.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خەڵاتەکەی هونەرمەندی گەورە (زیاد ئەسعەد) جێگای خۆی بوو، شایستەی زۆر لەوە زیاترە
دیارە هونەرمەندێکی بە ئەزموون خاوەن دەنگێکی پڕ لە ئیحساسی کوردانەی جوانی وەک (زیاد ئەسعەد) شتێکی ئاسایی نیە، چونکە هونەر و هونەرمەند بوون، بە هەموو کەسێکی دەنگ بێژ یاخوود گۆرانیبێژ ناگوترێت.
ئەو هونەرمەندە دەنگ شیرینە هەردەم لە هەوڵدان بووە، بۆ ئەوەی گۆرانی جوان و کاری داهێنان بهێنێتە نێو کۆری گۆرانی کوردی، دیارە ئەو کارەش جگە لەگۆرانییەکانی خۆی، لەو گۆرانیانەش رەنگی داوەتەوە، کە بۆ چەند هونەرمەندێکی داناوە، ئەگەر چی بەداخەوە لەلایەن هەندێک کەسی نەیار چاو پێ هەڵنەهاتووی ئەو هونەرمەندە گەورەیە جار جارە لەم لاو ئەولا بۆڵە بۆڵیان لێوە دێت و دیانەوێ گۆمی هونەری ئەو هونەرمەندە بەتوانایە بە بەردی کوێرانەیان لێڵ بکەن.
من لێرەدا چەند پرسیارێک ئاڕاستەی ئەو هونەرمەندانە ئەکەم، کە لەدوای هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) هاتوون دەستیان کردووە بە کاری هونەری گۆرانی گوتن، کامیان توانیویانە ئەلبوم دوای ئەلبوم شاکاری گۆرانییەکانیان بە گوێچکەی بیسەر تێر بکەن، ئەوەتا لە تۆمارگا و بازاڕی سیدی فرۆشەکان دەبینین چەند کاسێت و سیدی بە کارتۆن بەسەر یەکەوە کەوتووە، ئەوەشیان نیشانەی ئەوەیە ئەو هونەرمەندانە لەگەڵ رێزم بۆ خۆیان و کارەکەیان، کە ئەو هونەرەی دەستیان داوەتێ تەنها بۆ کۆکردنەوەی ناوبانگ و ریکلام کردنە بۆ خودی خۆیان، ئەوەتا سەیری ئەلبومێکی گۆرانی ئەو هونەرمەندانە دەکەیت لە بری ئەوەی بایەخ بەناوەرۆکی گۆرانییەکان بدات، کەچی 24 لەقتەی داناوە لە رەسمی خۆی ریش بەردانەوە و خۆ سوور کردنەوە و تورە بوون لە وێنەکانیاندا بەدەر دەکەوێت، کەچی بەداخەوە ئەلبوم دوای ئەلبوم ئاستیان دەدبەزێت و هەموو ئاوەزەکانیش لەسەر یەک ریتم و شێوازە و ناچێتە قاڵبی ئاوازێک کە بۆ هەمیشە بمێنێتەوە، هەر بۆیە دەنگ و باسی ئەلبومەکانیان تەنها دوو هەفتە بڕ ناکات و پاشان بیر دەچنەوە..!!
لەم رۆژانە هەواڵی خەڵاتکردنی هونەرمەندی بەناوبانگی دوورە وڵات (زیاد ئەسعەد)ـم بیست، بروابکەن ئەوەندە خۆشحاڵبووم خەریک بوو دەست بکەم بەگریان، دیارە ئەو خەڵات و رێز لێنانە بۆ ئەو هونەرمەندە گەورەیە دەبوایە زۆر زووتر بیری لێ بکرێتەوە، چونکە بوونی هونەرمەندێکی وەکو (زیاد ئەسعەد) وایکرد قۆناغی گۆرانی کوردی بەرەو ئاستێکی تر بچێت، ئەوەتا چەندیین هونەرمەندی کورد بە گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندە توانیان سەرجێکی زۆری جەماوەر بەلای خۆیاندا رابکێشن و ئەو گۆرانیانەش ئێستاکە جەماوەریی ترین گۆرانی کوردیین کە ناکرێ ناو ئەهەموو هونەرمەندە بەڕێزە و ئەو پۆلە گۆرانییەش ریز بکەم لێرەدا.
بەهەر حاڵ خەڵاتکردنی هونەرمەندێکی وەک (زیاد ئەسعەد) دەبوایە زۆر زووتر بیری لێبکرابوایەوە، دەست خۆشی لەو بەڕێزانە دەکەم، کە بیرۆکەی ئەو کارەیان دروست کرد، بەڵام جوانترین دیاری کاکە زیادی گەورە هونەرمەندیش ئەوەیە ئەو بێدەنگیەی چەند ساڵەی بە ئەلبومێک تینوێتی جەماوەرەکەی بشکێنێت و بێتەوە لامان، چونکە نابێ (زیاد ئەسعەد)ـی گەورە هونەرمەند ئەوە لەیاد بکات کە ئەو بەتەنیا موڵکی خۆی نیە، بەڵکو موڵکی ئەو جەماوەرە فروان و گەورەشە کە لەناوەو دەرەوەی کوردستان خۆیان بەخاوەنی زیاد ئەسعەد دەزانن، هەروەها گەڕانەوەی بۆ کوردستان و سازدانی کۆنسێرت بۆ جەماوەرەکەی پێویستە بیکاتە هەوێنێک بۆ دەرکەوتنەوەی دووبارەی، چونکە بوونی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) رزگارمان دەکات لەو پۆلە دەنگ ناخۆش و گۆرانی و ئەلبومە سواوانەی کە بە هیچ شێوەیەک گوێگر تێر ناکات.
jabar shexani

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet freshta gyan har sarkawto bet

لهسهر هێڵ نییه









zor supas barezim dasti tosh xosh bet bo peyamakat
لهسهر هێڵ نییه