.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















زۆرێك له شاعیر‌و ئه‌دیبان باس له‌و حاڵه‌تانه ده‌كه‌ن كه له دڵ و مێشكدا رووده‌ده‌ن كاتێك مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ونه داوی خۆشه‌ویستیه‌وه، ئه‌و وه‌سفانه‌ش كه‌باسی لێوه ده‌كرێ زیاتر شاعیرین و له‌راستیدا مه‌سه‌له‌كه ته‌نها چه‌ند كارلێكێكی كیمیاوییه له له‌شی مرۆڤدا.
"تیوسی لفنگ" پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رو پسپۆر له جه‌سته‌ی مرۆڤ له زانكۆی ته‌كساسی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی cnn رایگه‌یاند: خۆشه‌ویستی ته‌نها كارلێكی چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیاویه، خۆشه‌ویستی بریتیه له‌چه‌ند دیارده‌یه‌كی فسیۆلۆژی، وه‌كو خێرایی لێدانی دڵ و ئاره‌ق كردنه‌وه.
وتیشی: "خیرایی لێدانی دڵ له‌كاتی بینیی خۆشه‌ویستدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ردانی مادده‌ی ئه‌درینالین له‌خوێندا له‌و كاته‌دا، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانه‌كانی مێشك بۆ رژێنه تایبه‌ته‌كان به ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان".
لای خۆیه‌وه "ریجنالد هو" پزیشكی پسپۆری ده‌ماره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی فیلادلفیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێكچوونی ره‌نگدانه‌وه‌كانی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر كاری دڵ هاوشێوه‌ی ئاسه‌واره‌كانی وه‌رزشكردنی قورسه، زۆر جاریش خۆشه‌ویستی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان له‌گه‌ڵدایه مه‌ترسیداره، به‌و پێیه‌ی زیادبوون و خێرایی لێدانی دڵ ده‌بێته هۆی زیاتر سه‌رفكردنی ئۆكسجین.
"ریجنالد هۆ" سه‌باره‌ت به‌هه‌ستی لاوازبوون لهئهژنۆكاندا وتی: "پزیشكان ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه بۆ كاریگه‌ری هارمۆنی نوریبنیفرین كه هۆرمۆنێكه نائارامی له‌لای مرۆڤ دروست ده‌كات و هه‌ست و ئاگایی زیاتر ده‌كات".
هاوكات "هیلین فیشه‌ر" مامۆستای زانكۆی ریتگرز سه‌باره‌ت بهنهێنیهكانی دروستبوونی خۆشه‌ویستی ده‌ڵێت "سێ سیستم له‌كاتی دروستبوونی خۆشه‌ویستیدا له‌مێشكدا كار ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به سێكسه‌وه هه‌یه، دووه‌میان په‌یوه‌ندی به خۆشه‌ویستیه‌وه هه‌یه، سێیه‌میان په‌یوه‌ندی بهبهردهوامبوونهوه هه‌یه".
فیشه‌ر ده‌ڵێت "ئه‌و سیستمانه ده‌توانن به‌جیاجیا یان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، به‌جۆرێك مرۆڤ به پاڵنه‌ری سێكسی هه‌ست به‌خۆشه‌ویستی، دواتر مه‌سه‌له‌كه گه‌شه‌ده‌كات تا ده‌گات به‌حه‌زی به‌رده‌وامبوون و دروستكردنی په‌یوه‌ندی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسینهوهیه كه وا له‌خه‌ڵك ده‌كات به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.
xendan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه