.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خۆراك بۆ تەندروستی چاوەكان
بە گشتی چەند خۆراكێك یارمەتی تەندروستی چاوەكان و فرمانی بینین دەدەن. بۆ نموونە خواردنی میوەكان رۆژانە سێ جار یان پتر گرنگی زۆری هەیە بۆ پاراستنی چاوەكان لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن كە لە چاوەكاندا روودەدەن و هەندێك جار دەبنە ئەگەری لەدەستدانی بینین. رێژەی ئەم پاراستنەی چاو دەگاتە 36% بە بەراوردكردن لەگەڵ ئەو كەسانەی كە رۆژانە تەنها یەك جار میوە دەخۆن. مادە دژەئۆكسانەكانی وەكو كارۆتینۆیدەكان Carotenoids و فلاڤانۆیدەكان Flavonoids، ڤیتامینەكانیش بەتایبەتی ئەوانەی كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە وەكو ڤیتامین A، ڤیتامین C، ڤیتامین E زۆر گرنگن بۆ پاراستنی چاوەكان و هێشتنەوەی بینینێكی تیژ و باش، هەروەها بۆ سەلامەتی موولوولەكانی خوێن كە لەناو چاوەكاندان. هەروەها مادە دژەئۆكسانەكانی ناو سەوزەكانی وەكو برۆكۆلی و قەرنابیت و كەلەم كاریگەری درێژخایەنیان هەیە و دژی كرداری ئۆكسانن، كە لە ئەنجامی بەركەوتنی چاوەكان بە تیشكی خۆرەوە روودەدەن. مادەی لیوتین Lutein كە بە رێژەیەكی باش لە هێلكە،سپێناغ، گەنمەشامی، خاس، نۆك، گەڵای سەوزەی توور دا هەیە، بۆ تەندروستی چاوەكان زۆرگرنگە. جگە لەمانە، خواردنی ماسی بە لای كەم هەفتانە دوو جار چەندی بڵێی گرنگە بۆ تەندروستی چاوەكان و پاراستنیان لە تووشبوون بە ئاوی سپی Cataract.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه