❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / توێژه‌ران پێناسه‌ی جینۆمی لووی خانه‌کان ده‌که‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-22 18:19:32

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

توێژه‌ران پێناسه‌ی جینۆمی لووی خانه‌کان ده‌که‌ن

[imgl]http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e814b0fe8d.jpg[/imgl]
خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌کان له بۆماوه‌ییه‌کانیاندا ترشی ناووه‌کی ده‌گۆڕن، ته‌نانه‌ت جینه‌کان کۆپی ده‌که‌ن یان ده‌یسڕنه‌وه. ئێستا توێژه‌ران له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی جینۆمدا به‌دوای نازناوێکی گونجاو بۆ جۆره‌کانی شێرپه‌نجه‌ی هه‌مه‌چه‌شن ده‌گه‌ڕێن. یه‌که‌مین ئه‌نجام ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه.

بۆماوه‌یی مرۆڤێك یه‌کجار دینامیکه. هه‌ر خانه‌یه‌كی له‌ش جینۆمی ئاڵۆز تێیدا جێگیره، جینۆمه‌کانیش به‌سه‌ر 46 کرۆمۆسۆمدا دابه‌شده‌بن: 23 له دایكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و 23ی دیکه‌ش له باوکه‌وه.

هه‌ندێك له به‌شه‌کانی ترشی ناووه‌کی له مرۆڤدا هه‌مه‌چه‌شنن یان به‌ته‌واوه‌تی سڕاونه‌ته‌وه. خانه‌کانی له‌ش به‌مجۆره ژماره‌ی کۆپی هه‌ندێك له جینه‌کانی ده‌گۆڕێت. به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وه بووه، که ته‌نانه‌ت دووانه‌کانی یه‌ك هێلکه، که ده‌بێت هاوبۆماوه‌ییه‌کیان هه‌بێت، که‌چی له ژماره‌ی هه‌ندێك له جینه کۆپییه‌کاندا جیاوازن.

نموونه‌ی جۆره‌کانی ژماره‌ی کۆپی بۆ هه‌ر مرۆڤێك هاوشێوه‌ی په‌نجه مۆری مرۆڤه. له 0.35% تا 0.4%ی بۆماوه‌یی جیاوازیان له‌نێوان دوو نه‌ناسیاودا له ژماره‌ی کۆپی هه‌ندێك له‌ به‌شی ترشی ناووه‌کیدا هه‌یه. تاکو ئێستا 1400 شوێن له بۆماوه‌یی مرۆڤدا پێناسه کراون، که جۆری ژماره‌ی کۆپییه‌کان ده‌رده‌که‌ون. زۆربه‌یان ده‌که‌ونه سه‌ر کرۆمۆسۆمی 22 و کرۆمۆسۆمی "Y"ی نیرینه.

هه‌روه‌ها له خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کاندا جۆری ژماره‌ی کۆپی هه‌یه، بگره به ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆریش. له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا "Rameen Beroukhim" و "Eric Lander" و "Matthew Meyerson" له "Broad Institute " له ناوچه‌ی "Massachusetts" جۆری کۆپیه‌کانی جۆره‌کانی شێرپه‌نجه‌یان به‌راوردکردووه.

هه‌مه‌چه‌شنکردنی کۆپی جینی ده‌توانێت کاریگه‌ری فیسۆلۆژی پڕبکاته‌وه. له به‌کتیریادا بۆته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و پڕۆتینانه‌ی، که بناغه‌ی هه‌مه‌چه‌شنکردنی جینه‌کانیانی تێدایه. هه‌روه‌ها له هه‌ندێك نه‌خۆشیدا نموونه‌ی دیاریکراو جۆری کۆپی دۆزراوه‌ته‌وه.

به‌هه‌مان شێوه‌ش له شێرپه‌نجه‌دا: کۆپیکردنه‌وه یان له‌ناوچوونی ته‌واوی جینه دیاریکراوه‌کان ده‌توانێن خانه‌کان به‌ره‌وو گۆڕین به‌رن و ببنه هۆکاری دروستکردنی لوو. لێره‌دا دوو جۆر له جین ڕۆڵی گرنگ ده‌بینن: "Oncogene" (=جینی شێرپه‌نجه) و "Tumor suppressor gene" (=بۆماوه‌یی چه‌پاندنی لوو). یه‌که‌مین به زیاتر گه‌شه‌کردن، دابه‌شکردن و گه‌شه‌کردنی خانه‌کان کۆنترۆڵ ده‌کات. ئه‌گه‌ر به‌هۆی په‌ڕینه‌وه گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ڕووبدات یان ژماره‌ی کۆپییه‌کانیان به‌رز بێته‌وه، ده‌توانن ببنه هۆکاری ڕوودانی شێرپه‌نجه‌. "Tumor suppressor gene" (=بۆماوه‌یی چه‌پاندنی لوو) به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك وه‌ستێنه‌رێك کارده‌که‌ن، ئه‌مانه کۆنترۆلی دابه‌شکردنی خانه یان ده‌بنه هۆکاری چالاککردنی خۆکۆشتنی خانه‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌و خانه‌یه دووچاری زیان بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌‌ستێنه‌ره‌ نه‌ما - به‌هۆی په‌ڕینه‌وه یان سڕینه‌وه - چالاکی کۆنترۆلکردن به‌هۆیه‌وه ده‌ڕه‌وێته‌وه. ده‌رئه‌نجام ده‌کرێت به‌هه‌مان شێوه شێرپه‌نجه ڕووبدات.

له‌میانه‌ی "Cancer Genome Project"دا زاناکان به‌راوردی بۆماوه‌یی چه‌ند جۆرێکی جیاوازی شێرپه‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا کرد، تا هاوبه‌شی نێوانیان بزانن و ڕێگاچاره‌سه‌ری گونجاو بۆ شێرپه‌نجه بدۆزنه‌وه. پێش ماوه‌یه‌ك‌ له‌مه‌وبه‌ر و بۆ یه‌که‌مین جار جینۆمی خانه‌ی لووی سی و خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پێستیان بڵاویانکرده‌وه.

"Rameen Beroukhim" و "Eric Lander" و "Matthew Meyerson" و هاوه‌ڵه‌کانیان شیکاری بۆماوه‌یی 3131 خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ییان کرد، که له نزیکه‌ی 26 جۆری شێرپه‌نجه‌وه سه‌رچاوه‌یانگرتبوو، له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه‌ی سی، مه‌مك، مێشك و سورینچك. له‌هه‌ر جۆرێکی شێرپه‌نجه‌ش زاناکان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه پشکنینیان بۆ 20 نموونه‌ی جیاوازی خانه وه‌رگیراو کرد.

گرنگترین ده‌ستکه‌وتی زاناکان: ئه‌وان توانییان پێناسه‌ی 158 شوێن له بۆماوه‌ییدا بکه‌ن. له 76 شوێندا بریتیبوو له کۆپیکردنه‌وه، له 82 شوێنی دیکه‌‌شدا له سڕینه‌وه‌ی ترشی ناووه‌کی. به‌شه ترشه ناووه‌کییه‌کان یان زۆر کورتبوون یان زۆر درێژبوون.

به‌رزترین ژماره له کۆپیکردنه‌وه‌ و سڕینه‌وه‌دا توێژه‌ران له شێرپه‌نجه‌ی سورینچك و "Liposarcoma"دا به‌دیانکرد. که‌مترین کۆپی زاناکان له لۆکیمیادا به‌دیانکرد. "Liposarcoma" بریتییه له لووی خراپی شانه نه‌رمه‌کان           
                                                                                                                         سه‌رچاوه‌:خۆزگه‌

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-22 20:11:31

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: توێژه‌ران پێناسه‌ی جینۆمی لووی خانه‌کان ده‌که‌ن

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-23 14:38:32

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: توێژه‌ران پێناسه‌ی جینۆمی لووی خانه‌کان ده‌که‌ن

زۆر سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت zhyar

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net