵام من‌و تۆ بۆ هه‌تایی به‌یه‌ك ناگه‌ینه‌وه." بۆیه له‌و ڕۆژه‌وه سۆیبه ژیانێكی سه‌یر دهژیو خه‌ڵكیش پێیانوایه كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا وه‌ك دوو هاوسه‌ر وان‌و تازه ئه‌وه‌ی ڕوویدا ڕوویداو هیچیشی له‌ده‌ست نایه، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ماڵی باوانم گرانه، چونكه بارودۆخی ئابووریی ئه‌وانیش خراپه، هه‌ربۆیه له ماڵه‌كه‌دا ماومه‌ته‌وه‌و تاسبهیش خه‌ڵكی بهكچهكانم نه‌ڵێن دایك‌و باوكیان لێكتری جیابوونه‌ته‌وه."
سۆیبه باس له‌وه ده‌كات، "كاتێكیش كچه‌كانم گهورهبوونو گه‌یشته ئه‌و ته‌مه‌نی شووبكهن، من‌و باوكیان له ئاههنگو زهماوهنیاندا ڕادهوهستاینو به‌خه‌نده‌وه پێشوازیمان له میوانه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام دواجار ئه‌و لێكدابڕانه ڕۆحییهمان سنووری بێدهنگیو شاردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندو جیابوونه‌وه‌مان گه‌یشته سه‌ر كاغه‌زو له ماڵه هاوبهشهكهشدا پێكه‌وه نه‌ماینه‌وه." له ئێستاشدا سۆیبه بۆته نه‌نك‌و خه‌ریكی په‌روه‌رده‌كردنی كچهزاكانیهتی.
كاتێك جیابوونه‌وه بڕیارێكی گران ده‌بێت، ئه‌وا هه‌ردوولا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ڕێگه‌چاره‌یه‌كی تر هه‌ڵبژێرن تا زیانه‌كانی كه‌متربن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌ماڵێكدا پێوهكهوه بمێننه‌وه، به‌ڵام ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌وپه‌ڕی ساردوسڕیدا بێت، جا ئه‌و پێكه‌وه مانه‌وه‌یه‌ش یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی منداڵه‌كانیانه یاخود له‌به‌رئه‌وه‌یه هیچ لایه‌كیان ڕووبه‌ڕووی تانه‌و ته‌شه‌ری خه‌ڵكانی تر نه‌بنه‌وه .
نازه‌نین ئافره‌تێكی تره‌و باس له‌وه ده‌كات، مێرده‌كه‌ی ناپاكی لێ كردوه‌و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌شی له‌به‌رده‌ستدایه كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ناچاره له‌گه‌ڵیدا بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له خۆی‌و مناڵه‌كانی تێك نه‌چێت. هه‌روه‌ها مێرده‌كه‌ی ژیانێكی باشی بۆ دابینكردون‌و هه‌ندێك مه‌رجیشی په‌سه‌ندكردوه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و منداڵه‌كانیه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی بوترێت دوو هاوسهرنینو له‌نێو یه‌ك ماڵیشدا ناژین. وه‌ك نازه‌نین ده‌ڵێت: "هه‌ركاتێكیش شێكی زۆر پێویست بێته پێشه‌وه، ئه‌وا به نووسین یه‌كتری ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه." نازه‌نین باس له‌وه‌ش ده‌كات، مێرده‌كه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی هێناوه كه پێشتر دۆستی بوه‌و ده‌ڵیت: "له‌نێو ماڵدا جاری وا هه‌یه به دوو هه‌فته‌ش چاوم نه‌ده‌كه‌وته سه‌ر مێرده‌كه‌م، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵماندا نه‌بێت."
