.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















مه‌دهۆش (1919- 26\2\1994)
ناوى ته‌واوى مه‌دهۆش-ى شاعیر "محه‌مه‌د عه‌لى محه‌مه‌دى حاجى مسته‌فاى قوربانی"یه، ساڵى 1919 له‌شارى سلێمانى له‌دایكبووه‌و قۆناغه‌كانى خوێندنى سه‌ره‌تایى‌و ناوه‌ندى له شارى سلێمانى ته‌واوكردووه.
له ته‌مه‌نى منداڵی‌دا شاگرد خه‌یات بووه، له‌ساڵى 1939 ده‌ستیكردووه به هۆنراوه نووسین‌و یه‌كه‌م هۆنراوه‌ى ساڵى 1940 له ڕۆژنامه‌ى "ژین"دا بڵاوكردۆته‌وه له‌ژێر ناوى "به‌عه‌شقى تۆ بریندارم" پیره‌مێردى نه‌مر كه‌مێك ده‌ستكارى ئه‌م هۆنراوه‌ى بۆ كردووه.
ئه‌م شاعیرانه زۆر كاریگه‌ر بوون له‌لاى مه‌دهۆش "نالى، گۆران، پیره‌مێرد، عه‌لى كه‌مال باپیر"، كێشه‌ى ئه‌وین‌و بابه‌تى سۆزدارى به‌شێكى زۆرى له هۆنراوه‌كانى داگیركردووه، دیمه‌نى ناوازەو جوانى كوردستان كاریگه‌ریى هه‌بووه بۆ نووسینى هۆنراوه‌كانى، ڕێڕه‌وى دانانى هۆنراوه‌و په‌یڕه‌وى شاعیر ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ره‌تادا ویستویه‌تى به‌شێوه‌ى كێشى عه‌روزو بابه‌تى كلاسیكى وه‌ك شیعره‌كانى "نالى" بێته گۆڕپانه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێكى سه‌ركه‌وتووانه‌ى ناوه، توانیویه‌تى سامانێكى نوێ‌و پێویست بخاته‌سه‌ر تۆمارى گه‌وره‌ى هۆنراوه‌ى كوردى، توانیویه‌تى هه‌نگاوێكى نوێ بهاوێت له زمانى كچه‌كان خۆیانه‌وه ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستى‌و جوانى‌و گیروگرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان به‌ده‌ست كۆمه‌ڵ‌و نه‌ریتى دواكه‌وتوى كۆمه‌ڵه‌وه.
مه‌دهۆش-ی شاعیر له ژیانی خۆیدا چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه. له‌وانه‌ش:
1. هه‌میشه به‌هار - ساڵی 1941 تا 1982 شه‌ش جار چاپكراوه‌ته‌وه.
2. دیوانی دڵ و گوڵ - له‌ساڵی 1959دا چاپكراوه.
3. دیوانی سه‌رگوڵ - ساڵی 1961 چاپكراوه.
4. دیوانی شیرین - ساڵی 1962 چاپكراوه.
5. دیوانی دڵی كچان - ساڵی 1967 چاپكراوه.
6. چیرۆكی نه‌ریمان چی لێهات - ساڵی 1968 چاپكراوه.
7. دیوانی دڵی كوڕان - ساڵی 1972 چاپكراوه.
8. دیوانی یانه‌ی دڵان - ساڵی 1982 چاپكراوه.
ئه‌م شاعیره له 26ى شوباتى ساڵى 1994 له شارى سلێمانى كۆچیدوایی كرد.
kurd sat

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dasto panajt xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







DaSt XoSh GyaNa Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه