.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









لافی ته‌مه‌ن شه‌ست و دوو ساڵ كه بۆماوه‌ی سی و سێ ساڵه ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ناوه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و سێ منداڵه‌ی كه به‌خۆشه‌ویستی و جوانترین شێوه په‌روه‌رده‌ی كردون منداڵی ئه‌و نییه، به‌ڵكو ئه‌و ناتوانێت منداڵی ببێت، وه‌ك خۆی دهیگێرِێتهوه، " كاتێك ته‌مه‌نم بیست و حه‌وت ساڵ بوو نهشتهرگهرییهكم ئه‌نجامدا، هه‌رچه‌نده نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتو نه‌بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پزیشك دڵنیای كردمه‌وه كه باری ته‌ندروستیم باشه و له‌داهاتودا روبهرِوی هیچ كێشه‌یه‌ك نابمه‌وه ".
"دوای دوو ساڵ خێزانم پێكهوهناو بوینه خاوه‌نی سێ منداڵ و ژیانی خێزانی زۆر چه‌سپ و بوو، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم زۆر به‌تین بوو.
پاش سی و سێ ساڵ له‌ژیانی هاوسه‌رگیریی هه‌ستم به‌ئازارێكی زۆر كرد و سه‌ردانی پزیشكم كرد، پاش پشكنین ده‌ركه‌وت نه‌زۆكم و توانای خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌م نییه ".
نكۆڵی لهخیانهتهكهی كرد
" زۆر هه‌ستم به‌بێزاری كرد و ده‌ستبه‌جێ گهرِامهوه بۆماڵ "، ناوبراو درێژه بهگێرِانهوهكهی ده‌دات " بینیم منداڵه‌كان له‌ماڵه‌وه‌ن، خۆم ماندوو پێشاند و چومه ژووری نوستن، پاش كه‌مێك هاوسه‌ره‌كه‌م به‌شوێنمدا هات، منیش كه به‌ته‌واوه‌تی تورِهبوم، خۆم پێنهگیر و لێم‌پرسی، كێ باوكی منداڵه‌كانته؟
له‌وه‌ڵامدا، ئه‌وه پرسیاری بۆچییه تۆی باوكیانی.
*درۆده‌كه‌یت، تۆ خیانه‌تت له‌من و منداڵه‌كانیشت كردوه، من ناتوانم منداڵ بهێنم .
" كاتێك ئه‌مه‌ی له‌من بیست به‌ده‌نگی به‌رز هاواریكرد و ده‌ستی به‌جنێودان كرد، بووبهشهرِمان و ده‌نگمان به‌رزبوه‌وه، منداڵه‌كان خۆیان كرد به‌ژووردا، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ده‌نگی به‌رز و هات و هاوار له‌ئێمه ببیستن "
" دایكیان به‌ده‌نگی به‌رز هاواری لێ‌كردن، چ باوكێك به‌منداڵه‌كانی ده‌ڵێت ئێوه منداڵی من نین، ژنه‌كه‌ی بهداوێنپیسی تۆمه‌تبارده‌كات، گوایه من ئێوه‌م به‌حه‌رامی هێناوه ".
"كورِه گه‌وره‌كه‌م كه ته‌مه‌نی سی و دوو ساڵه، لێم نزیكبوه‌وه و لێی پرسیم چی بووه؟ منیش ئه‌وانه‌ی رویدابوو هه‌مویم وه‌ك خۆی بۆگێرِایهوه و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیشم پێشاند و له‌وكاته‌دا فرمێسكه‌كانم ده‌هاته خواره‌وه ".
لافی كه ئێستا پاش ئه‌و ته‌مه‌نه خۆی به‌گێل و گه‌وج ده‌زانێت، بهتورِهیی و حه‌سره‌ته‌وه به‌سه‌رهاته‌كه‌ی ته‌واوده‌كات، " دوای مشتومرِێكی زۆر هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی په‌نج و پێنج ساڵه دانی به‌وه‌دا ناوه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورِه خاڵیدا هه‌بووه، پاش ئێمه به‌سێ ساڵ ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ناوه، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا زۆر باش بوو، زوو سه‌ردانی ده‌كردین. "
ئاكام لافی له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوه‌وه و منداڵه‌كانیش نكوڵییان له‌دایكیان كردوه، هه‌واڵی روداوهكهیش ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی كه‌م ده‌یزانن.
هه‌وال نیوس
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2010-02-24 20:09:22)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته کانت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش هاوڕێ گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت له کاره‌کانتدا هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم به هیوای ئاسوده‌یت گیان،،،،،،،،،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش،خودا پاداشتی خێرت بداته‌وه،دڵێك گه‌ر ترسی خودای تێدا نه‌بێت ئه‌مه به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش هاوڕێیان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتوبن له کاره‌کانتاندا هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له ئاسودهیدابن ئه‌زیزان کاتتان شـــــاد،،،،،،،،،،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
