❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گەورەترین سەربازی خودا؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-15 19:46:25

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

گەورەترین سەربازی خودا؟

گەورەترین سەربازی خودا؟

--------------------------------------------------------------------------------

پرسیار کرا لە ئیمامى عەلى(خواى لێ ڕازى بێت): گەورەترین سەربازى خواى گەورە کێ یە؟ئەویش لە وەڵامدا ووتى:من سەیرى (ئاسن)م کرد زانیم کە ئاسن گەورەترین سەربازى خواى گەورەیە.پاشان سەیرى (ئاگر)م کرد کە (ئاسن) دەتوێنێتەوە...دۆزیمەوە کە (ئاگر) گەورەترین



سەربازى خواى گەورەیە.

پاشان سەیرى (ئاو)م کرد کە ئاگر دەکوژێنێتەوە.... دۆزیمەوە کە(ئاو) گەورەترین سەربازى خواى گەورەیە.

پاشان سەیرى هەورەکانم کرد کە ئاو هەڵدەگرێت.... دۆزیمەوە کە (هەور) گەورەترین سەربازى خواى گەورەیە.

پاشان سەیرى هەوام کرد کە پاڵ دەنێت بە هەورەکانەوە....دۆزیمەوە کە (هەوا) گەورەترین سەربازى خواى گەورەیە.

پاشان سەیرى (شاخەکان)م کرد کە ڕێ لە هەوا دەگرن دۆزیمەوە کە (شاخ) گەورەترین سەربازى خواى گەورەیە.

پاشان سەیرى (مرۆڤ)م کرد لەسەر شاخەکان دەوەستێت و دەتوانێ دایان بتاشێ....کەواتە (مرۆڤ) گەورەترین سەربازى خواى گەورەیە.

پاشان سەیرى ئەو شتەى کە مرۆڤ ناتوانێ لە ئاستیا بوەستێ بریتیە لە (خەو) کەواتە (خەو) گەورەترین سەربازى خواى گەورەیە.

پاشان سەیرم کرد ئەو شتەى کە (خەو)ى مرۆڤ ناهێڵێت بریتیە لە (غەم و خەفەت) کەواتە (غەم و خەفەت) گەورەترین سەربازى خواى گەورەیە.

پاشان سەیرم کرد کە پەناو جێگەى غەم و خەفەت (دڵ)ە....کەواتە دڵ گەورەترین سەربازى خواى گەورەیە.

پاشان بینیم کە ئەو (دڵ)ە ئارام و گوشاد نابێت بێجگە بە یادى خواى گەورە.....

بۆیە ووتم (یادى خوا)ى گەورە

گەورەترین سەربازى خواى گەورەیە.....

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net