.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ئایا ماست هەمان سوودەكانی شیری هەیە؟
ماست Yogurt خۆراكێكی پڕچێژە، گونجاوە بۆ هەموو كاتێك، بەتایبەتی بۆ ژەمی بەیانیان، با بزانین سوودەكانی ماست بۆ تەندروستی چین؟ سەرەتا، هەرسكردنی ماست لە هەرسكردنی شیر ئاسانترە. ماست خۆراكێكی گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی كە بەرگەی شەكری شیر(لاكتۆز Lactose) ناگرن، واتە پاش خواردنی شیر دوچاری سك ئێشە و ئاوسانی سك و كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا دەبن. ماست لەبەر ئەوەی كە هەوێن بووە، گەلێك ئەنزیم لەخۆدەگرێت كە یارمەتی هەرسكردن دەدەن، بەتایبەتی ئەنزیمی لاكتێز Lactase كە شەكری شیر شیدەكاتەوە. خواردنی ماست ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە ئەستوورە(قۆڵۆن) كەم دەكاتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە كە ماست لاكتۆبەكتریای تێدایە، لاكتۆبەكتریا Lactobacteria یارمەتی پاكبوونەوەی قۆڵۆن لە پاشەڕۆكان دەدات سەرەڕای یارمەتیدانی هەرسكردنی خۆراك. هەروەها ماست وەكو زۆربەی بەروبوومەكانی ئەلبان، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ كانزای كالسیۆم كە گرنگە بۆ گەشە و پتەوی ئێسكەكان و ددان و خۆپاراستن لە لاوازبوونی ئێسك Osteoporosis. خواردنی ماست هاریكاری هەڵمژینی مادە خۆراكییەكان لە خۆراكی تردا دەكات. بۆ نموونە، خواردنی ماست یارمەتی هەڵمژینی كالسیۆم و كۆمەڵەی ڤییتامین B دەدات. ئەوەش سەڵمێنراوە كە ماست بەرگری لەش بە گشتی بەهێزدەكات.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه