❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كوڕێك، كچه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ناو جانتای سه‌فه‌ر شارده‌وه‌ تا به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » كوڕێك، كچه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ناو جانتای سه‌فه‌ر شارده‌وه‌ تا به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات


#1 2010-02-13 14:06:37

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

كوڕێك، كچه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ناو جانتای سه‌فه‌ر شارده‌وه‌ تا به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a17741a2da.gif
له‌ وڵاتی سعودی وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ده‌سته‌ی فه‌رمانكردن به‌ چاكه‌ و نه‌هیكردن له‌ خراپه‌ هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كیان ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌رفه‌ت به‌ كچ و كوڕه‌كان نه‌ده‌ن كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بن و پیاسه‌ بكه‌ن و ژوان ببه‌ستن، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مانه‌ش عاشقه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ جه‌ربه‌زه‌ ده‌نوێنن و رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و رێوشوێنه‌ توندانه‌ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه‌ ده‌درێت. ئه‌مڕۆش كوڕێكی سعودی له‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان ده‌ستگیركرا كه‌ كچه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ناو جانتایه‌كی سه‌فه‌ر شاردبۆوه‌ تاكو به‌یه‌كه‌وه‌ وڵاتی سعودیه‌ به‌جێبێڵن و روو له‌ یه‌كێك له‌ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كه‌دا كوڕه‌كه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلی لێده‌خوڕی وه‌ستێنرا و ئیدی كوڕه‌كه‌ ره‌نگی تێكده‌چێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پیاوانی ئاسایش له‌ خاڵه‌كه‌دا گومانی لێبكه‌ن، بۆیه‌ هه‌موو شوێنێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان پشكنی و دواتر له‌ناو یه‌كێك له‌ جانتاكانی سه‌فه‌ردا كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵییان دۆزیه‌وه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ ده‌یویست بیبات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. شایانی باسه‌ واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ سزایه‌كی جه‌سته‌یی و ماڵیی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و كوڕ و كچه‌ عاشقه‌دا بسه‌پێنرێت.

dwrga

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » كوڕێك، كچه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ناو جانتای سه‌فه‌ر شارده‌وه‌ تا به‌یه‌كه‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net