دیاره ئه‌م جۆره ژیانه بۆ هه‌ردوولا گرانه، چونكه لێكرازانی په‌یوه‌ندییه ڕۆحیه‌كانی نێوان ژن‌و مێرد، گرانتره له لێك جیابوونه‌وی سه‌ر كاغه‌ز، له‌به‌رئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌ی سه‌ركاغه‌ز كۆتایی به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوانیان دههێنێتو ده‌توانن سه‌رله‌نوێ ژیانێكی تازه بۆ خۆیان دروستبكه‌نه‌وه، به‌ڵام مانه‌وه‌یان له‌یه‌ك ماڵدا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك جگه له بوونی منداڵ‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تر كۆیانبكاته‌وه، ئه‌وا حاڵه‌تێكی قورسه‌و كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر باری ده‌روونیی هه‌ردوولا دهبێتو ماڵیش ده‌بێته به‌ندیخانه‌یه‌ك.
كاوه محمه‌مه‌د، شاره‌زا له بواری ده‌رونناسیدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌نگ له‌یه‌كتر دابڕینی نێوان ژن‌و مێرد، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، ئه‌وه‌نده‌ی كێشه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌هێڵێته‌وه. ئافره‌ت به‌سروشتی خۆی، زیاتر حه‌زی بهقسهكردنه نه‌ك بێده‌نگبوون‌و قسه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا، كاتێكیش كار گه‌یشته ئه‌و ئاسته، ئه‌وا ئافره‌ت به‌ناچاری ئه‌وه قبوڵده‌كات، ئه‌گینا ئه‌و بارودۆخه بۆ ئه‌و گرانه‌و دووچاری نیگهرانیو دڵته‌نگی ده‌كات.
سۆزان ئه‌حمه‌د، شاره‌زا له بواری كۆمه‌ڵناسیدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌نگ له‌یه‌كتر دابڕین له‌نێوان ژن‌و مێرددا شتێكی خراپه‌و كاردانه‌وه‌شی بۆ سه‌ر منداڵه‌كانیان ده‌بێت. بۆ نموونه، كاتێك پیاوێك قسه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ناكات، ئه‌وا ئه‌و دیمه‌نه بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه، كاتێكیش ئه منداڵه گه‌وره‌ده‌بێت، پێیوایه ئه‌وه‌ی باوكی له‌گه‌ڵ دایكی‌دا كردوویه‌تی شێوازێكی باشه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا، بۆیه ڕه‌نگه هه‌مان ڕێگه‌ی باوكی بگرێته‌به‌ر.
خاتوو سۆزان باس له‌وه ده‌كات، ڕه‌نگه ده‌نگ لێكتر دابڕان بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ژن‌و مێرد تووشی حاڵه‌تی ڕق له‌یه‌كتر بوونیان لا دروستبێت، ئه‌وه‌ش كاردنه‌وه‌ی خراپتری ده‌بێت.
چاره‌سه‌ری ساده
هه‌ندێك هه‌نگاوی ساده هه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت‌و ژن‌و مێرد بینێن، ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی كۆتاییهاتن به‌و بێده‌نگییه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتری ده‌ینوێنن، یان ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان بڕیاریداوه ده‌نگ له‌ویتر داببڕێت:
*نوێكردنه‌وه‌ی نێوماڵ‌و دیكۆری ماڵ.
*لێكتر دووركه‌وتنه‌وه بۆ ماوه‌ی كه‌م تا تامه‌زرۆی یه‌كتری ببن.
*بایه‌خدان به‌خۆو گۆڕانكاری له شێوه‌دا.
*پێویسته پیاو وشه‌و قسه‌ی ناسك بدات به‌گوێی ژنه‌كه‌یدا، ئه‌گه‌ر هاتو ژنه‌كه‌ی له حاڵه‌تی بێده‌نگیدا بوو.
*ئه‌گه‌ر هاتو پیاو ده‌نگی دابڕیبوو، ئه‌وا پێویسته ژن كاتی گونجاو دیاریبكات، تا له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان بدوێن‌و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
دواجار په‌نابردن بۆ دیالۆگ‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان له ڕێگه‌ی زمانه‌وه، باشتره له دهنگدابڕانو هێشتنه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی.
xendan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه