❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شێروان بیركۆتی:غەریبی وای لێكردم حەیران بڵێم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-20 14:49:46

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

شێروان بیركۆتی:غەریبی وای لێكردم حەیران بڵێم

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-37a21a7bb1.jpg
شێروان بیركۆتی:
غەریبی وای لێكردم حەیران بڵێم
هونەری كوردی بە هەندێك كەس نە دەڕووخێت و نە بەرەو پێشەوە دەچێت
شێروان بێركۆتی ئەو هونەرمەندەی كە سەرەتای ژیانی هونەری خۆی بە گوتنی حەیران دەست پێكرد، بە ماوەیەكی كەم وەك حەیرانبێژێكی بەتوانا خۆی دەرخست و جەماوەریش پێشوازیان لە بەرهەمەكانی كرد. شێروان لە دوو ستایلی جیاوازدا هونەری خۆی دەنوێنێ، حەیران و گۆرانی شایی و هەڵپەڕكێ. بەڵام خۆی پێی وایە لە گوتنی حەیراندا سەركەوتووترە. بۆ زانینی نوێترین بەرهەم و گفتوگۆ كردن لەبارەی چەند پرسێكی هونەری، چەند پرسیارێكمان ئاراستە كرد و ئەویش بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە.
* بۆچی ماوەیەكە بەرهەمی نوێت نییە؟
- من سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆمم لە هەندەران، ئامادەكردنی بەرهەم ئاسان نییە وەك ئەوەی خەڵك لە تەلەفزیۆن بە پێنج خولەك دەیبینن، لەوانەیە چەندین مانگ یان ساڵێك كاری بۆ بكەی تەنیا بۆ ئەوەی پێنج خولەك لە تەلەفزیۆن پیشان بدرێت. هەندێك گرفتی تایبەتم هەبوو لەبەرئەوە نەمتوانی بەرهەمێكی تەواو ئامادە بكەم. بەڵام لەم ماوەیە بەرهەمێكم تۆمار كرد بەناوی (هەڵپەڕكێ و شایی) كە گۆرانییەكی هەڵپەڕكێیە بۆ كۆڕەك تیڤی، بەنیازم لەداهاتوویەكی نزیكدا بەرهەمێكی تر پێشكەش بكەم كە حەیرانێكی خۆشە.
* بیرت لەوە نەكردۆتەوە CD یەكی تایبەت بە لاوك و حەیران بەرهەم بێنی؟
- ئەوەی راستی بێت ئەوەندە ئاسان نییە، حەیران زۆر قورسە، دەبێت ئیشی بۆ بكرێت، حەیران كەسێكی زانا و لێهاتووی دەوێت كە بتوانێت یارمەتیم بدات، حەیرانێك كە دادەنرێت وەكو ئاوازێك یان مەقامێك نییە، پێویستە ماوەیەكی زۆر كاری بۆ بكەی بۆ ئەوەی حەیرانێكی سەركەوتوو بێت، گوتن و دانان و تۆماركردنی زۆر قورسە. هیوادارم بتوانم لەماوەیەكی كورت CDیەك تۆمار بكەم هەمووی حەیران بێت، بەڵام ئەمە كاتێكی زۆر و پارەیەكی زۆری دەوێت.
* تا ئێستا بۆ بەرهەم هێنانی كارەكانت كەسێك، یان لایەنێك هاوكاری كردوویت ؟
- دەتوانم بڵێم لەلایەن تەلەفزیۆنی نەورۆزە لەساڵی 2005 دا، پارەی سێ كلیپیان بۆ خەرج كردم كە ئەو كات تەلەفزیۆنی هەرێم بوو، ئەویش پارەیەكی زۆر كەم بوو كە لە دەرەوە نەدەكرا تایتڵی كلیپەكەی پێ بنووسم، لەهەردوو كلیپی كەنیلە و ئەو كلیپەی بۆ حەیران پێشكەشم كرد نزیكەی 55-60 وەرەقەم خەرج كرد هەمووی لەسەر ئەركی خۆم بوو، تا ئێستا هیچ كۆمپانیایەك یان لایەنێكی حكومی یارمەتی نەداوم.
* تۆ حەیران دەڵێی لەهەمان كاتدا گۆرانی هەڵپەڕكێش دەڵێی، زیاتر خۆت لەكامیان دا دەبینیتەوە؟
- بەر لەوەی دەست بە حەیران گوتن بكەم گۆرانی لەسەرخۆم دەگوت، غەریبی وای لێكردم دەست بە حەیران بكەم، ئێستاش پێموایە ئەوەندەی گوێم لە قسەی خەڵك بووە خۆم لەحەیران سەركەوتووتر دەبینم و زیاتر خۆم لەحەیراندا دەبینمەوە. هیوادارم رێچكەی حەیران بەرنەدەم و پەرەی پێ بدەم.
