.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ناسلی كچە كوردێكی روخسار جوان و باڵابەرزە، لەگەڵ خانەوادەكەی لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە، بەمەبەستی تۆماركردنی گۆرانییەكانی یەكەم ئەلبوومی و دورستكردنی كلیپێك بەسەردانێك گەڕایەوە كورستان و لەماوەی سەردانەكەیدا (سڤیل) دیمانەیەكی لەگەڵ سازدا و تێیدا ئاماژە بەوە دەكا، لەبەرئەوەی جارێ منداڵە، تائێستا رقی لەشووە و لەگۆرانییەكیشدا بەكچان دەڵێ شوو نەكەن، ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئەوەندەی لەكوردستانە ناتوانێ بەئارەزووی خۆی بخەوێ و گوتی "زۆربەی كاتەكانی رۆژانەم لەگەڵ مامۆستا هەڵكەوت زاهیرم و پڕۆڤەی گۆرانییەكانم پێدەكات و لێ ناگەڕێ بەئارەزووی خۆم بكەوم، چونكە كاتی مانەوەم لەكوردستان كەمە، زۆر سوپاسی دەكەم كە ئەویش بەدروستكردنی من ماندووە و دەیەوێ كار بۆ جێبەجێكردنی حەزەكانم بكات، بەڵام دڵنیام ناسلی دەبێتە خاوەن ئەلبوومێكی سەركەوتوو"، هەروەها ناسلی ئەوەش دەخاتەسەر قسەكانی، كە یەكەم شەوی مانەوەی لەكوردستان سەرمای بووە و گوتی "یەكەم شەوم لەكوردستان زۆرم سەرما بوو، حەزم دەكرد زوو رۆژبێتەوە".
ناسلی شەرمنە و دەمیشی بە پێكەنینە، لەساڵی 1989 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە و ئێستا لەگەڵ خانەوادەكەی خۆیدا لەوڵاتی سوید دەژی، ناسلی وەك خۆی باس لێوە دەكات، بەبینینی هەریەك لەدەشنێ و لۆكە و هانیەوە، حەزیكرد ئەویش وەك گۆرانیبێژ دەربكەوێ و بێتە رێزی ئەوانەوە و گوتی "لەكاتێكدا گۆرانی كوردیم بینی هەنگاوێكی نوێی ناوە و گەنجی نوێ هاتووەتە پێشەوە، بەتایبەت كارەكانی دەشنێ و لۆكە و هانی و میرا، سەرەتا ویستم بزانم كێ كارەكانی بۆ كردوون، كە زانیم مامۆستا هەڵكەوت زاهیرە هەوڵمدا تاپەیوەندیم لەگەڵی دروست كرد، پاشان بەسەردانێك هاتمەوە و قسەمان كرد، ئێستاش هیوادارم بتوانین كارەكانمان تەواو بكەین و جێی رەزامەندی جەماوەری كوردستان بێت". لەبارەی ئەو گۆرانییەشی، كە لەتێكستی حەمە سەعید ئیبراهیم و میلۆدی هەڵكەوت زاهیر تۆماری كردووە و تێیدا داوا لەكچان دەكا شوو نەكەن، ناسلی دەڵێت "ئەوە لەگۆرانییەكەدا وادەڵێم، چونكە تێكستی گۆرانییەكە وایە، بەڵام من گاڵتە دەكەم و لەكۆتایی گۆرانییەكەدا پێدەكەنم و دووبارە بەكچەكان دەڵێم هەمووتان شوو بكەن و كەس بەقسەم نەكا". ناسلی پێیوایە لەبەرئەوەی باڵای بەرزە، هەموو جۆرە جلوبەرگێك لەبەرئەودا جوان دەردەكەوێ، بەڵام زیاتر بە تەراكسوودی ناو ماڵ مورتاحە و دەڵێت "هەموو جلوبەرگێكی جوان بۆ ئافرەت جوانە، بەڵام من بۆ دەرەوە بلوز و پانتۆڵ زیاتر حەزی پێ دەكەم"، ناسلی دەشڵێ "حەزەكانی من زۆرن، جگە لەگۆرانی و جلی جوان، حەزیشم لەخواردنی خۆشە، بەتایبەت مەقلوبە و بریانی، كە خۆم تەنیا دەزانم مەقلوبە دروست بكەم، لەماڵی ئێمەدا برنج و بریانی خواردنێكی رۆژانەیە".
ناوبراو باس دەكا بەدەر لەكاری ئەلبوومەكەی، كە لە 9 تراك پێكهاتووە و سەرجەم ئاوازەكانی لەلایەن هونەرمەند هەڵكەوت زاهیرەوە ئامادەكراوە، ئێستا لەكوردستان كار بۆ وێنەگرتنی كلیپێكی خۆی دەكات و دەڵێ "لەبەرئەوەی ئەو كلیپەی ئێستا خەریكم لەدەرهێنانی محەمەد جەمیل یەكەم كلیپ و ئیشی من دەبێ، پێویستە زۆر بەجوانی و پرۆڤیشناڵییەوە كاری لەسەر بكرێ، بۆیە زۆر سەرقاڵی ئەو كلیپە و تۆماركردنی گۆرانییەكانم"، ناسلی زۆر بەباشی لەزمانی كوردی تێدەگا، بەڵام ناتوانێ بەباشی قسەی پێ بكات، چونكە لەوڵاتی سوید گەورە بووە و تێكەڵاویشی زیاتر لەگەڵ سویدییەكانە، بەڵام گوتی "بەهۆی گۆرانییە كوردییەكانمەوە هەوڵدەدەم زمانە كوردییەكەم باشتر بكەم و گۆرانی لەهەموو شتێك باشتر دەگاتە خەڵكی". ئەو كچە گۆرانیبێژە ئەوە دەخاتەڕوو، كە ناسلی ناوی راستەقینەی خۆیەتی و زۆری پێخۆشە، چونكە بەقسەی خۆی "ئەو ناوە نییە و پێموایە هەرخۆمم، ناوێكی خۆش و ناسكە".
ناسلی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە دەشنێی زۆر خۆشدەوێ و لەگۆرانیبێژە كوردەكان زیاتر گوێی بۆ ئەو گرتووە و ئەویشی ناسیووە، نایشارێتەوە لەكلیپەكانیدا جۆرێك لەلاسایی دەشنێ بكاتەوە و سوود لەستایلی كلیپەكانی وەربگرێ، دەڵێت "كاتێك كلیپەكەی دەشنێم بینی زۆر دڵخۆش بووم كورد هەنگاوێكی نوێی ناوە، كلیپی (هێلاهۆپ)ی دەشنێ هەموو گەنجەكانی ئەوروپای سەرسام كرد، دەستخۆشی لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم"، هەروەها ناسلی دەشڵێ "من بەگشتی گوێ بۆ موزیك و تەكنۆ ڕێگی تۆن رادەگرم".


لهسهر هێڵ نییه