❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆراك بۆ بەهێزكردنی گەشەی قژ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-17 10:51:58

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

خۆراك بۆ بەهێزكردنی گەشەی قژ

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-69109df58a.jpg
بۆ بەهێزكردنی گەشەی قژ Hair Growth پێویستەكە پرۆتین لە خۆراكی رۆژانەتدا هەبێت و رێژەكەی بەلای كەم كەمتر نەبێت لە 15%. باشترین سەرچاوەی خۆراك بۆ پرۆتین بریتین لە: گۆشتی بێ چەوری، ماسی، پەلەوەر، هێلكە، پاقلەی سۆیا، ئەلبان، دانەوێڵە و تۆوەكان. بڕی تەواوی كاربۆهیدرات بخۆن، چونكە سەرچاوەی وزەیە و یارمەتی گەشەی شانەكانی لەش دەدات، جگە لەوە رەگی مووەكانیش بە هێز دەكات. كاربۆهیدراتەكان بەتایبەتی دانەوێڵەی تەواو و پەتاتە و سەوزە و میوەكان كە سەرچاوەن بۆ كۆمەڵەی ڤیتامین B زۆر گرنگن بۆ تەندروستی رەگەكانی قژ، واتە بەشە زیندووەكەی قژ، وا باشە كە رێژەی 55-60%ی خۆراكی رۆژانەت پێكبێنن. با رێژەی چەوری لە سەرچاوەی ئاژەڵی و رووەكی لە خۆراكی رۆژانەت پتر نەبێت لە 25-30%،چونكە چەوری وزەی زۆر لەخۆدەگرێت، بۆیە زیادكردنی ئەم رێژەیە لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش، یان قەڵەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن، هەوڵ بدە كە چەورییە ناتێرەكان هەڵبژێریت و دووركەویتەوە لە خواردنی چەورییە تێرەكان، چەورییە نێوەندییەكان. خواردنی رۆژانەت با جۆراوجۆر بێ، بەپێی چەندێتی چالاكی فیزیكی(بەدەنی) خۆت بڕەكان رێكخە و لەبیر نەكەیت كە: رێگاكانی مۆدێرنی ئامادەكردنی خۆراك لە كوالیتی بەهای خۆراكی Nutrient quality كەم دەكەنەوە، كفتی دەروونی یان سترێسی توند، مادە خۆراكییە گرنگەكانی لەش كەم دەكاتەوە، ریجیم Dieting بەتایبەتی ریجیمی هەڵە و نازانستییانە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر تەندروستی و گەشەی قژ، پیربوون كاریگەرییەكی خەراپی هەیە لەسەر خۆراك و تەندروستی قژ، وەرزشیش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هەندێك مادەی خۆراكی لە لەشدا، لە هەندێك حاڵەتدا ڤیتامین و كانزاكان بە شێوەی دەرمان یان هاندەری خۆراكی Supplements پێویست دەكات بەڵام بەو مەرجەی لەژێر چاودێری دكتۆردابێ.
gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net