.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دەتەوێت جگەرە تەرک بکەیت ؟
بۆ ئەوانەى کە بڕیار دەدەن بە شێوازى قۆناغ بە قۆناغ جگەرە تەرک بکەن ، چەند کەرەستە و ئامرازێک هەن کە دەبنە یارمەتیدەر
وەک لەزگەى نیکۆتین کە لەسەر پێست دەدرێت و لە پێستەکەوە نیکۆتینەکە دەمژرێت بۆ ناو خوێن و بەوەش کەسەکە ئارەزوى بۆ جگەرە کەم دەبێتەوە ، هەروەک بنێشتى نیکۆتین و حەپى نیکۆتینیش هەیە و جگەرە کێش دەیانخاتە دەمییەوە و بەوەش نیکۆتین لە ڕێى کۆئەندامى هەرسەوە وەردەگیرێت و هەریەکە لەوانەش ٢٥ میللیگرام نیکۆتینیان تێدایە ، بەڵام لە هەر جگەرەیەک ٧٥ میللیگرام نیکۆتین هەیە . هەروەک لەو ڕێیەوە کۆئەندامى هەناسەدان لە پیسبوون و نەخۆشى دەپارێزێت و نیکۆتین و چوار هەزار ماددەى دیکەى بەرناکەوێت کە لە جگەرەدا هەن و زیانیان هەیە وەک قەتران و یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن.
بەهۆى زیادبوونى زانیارییەکان سەبارەت بە زیانە تەندرووستیەکانى جگەرە کێشان ، ئێستا چەندین دامەزراوە و سەنتەرى پزیشکى و دەروونى و کۆمەڵایەتى چالاکانە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەى ئامراز و هۆکارى یارمەتیدەر بۆ تەرککردنى جگەرە . بۆ نموونە پێکهێنانى (کۆمەڵەى تەرککردنى جگەرە ) مە بەسەرپەرشتى ڕێکخراوێک ئەندامەکانى بەڵێن دەدەن واز لە جگەرە کێشان بهێنن و پەیوەندى لە نێوان خۆیان و ڕێکخراوەکەشدا درووست دەکەن و لەو ڕێگەیەشەوە جگەرە تەرک دەکەن.
هەروەها خەواندنى موگناتیسیش هۆکارێکى یارمەتیدەرى دیکەیە و لەو ڕێگەیەوە ئیرادەى کەسەکە بەهێز دەرێت و واز لە جگەرە دەهێنێت.
چارەسەر کردن لەڕێگەى گژوگیاوە بە هۆکارێکى یارمەتیدەرى دیکە دادەنرێت لە گەڵ چارەسەرکردن بە شێوازى پزیشکى چینى کە کوتانى جەستەیە لە ڕێگەى دەرزییەوە
لێره تهندروستیت


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
لهسهر هێڵ نییه