❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئیساک نیوتۆن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-21 10:32:52

Hemin_NaqShbandi
شاعیر
شوێن: koln_Almanya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-22
دواترین سه‌ردان: 2013-12-20
په‌یامه‌كان: 459
WindowsXPMSIE7

ئیساک نیوتۆن

سێر ئیساک نیوتۆن (1643 -1727) فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفى سروشتی، کیمیاگەر و زاناى ئیلاهیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانى ئەنجومەنی پادشایی بوو. نیوتۆن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانەى کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووى مرۆڤ درووستکردوە دەناسرێت[١].

پەڕتووکەکەى بەناوى پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەى سروشتی (بە لاتین: Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica) کە ساڵى 1687 دەرچووە، بە یەکێک لەو پەڕتووکانەى کە گەورەترین کاریگەریی لە سەر مێژووى زانستدا هەبووە ده‌ژمێردرێت و بناغەى بۆ بەشیکی گەورە لە میکانیکی کلاسیک داناوە. لەم پەڕتووکەدا، نیوتۆن وەسفى یاسای ڕاکێشانی گەردوونی و هەرسێ یاساکانی جووڵەی کردووە، کە زاڵێتی پەیداکرد بەسەر ڕوانگەی زانستیی سێ سەدەى داهاتووی خۆیدا سەبارەت بە گەردوونی فیزیکی. نیوتۆن بە سەلماندنی تەبایی و جۆربوونی یاساکانی کیپلەر بۆ جووڵەى هەسارەیی لەگەڵ بیرۆکەی ڕاکێشانەکەی خۆی، نیشانی دا کە جووڵەى شتەکان لە سەر زەوى و جووڵەی تەنە ئاسمانییەکان یەک کۆمەڵە یاسای سروشتی دەستى گرتووە بەسەر هەردووکیاندا و بەم جۆرە هیچ گومانێکی لە دەوروپشتی بیرۆکەی ناوەندێتیی خۆر نەهێشتەوە و ڕاپەڕینی زانستیی پێشخست.

لە میکانیکدا، نیوتۆن پرەنسیپەکانی مانەوەی ڕاوەش و ڕاوەشی گۆشەیی داڕژاند. لە ئۆپتیکدا، یەکەم تەلیسکۆپى پێچەوانەکەرى داهێنا، هەروەها گەشەى بە تیۆرى رەنگەکان (رەنگ) دا، پتشبەستوو بەوەى کە پەپکەى شیکەرەوە دەتوانێت تیشکی سپى بگۆڕێت بە رەنگەکانى پێکهێنەری شەبەنگی دیار.

لە بیرکاریدا، نیوتۆن ئیعتیباری گەشەپێدانی حیسابی دیفرانسیەڵ و ئەنتیگراڵی لەگەڵ گۆتفرید لەیبنیزدا کردە دووکوتەوە. ئەو هەروەها بیردۆزی دووڕستەییی گشتی‌پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو میتۆدە کە ئەمڕۆکە میتۆدی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانى نەخشەی پێ دەلێن.

شوێن و پایەی نیوتن هەر بەرز و پلەدار بووە لەنێو زانیاندا، بەپێی ئەو راپرسییەى ساڵى ٢٠٠٥ کە پەیوەندیدار بوو بە زانایانى کۆمەڵگە شاهانەى بەریتانى، کە پرسى راپرسیییەکە دەیوت (ئایا کام زانا گەورەترین کاریگەرى لەسەر مێژووى زانست هەبووە، نیوتن یان ئەلبێرت ئاینیشتاین؟ لەئەنجامى راپرسییەکەشدا نیوتن ئەو پلەیەى بەدەستهێنا، کە خاوەنى زۆرترین و گەورەترین کاریگەرە. لەگەڵ ئەوەى نیوتن کەسێکى ئیمانداربووە (هەرچەندە لەگەڵ هیچ ئاینێکى سەرەکیدا رێکنەکەوتوە).

Kurdzhin
خۆشه‌ویستی لای شاعیر ووڵاتێکی پڕ به‌ ها یه‌...سه‌رمایه‌ی دنیا له‌ جوانی دێڕێ شیعردایه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-09 21:33:14

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: ئیساک نیوتۆن

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-09 21:57:11

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: ئیساک نیوتۆن

DaStaKanT  XoSh GyaNa Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-09 22:28:46

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

Re: ئیساک نیوتۆن

ده‌ست خۆش هه ر سه ركه وتوبيت به رێزم

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net