❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كوڕان، حه‌زیان له‌هاوڕێیه‌تی‌‌و كچانیش له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-21 20:18:05

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

كوڕان، حه‌زیان له‌هاوڕێیه‌تی‌‌و كچانیش له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییه

به‌شێكی‌ زۆری‌ كوڕان، پێیان باشه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ‌ كچاندا ته‌نها وه‌ك هاوڕێیه‌تی‌ بمێنێته‌وه‌‌و پرۆسه‌ی‌

هاوسه‌ریی‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن، كچانیش به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دان دوای‌ ماوه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی‌، راسته‌وخۆ بڕۆنه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌، توێژه‌رانیش ئه‌و هۆكارانه‌ بۆ چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

كوڕان حه‌زیان له‌هاوڕێیه‌تییه‌

فوئاد جه‌زا، فه‌رمانبه‌رێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵه‌‌و له‌كۆمپانیایه‌كی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌تدا كارده‌كات‌و ساڵی‌ رابردوو خوێندنی‌ زانكۆی‌ ته‌واوكردووه‌‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ له‌كاتی‌ خوێندنی‌ زانكۆدا، په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستیی‌ له‌گه‌ڵ‌ چه‌ندین كچدا هه‌بووه‌، به‌ڵام حه‌زی‌ نه‌كردووه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بگۆڕێت بۆ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌.

فوئاد به‌پێكه‌نینه‌وه‌ وتی‌: "هه‌ر حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ‌ كچدا بم، حه‌زم له‌ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ نییه‌، چونكه‌ ئه‌و ژیانه‌ به‌رپرسیارێتییه‌‌و منیش حه‌زم له‌وه‌ نییه‌".

هه‌روه‌ها گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و سێ‌ ساڵی‌ وه‌ك هه‌ستیار حه‌سه‌ن، كه‌ ده‌رچووی‌ په‌یمانگای‌ ته‌كنیكییه‌، حه‌ز ده‌كات سه‌ره‌تا وه‌ك هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ‌ كچدا بێت، پاشان ئه‌گه‌ر سیفاته‌كانی‌ ئه‌و كچه‌ی‌ به‌دڵ‌ بوو، ئه‌وا ئاماده‌یه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ "رێژه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌مه‌".

ناوبراو پێشتر له‌گه‌ڵ‌ چه‌ندین كچدا په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستیی‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام دواتر حه‌زی‌ كردووه‌ ته‌نها وه‌ك هاوڕێ‌ بن، بۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ كچاندا به‌رده‌وام نه‌بووه‌‌و جیابوونه‌ته‌وه‌.

كچانیش حه‌زیان له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌

به‌پێچه‌وانەوە‌ كچان به‌وه‌ رازی‌ نین كوڕان ته‌نها وه‌ك (هاوڕێ‌) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن‌و ده‌یانه‌وێت دوای‌ گرێدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستیی‌، راسته‌وخۆ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ پێكه‌وه‌ بنێن.

به‌سۆز كه‌مال، كچێكی‌ گه‌نجی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵه‌‌و رای‌ وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێت‌و كوڕێك داوای‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستیی‌ لێبكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و سیفاته‌كانی‌ به‌دڵ‌ بێت، ئه‌وا رازیی‌ ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ پێكه‌وه‌ بنێن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و كچه‌ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیی‌ بكه‌م، ئه‌وا حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت، پێموایه‌ زیاتر بۆ كات به‌سه‌ربردنه‌‌و منیش حه‌زم له‌وه‌ نییه‌".

به‌ڵام بۆچوونی‌ سازان موه‌فه‌ق، كه‌ كچه‌ فه‌رمانبه‌رێكی‌ بیست‌و هه‌شت ساڵه‌، گرێدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستیش له‌گه‌ڵ‌ كوڕاندا ره‌تده‌كاته‌وه‌‌و مه‌به‌ستێتی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ده‌یناسێت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیدا بڕواته‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌. سازان وتی‌ "بڕوام‌ به‌په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌" نییه‌، چونكه‌ ده‌ترسم"كوڕه‌كه‌ راستگۆ نه‌بێت له‌گه‌ڵم".

توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چی‌ ده‌ڵێن؟

توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، مونیرە عه‌بدوڵا، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌ روونیكرده‌وه‌، كه‌ كچان به‌هۆی‌ داب‌و نه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵگه‌‌و ترسیان له‌نه‌بوونی‌ متمانه‌ به‌كوڕان، دوای‌ ماوه‌یه‌ك له‌په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ داوای‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام كوڕان به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ ئه‌و ترسه‌‌و خراپیی‌ باری‌ ئابوورییه‌وه‌، پێیان خۆشه‌ زیاتر وه‌ك هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ‌ كچاندا بمێننه‌وه‌.


                                                                                                                                                                                                                   شه‌فه‌ق

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-21 20:28:57

muhamed_goran
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-11
دواترین سه‌ردان: 2011-09-06
په‌یامه‌كان: 630
WindowsXPFirefox

Re: كوڕان، حه‌زیان له‌هاوڕێیه‌تی‌‌و كچانیش له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییه

ده‌ست خۆش نامۆ گیان سه‌رکه‌وتووبیت به‌قوربان

Kurdzhin
هیچ وشەیەک نیە وەسفى تۆى پێ بکەم                                 
                                                   تەنیا دڵ شک دەبم بەقوربانى تۆى بکەم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-16 17:41:31

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

Re: كوڕان، حه‌زیان له‌هاوڕێیه‌تی‌‌و كچانیش له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییه

ده‌ستی تۆش خۆش هاوڕێ گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت  سه‌رکه‌وتوبیت له‌ کاره‌کانتدا ئه‌زیزم هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ ئاسوده‌یدابیت کاتت گــــوڵ گیان،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-16 19:22:34

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsMSIE7

Re: كوڕان، حه‌زیان له‌هاوڕێیه‌تی‌‌و كچانیش له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییه

ده ست خؤش هاورى كيان بؤ ئه م بابه ته جوانه

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-03-16 19:42:10

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: كوڕان، حه‌زیان له‌هاوڕێیه‌تی‌‌و كچانیش له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییه

ده‌سته‌کانت خۆش کاک نامۆ سه‌رکه‌وتوبیت ئه‌زیزم

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-03-16 22:18:15

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: كوڕان، حه‌زیان له‌هاوڕێیه‌تی‌‌و كچانیش له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییه

والله سه د له سه د قسه كان هه مووى وان به تايبه تى هى توزيره وه كه وه ك خؤى ده ليت كوران به هؤى خرابى ئابووريه وه ناتوانن كجانيش ئه لين وه ره وه ره وه ره بؤ خوازبينيم باشه ده ستت خؤش بيت بؤ ئه م بابه ته جوانه ت سه ركه وتوو بيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-03-17 11:58:13

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: كوڕان، حه‌زیان له‌هاوڕێیه‌تی‌‌و كچانیش له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییه

dastakant xosh bet namo geyan bo am babete jwana
ba heway serkaw tn bo tu aziz

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-03-17 19:27:32

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

Re: كوڕان، حه‌زیان له‌هاوڕێیه‌تی‌‌و كچانیش له‌ژیانی‌ هاوسه‌رییه

ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش هاوڕێیان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هیوام وایه‌ سود مه‌ند بوبێتن سه‌رکه‌وتو بن له‌ کاره‌کانتاندا ئه‌زایزان هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وریتان بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه‌ له‌ خۆــــی و ئاسوده‌یدابن کاتتان گـــــول،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net