* حەز دەكەی هونەرمەندانی تریش روو لەو بوارە بكەن و حەیران بڵێن؟
- بەڵێ، حەزم لێیە هەموو كەسێك بتوانێت حەیران بڵێت، لەبەر ئەوەی حەیران موڵكی نەتەوەی كوردە، موڵكی من نییە. گرنگ ئەوەیە تێكی نەدات. هەر شتێك بە من بكرێت بۆ هەر هونەرمەندێك ئامادەم بیكەم و یارمەتی بدەم.
* بەرامبەر ئێستای هونەری كوردی رات چییە؟
- لەڕاستیدا هونەری كوردی دەریایە، هونەری كوردی بە چەند كەسێك نەدەڕووخێت نە بەرەو پێشەوە دەچێت، بەڵام زیاتر هونەری كوردی لەئاستێكی باش دا دەبینم، هەندێك كەموكورتی هەیە كەسانێك هەن هونەری كوردیان شێواندووە ئەویش ناحەقی ئەوان ناگرم و گلەیی لەوان ناكەم، بەڵكو دەیگەڕێنمەوە بۆ باڵادەستەكانی خۆمان، بۆ كەناڵە تەلەفزیۆنەكان، كۆنتڕۆڵێك یان سانسۆرێك لەكەناڵەكان نییە، ئەوەش بۆتە واستە كەسێك گۆرانییەك دەڵێت كە زۆر نەشازە كەچی بەڕێوەبەرەكە دەڵێت بۆی دابەزێنە لەبەر ئەوەی واستەی هەیە. ناڵێت ئەوە هونەرە و هەموو دنیا دەیبینێت، بۆیە هیوادارم سنوورێك بۆ ئەو دیاردەیە دابنێن.
* پێتوایە لاوك و حەیران تایبەتن بە ناوچەیەكی دیاریكراو یان سەرتاسەرین؟
- راستییەكەی كە دەڵێی حەیران ئەوە دەشتی هەولێر دەگرێتەوە، قەراج و كەندێناوە بە گشتی دەشتی هەولێر دەگرێتەوە.لاوك دەڤەری بادینان دەگرێتەوە. هەردووكیان داستان و كلتوورێكی گەورەی كوردن، من دەشتی هەولێر بە لاوك و حەیرانەوە دەناسمەوە.
* بە رای تۆ چی وادەكات هونەرمەند لای جەماوەر خۆشەویست بێت؟
- هونەرمەند ئەگەر بیەوێت خۆشەویست بێت و خەڵكانێك باسی بكەن، یەكەم شت دەبێت رەوشتی جوان بێت، هونەرمەند هەیە كە هیچ نەبوو لەناو جەماوەرە و بەجەماوەر خۆی هەڵدەواسێت، بەڵام كە ناسرا خۆی لەجەماوەر دەشارێتەوە، ئەمە زیانی بۆی هەیە. دەبێت هونەرمەند لەناو ئێش و ئازاری جەماوەر و خەڵك بێت، روحی گەورە نەبێت و لووت بەرز نەبێت لەبەر ئەوەی هەر ئەو جەماوەرە هونەرمەند درووست دەكات،من شێروان بێركۆتی لەماڵی خۆم هەر شێروانی دایك و باوكی خۆمم، بەڵام كە بوومە هونەرمەند كوڕی هەموو میللەتم، واتە هونەرمەند كوڕی میللەتە.
* كاردانەوەی خەڵك چۆن بووە بەرامبەرت و چۆن دەڕوانیتە رەخنە؟
- گوێم لەهەموو قسەیەك دەبێت باش و خراپ، رەخنەی هەموو كەسێكیش وەردەگرم.بەڵام گرنگ ئەوەیە تا ئێستا قسەیەكی ناخۆشم بەرامبەر نەكراوە، لە زۆر كاریكاتێر و دیمەنی مۆبایل و راگەیاندنەكان دەبینم چەندین هونەرمەند لەگەڵ رێزم بۆیان شتی كاریكاتێریان پێ كراوە، بەڵام تا ئێستا شتێكی وا بەرامبەر من نەكراوە، ئەوەش مایەی شانازییە بۆ من.
* ڕات چییە بەو شەپۆلەی كە ناوی لێنراوە تازەگەری؟
- تازەگەری وەكو رەخنە وایە، رەخنەی رووخێنەر و رەخنەی درووستكەر، تازەگەری دەبێت بنەمای هەبێت. وەكو باڵەخانەیەك بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت دەبێت بناغەیەكی باشی هەبێت، ئەگەر بناغەكەی باش نەبێت دەڕووخێت. تازەگەری پێویستە بۆ چەند ساڵێك بمێنێتەوە، بەڵام بەداخەوە زۆر گۆرانی هەن تەمەنیان لەدوو هەفتە زیاتر نییە، كلیپەكە جوانە و ئافرەتی جوانی تێدایە، بەڵام تەمەنی درێژ نییە، لەبەر ئەوەی رەسەن نییە و بناغەی نییە.
* تۆ لەنەرویژی، ئەو وڵاتە زۆر هونەرمەندی كوردی لێیە؟
- زیاتر هونەرمەندانی كورد لە سوید یەكتر دەبینن و هونەرمەندانی نەرویژ ژمارەیان كەمە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن. هەر هونەرمەندێك جەماوەری خۆی هەیە و كاری خۆی دیارە، حەز ناكەم ناوی هونەرمەندێكی دیاریكراو بڵێم.
* بۆ تۆ نەرویژ خۆشترە یان كوردستان؟
- ژیانی نەرویژ و كوردستان ئەوەندەی زەوی و ئاسمان جیاوازی بۆ من هەیە، ژیانی هەندەران بەڕاستی بخۆ و بڕۆیە، ئەگەر كارێكی تر نەكەی ناتوانی كاری هونەریت ئەنجام بدەی. من كەسێك نیم بتوانم لەسەر سۆشیال بژیم، من هەر كارم كردووە، ئێستا لەوێ كاری دارتاشی خانوو دەكەم، كۆمپانیای خۆم هەیە لەنەرویژ خانوو درووست دەكەم، ئەگەر ئەو كارە نەكەم ناتوانم حەیرانێك بە كلیپەوە پێشكش بكەم. ژیان لەوێ زۆر سەختە. دەبینم كوردستان زۆر ئارام و خۆشە، بەڵام بەداخەوە یاسایەكی زۆر رێكوپێكی تێدا نییە.
* بیرت لەوە نەكردۆتەوە بە یەكجاری بگەڕێیتەوە كوردستان؟
- مرۆڤ كە دێتەوە چاوی دەترسێت لەو شتانە، كە لەنەرویژم رۆژ دەژمێرم كەی دێمەوە كوردستان، كەچی كە دێیتەوە بەو شێوەیە نییە. سادەترین نموونە كە ئیشت بكەوێتە فەرمانگەیەك خۆت لەپێش چاو دەكەوێت، ئیشی پێنج خولەكە پەنجا ژوورت پێدەكەن، ئەگەر ئەوە نەمێنێت زۆر باشە و هەموو شتێك بە پێی یاسا بەڕێوە بچێت كارێكی زۆر گرنگە.
* هاندەری چ یانەیەكی؟
- هاندەری یانەی بەرشەلۆنەم، بەرشەلۆنەم خۆشدەوێت، من كاتم نییە و زۆر تەماشای یارییەكان ناكەم، بەڵام هەندێ جار لەگەڵ هاوڕێكانم سەیری یاری ریال و بەرشەلۆنە و یانە بەناوبانگەكان دەكەین.
* ئەی حەزت لە كام خواردنە؟
- ئەگەر هەر سێ ژەم برنج و مەرەگە بخۆم بێزار نابم، برنج و مەرەگە هەبێت خواردنی تر ناخۆم، پێش ئەوەی بچمە دەرەوە نەمدەزانی خواردن ئامادە بكەم، بەڵام ئەوروپا هەموو شتێكت فێر دەكات و ئێستا دەزانم خواردن دروست بكەم.
* نوێترین بەرهەمت چییە و كەی بڵاو دەبێتەوە؟
- بەنیازم بەرهەمێكم كلیپ بكەم و حەیرانێكی زۆر خۆش و سەردەمیانە ئامادەیە بەم نزیكانە بەشێوە كلیپ تۆماری بكەم و بڵاوی بكەمەوە. حەز دەكەم ئاماژە بەوە بكەم كە كاك سەید عەزیز بەرزنجی ئەو حەیرانەی بۆ داناوم، كە باوكی لێزانە، بەرپرسی سایتی لێزان. كە خزمی خۆمە و هونەردۆستە و زۆر ماندووە لەگەڵ كارە هونەری و ریكلامەكانم. بەم زووانە حەیرانەكە بڵاو دەكەمەوە، بەڵام كاتەكە دیارنییە. دەمەوێت ئەوەش بڵێم بەم دواییە بۆ جاری یەكەم لەهەولێر، حاجی عوسمان رەحمان قەساب كتێبێكی حەیرانی بڵاو كردۆتەوە چەند حەیرانێكی خۆشی بۆ هێناوم، لەگەڵ سەعدوڵڵا شێخانی حەیرانێكیان لەسەر من و بێركۆت داناوە، هەوڵ ئەدەم ئەو حەیرانەش تۆمار بكەم، سوپاسی ئەو دوو بەڕێزە دەكەم.

gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net