.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










چاره‌سه‌ر بۆ چاوی ماندوو له كۆمپیوته‌ر
ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌یت كه ڕۆژانه كاتێكی زۆر له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بێگومان سكاڵای ماندوو بوونی چاوت ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به‌م نیشانانه بكه‌یت:
ماندوو بوون و ئێشانی چاو، له‌گه‌ڵ خوران و وشك بوونی.
به لێڵی بینین.
بێهێزی بینین بۆ شته دووره‌كان دوای ڕوانینی زۆری شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر.
سه‌ر ئێشه و ئازاری ماسوولكه‌كانی مل.
قورسی توانای دیقه‌تدان بۆ گۆڕینی خوێندنه‌وه‌ی نوسراوێكی ناو كۆمپیوته‌ر و نوسراوی سه‌ر كاغه‌زێك.
زیاد بوونی هه‌ست كردن به ڕووناكی.
بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت ئه‌م خاڵانه ڕه‌چاو بكرێت:
كاتێك بده به چاوت بۆ حه‌وانه‌وه‌ی، دوور له شاشه‌كه بڕوانه بۆ ماوه‌ی ده چركه له هه‌ر ده خوله‌كێكدا.
چاو له ئه‌نجامی وردبوونه‌وه‌ی زۆر و دیقه‌ت دان به‌بێ تروكاندن تووشی وشكی دێت، هه‌ندێ كه‌س چاویان زۆر كه‌م ده‌تروكێنن، له‌وانه‌یه له خوله‌كێكدا یه‌ك جار. له كاتێكدا تروكاندنی چاو له هه‌ر پێنج چركه‌یه‌كدا جارێك، سروشتی و پێویسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تروكاندن چاو ته‌ڕ ده‌كات و ڕێ له وشك بوونه‌وه ده‌گرێت.
دانانی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر به شێوه‌یه‌كی گونجاو، گرنگه بۆ ڕێگرتن له ماندوو نه‌بوونی چاو، به جۆرێك ده‌بێت دووری شاشه‌كه له چاوته‌وه (60_80) سم، ببێت و، به‌رزی و نزمییه‌كه‌ی له ئاستی سه‌رت بێت. به‌رز دانانی ماسوولكه‌ی مل هیلاك ده‌كات و نزم بوونیشی بۆ چاو به هه‌مان شێوه.
شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به خاوێنی ڕابگره، خۆڵ و تۆزی سه‌ر شاشه، ڕوونی بینین كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش چاو ماندوو ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ماندوو بوونی چاوت زۆری خایاند و سكاڵات زیاد بوو، یان هه‌ستت به بێهێزیی و تێكه‌ڵ بینین كرد، سه‌ردانی پزیشك بكه.
سه‌رچاوه/ 
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه