.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















پشكنینی رەنینی موگناتیسی مەترسی هەیە؟
سكانی وێنەگرتنی رەنینی موگناتیسی MRI تەكنیكێكی تیشكیی بێ ئازارە و سوودەكەی لەوەدایە كە نەخۆش بەر تیشكی Xناكەوێت. وێنەگرتنی رەنینی موگناتیسی گرنگییەكی یەكجار زۆری هەیە بۆ دەتنیشانكردنی نەخۆشییەكان. تا ئێستا ئەم پشكنینە هیچ زیانێكی لابەلای بۆ تەندروستی نییە. ئەو نەخۆشانەی كە هەر جۆرە كانزایەك لە لەشیاندا هەبێت دەبێ ئاگاداری دكتۆر و ستافی دەزگای رەنینی موگناتیسی بكەنەوە. بوونی پلاتینی ئێسك، جومگەی دەستكرد، كلیپسی نەشتەرگەری لە لەشدا كاریگەری بەرچاو دەكەنە سەر ئەو وێنانەی كە لە سكانەری دەزگای رەنینی موگناتیسی وەردەگیرێن. هەندێك كەس نابێ بە هیچ جۆرێك بچنە ژێر پشكنینی رەنینی موگناتیسی لەمانە: ئەو كەسانەی كە پێسمێكەری دڵیان Heart pacemakers بۆ دانراوە، ئەو نەخۆشانەی كە زمانەی دەستكردی دڵیان Artificial heart valves هەیە، كلیپسی كانزایی دەوری چاوەكان، ئەوانەی كە لە گۆیەكانیاندا كانزای چێنراو هەیە، بوونی پارچە ساچمە یان گوللە لە لەشدا، چونكە لەوانەیە كە موگناتیس ئەم كانزایانە لە شوێنی خۆیاندا بجوولێنێت، دەرەنجام لەوانەیە كە كاریگەری خەراپ بكاتە سەر تەندروستی ئەو كەسانە. هەروەها ئەو نەخۆشانەی كە چارەسەری كیمیایی وەردەگرن یان پەمپی ئینسولین بەكاردێنن نابێ بە هیچ شێوەیەك پشكنینی رەنینی موگناتسی بكەن لەبەر هەمان ئەو هۆیانەی كە لە سەرەوەدا باسكران. لەكاتی پشكنینی رەنینی موگناتیسیدا، نەخۆش لە شوێنێكی داخراودا (تیوبی موگناتیسی) پاڵ دەكەوێت، هەندێك لە نەخۆشەكان دوچاری جۆرێك پەستی یان ترس یان تۆقینێكی كاتی دەبنەوە، كە بە تۆقین لە شوێنە داخراوەكان ناسراوە Claustrophobia لێرەدا بەر لە پشكنین دەرمانێكی ئارامبەخش دەدرێتە نەخۆشەكە، چونكە پشكنینیەكە نێو كاتژمێر تا یەك كاتژمێر و نیو دەخایەنێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه