.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خەمۆكی و خۆراك
باری دەروونی مرۆڤ رۆڵێكی گرنگی هەیە لە زیادبوون و كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و لە هەڵبژاردنی جۆری خۆراك و شێوازی ئامادەكردنی خۆراكدا. خۆراكی بۆندار و بەتام، شێوە و وێنەی جوان و رەنگاوڕەنگی خۆراك، خۆراكی شیرین و چەور..هتد. پەستی Anxiety وا لە تووشبوو دەكات كە ئارەزووی خواردن و هەڵبژاردنەكانی خۆراكی تێكبچێت. خەمۆكی Depression وا لە زۆر لە تووشبووان دەكات كە زیاتر خۆراكی شیرینی بخۆن وەكو كێك، شوكولاتە، نەستەلە، پاقلاوە، كولیچە، هەروەها خۆراكە چەورەكانیش چونكە زیاتر بە چێژ و بۆنی خۆراك هێور دەبنەوە، وەكو هەنگاوێك بۆ لەبیركردن یان سووككردنی باری قوڕسی دەروونیی خەمۆكی، بۆیە دەبینین كە زۆر جار تووشبووان بە خەمۆكی كێشی لەشیان زیاد دەكات یان دوچاری قەڵەوی دەبنەوە. تووشبووان بە خەمۆكی لە لایەكی تریشەوە كێشی لەشیان زیاد دەكات ئەویش لەبەر وەرگرتنی دەرمانەكانی دژی خەمۆكی كە دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی جوولە و چالاكی بەدەنی. دەبێ ئەو راستییەش بزانرێ كە میكانیزمەكانی ناو لەش لەكاتی قەیرانە دەروونییەكان و خەمۆكیدا دەگۆڕێن، بەتایبەتی مامەڵەكردن لەگەڵ چەورییەكاندا، بۆیە پێویستە هەوڵ بدرێت لەكاتی تووشبوون بە خەمۆكی چاودێرییەكی تەندروستییانەی پتر بخرێتە سەر خۆراك بە شێوەی كەمكردنەوەی چەوری و شیرینی و زیادكردنی سەوزە و میوەكان و وەرزشكردن، بەتایبەتی لەو كەسانەی سەرەڕای خەمۆكی نەخۆشی جەستەیی درێژخایەنیان هەیە وەكو نەخۆشی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی شەكرە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه