❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / توێژینه‌وه‌یه‌ك: به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌ ده‌پارێزێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-19 14:22:32

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

توێژینه‌وه‌یه‌ك: به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌ ده‌پارێزێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-64855b33cd.jpg
چه‌ند زانایه‌ك رایانگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زۆرجار هه‌ست به‌خۆشی‌و حه‌ماسه‌ت ده‌كه‌ن، كه‌متر تووشی نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌بن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ره‌شبینن، روونیشیان كرده‌وه‌ چالاككردنی‌ هه‌ستی ئیجابی له‌لای‌ مرۆڤ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ رێگرتن له‌و مه‌ترسیه‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ له‌سه‌ر دڵ هه‌یه‌.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا كه‌ چه‌ند توێژه‌رێكی‌ ئه‌مریكی سه‌ر سه‌نته‌ری‌ پزیشكی‌ زانكۆ كۆلۆمبیا ئه‌نجامیان داوه‌و له‌ گۆڤاری‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌وروپی تایبه‌ت به‌دڵ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ رایانگه‌یاندووه‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای‌ "تێبینیكردن" ئه‌نجامدراوه‌.
روونیشیان كرده‌وه‌"بۆ یه‌كه‌مجاره‌ توێژینه‌وه‌ی‌ له‌و جۆره‌ ده‌كرێت، كه‌پشت به‌تێبینی ده‌به‌ستێت‌و ده‌ریده‌خات كه‌په‌یوه‌ندی سه‌ربه‌خۆ له‌نێوان هه‌ستی‌ ئیجابی‌و نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵدا هه‌یه‌".
جه‌ختیشیان كرده‌وه‌"پێویسته‌ توێژینه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ بكرێت پێش پێشكه‌شكردنی‌ هیچ رێنماییه‌كی‌ چاره‌سه‌ركردن".
لای‌ خۆیه‌وه‌ "كارینا دیفیدسۆن" به‌شداربوو له‌توێژینه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند"زۆر پێویستمان به‌تاقیكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ریری وورد هه‌یه‌ له‌و بواره‌دا".
نه‌خۆشیه‌كانی دڵیش هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ مردنن له‌ناو پیاوان‌و ژنانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو وڵاتانی‌ پیشه‌سازی جیهان.
رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانیش ده‌ڵێت "نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ‌و شه‌كرو ده‌ماره‌كانی‌ خوێن 32%ی‌ كۆی‌ ئه‌و مردووانه‌ پێك ده‌هێنێت كه‌ له‌ساڵی‌ 2005دا  كۆچی‌ دواییان كردووه‌.

xendan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net