.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






ژیانمان لە گەشتێكدا..
رۆژێك لە رۆژان كابرایەك لەگەڵ هاوسەرو منداڵەكانیدا، گەشتێكی كرد.. لە ڕێگەدا كەسێكیان بینی راوەستابوو، دەستی لێ راگرتن.. باوكەكە ئۆتۆمبیلەكەی وەستاندو وتی: تۆ كێیت وا دەستت لێ راگرتم؟!
وتی: من پارەو پوڵو سەروەتو سامانم.
باوكەكە لە هاوسەرو منداڵەكانی پرسی: ئایا رێگە دەدەن لەگەڵماندا سەربكەوێت؟
گشتیان وتیان: ئەوە هەر پرسی ناوێت.. نەك جارێك هەزار جار بەڵێ.. با لەگەڵماندا سەربكەوێت، چونكە بە پارەو پوڵو سەروەتو سامان، دەتوانین هەموو شتێك بكەین .. هەروەها دەتوانین پێی ببینە خاوەنی ئەوەی دڵ بۆی دەشنێو حەزێ پێدەكات.
ئیدی پارەو پوڵو سەروەتو سامان، لەگەڵیاندا سەركەوت.
ئۆتۆمبیلەكە دیسان رێی گرتەبەر.. هەتا بە كەسێكی دیكە گەیشتن.. باوكەكە لێی پرسی: ئەرێ پێم ناڵێت تۆ كێیت؟
ئەویش وتی: من پلەو پایەو پۆستو دەسەڵاتم.
دووبارە باوكەكە لە هاوسەرو منداڵەكانی پرسییەوە: رێگە دەدەن لەگەڵماندا سەربكەوێت؟
هەموو بە یەك دەنگ وتیان: جا ئەوە پرسیاری دەوێت!! نەك جارێك هەزار جار بەڵێ.. با لەگەڵماندا سەربكەوێت، چونكە بە پلەو پایەو پۆستو دەسەڵات، دەتوانین هەموو شتێك بكەین .. هەروەها چیمان بوێت دەتوانین ببینە خاوەنی.
پاشان پلەو پایەو پۆستو دەسەڵات، لەگەڵیاندا سەركەوت.
هەمدیسان ئۆتۆمبیلەكە بۆ ئەوەی گەشتەكەی تەواو بكات، ملی رێی گرتەوەبەر.. هەر بەو جۆرە بە زۆر كەس گەیشتن.. كە سەرجەمیان چێژو خۆشیو سەرگەرمیو رابواردنی دنیا بوون.. تاوەكو بە كەسێك گەیشتن.. باوكەكە لێی پرسی: ئەرێ كاكە تۆ كێیت؟!
ئەویش وتی: من دینم.
باوكەكەو هاوسەرو منداڵەكانی تێكڕا بە یەك دەنگ وتیان: ئێستە كەی كاتی ئەوەیە!! ئێمە خۆشیو رابواردنی دنیامان دەوێت.. دینیش لە هەموو خۆشییەك بێ بەشمان دەكات.. كۆتو كەلەپچەمان دەكات.. هزرو هۆشمان وشكو برنگ دەكات.. بە دەست رێنماییەكانییەوە ماندوو دەبین.. هەروەها بەدەست حەڵاڵو حەرامو نوێژو رۆژووو باڵاپۆشیو چیو چی دیكەشەوە كە هەر لە باس نایە.. ئەوەش بە ئێمە ناكرێ.. لە لامان زۆر سەختە، زۆر دژوارە.. لەگەڵ ئێمەدا دانووی ناكوڵێتو زوَر نالەبارە.. بەڵام پاش ئەوەی لە رابواردنو خۆشی دنیا چێژمان وەرگرت.. خۆ دەتوانین بۆ لای بگەڕێینەوە.
پاشان دینیان وێڵ كردو دەستیان بە گەشتەكەیان كردەوەو كەوتنەوە سەر رێ.. لە پڕا تابلۆیەكیان بەرچاو كەوت.. لەسەری نووسرابوو: بوەستە،خاڵی پشكنین لە پێشتەوەیە.
گەیشتنە خاڵی پشكنینو بازگەكە.. كابرایەك ئاماژەی بۆ باوكەكە كرد كە بێتە خوارەوەو ئۆتۆمبیلەكە بە جێ بهێڵێت.. بە باوكەكەی وت: گەشتەكەی تۆ لێرەدا كۆتایی پێهات.. دەبێ بێیتە خوارەوەو لەگەڵمدا بێیت.
باوكەكە لە ترساندا زمانی بەستراو هیچی بۆ نەوترا.
كابرایەكە وتی: من سەرو سۆراغی دین دەكەم.. ئایا دینت پێیە؟
باوكەكە وتی: نەخێر.. بەس تۆزێك لەمەوبەر بە جێم هێشت.. لێمگەڕێ با بگەڕێمەوەو بیهێنم.
كابرایەكە وتی: تۆ ناتوانیت ئەمە بكەیت.. چونكە گەشتەكە تەواو بووەو گەڕانەوەش ئەستەمەو ناكرێ.
باوكەكە وتی: بەڵام خۆ لە ئۆتۆمبیلەكەدا پارەو پوڵو سەروەتو سامانو پلەو پایەو پۆستو دەسەڵاتو خاوو خێزانو چیو چی دیكەم پێیە..
كابرایەكە پێی وت: ئەوانە لە لای خوا، بەدەردت ناخوا.. دەبێ هەموو ئەمانە جێ بهێڵیت.. ئەوەی بەكەڵكت دەهات، بەس ئەو دینە بوو كە لە رێگەدا جێت هێشتو وێڵت كرد.
باوكەكە پرسی: تۆ كێیت؟
كابرا وتی: من ئەو مردنەم كە لێی بێ ئاگابوویتو كردەوەی سپیت بۆ ئەنجام نەدەدا.
باوكەكە سەیرێكی ئۆتۆمبیلەكەی كردو بینی هاوسەرەكەی لە جیاتی ئەم، ئۆتۆمبیلەكە لێدەخوڕێت.. منداڵەكانوپارەو پوڵو سەروەتو سامانو پلەو پایەو پۆستو دەسەڵات، دەستیان بە گەشتی خۆیان كردەوە.. یەك كەس چییە، لەگەڵیدا نەهاتە خوار.
خواش دەفەرموێت: (قَل إن كان اباءكم و أبناءكم و إخوانكم و أزواجكم و عشيرتكم و أموال اقترفتموها و تجرة تخشون كسادها و مساكن ترضونها أحب اليكم من الله و رسوله و جهاد في سبيله فتربصوا حتى يأتي الله بأمره والله لا يهدي القوم الفاسقين) التوبە: ٢٤
واتە: بڵێ: گەر باوكو كوڕو براو ژنو خزمەكانتانو ئەو ماڵەی پەیداتان كردووەو بازرگانییەك كە لە بێ بازاڕییەكەی دەترسنو خانووبەرەی دڵخوازی خۆتان، لە خواو پێغەمبەرو جەنگان لە پێناویدا لا شیرینترە.. دەیسا چاوەڕێ بن تا فەرمان لە خواوە دێ.. خواش ئەوانەی لادەدەن لە رێ، ناخاتەوە سەر رێ.
هەروەها دەفەرموێت: (كل نفس ذائقة الموت و إنما توفون أَجوركم يوم القيمة فمن زحزح عن النار و أدخل الجنة فقد فاز وما الحيواة الدنيا الا متاعَ الغرور) آل عمران: ١٨٥
گشت گیانێك مەرگنۆشە، رۆژی قیامەتیش هەقدەسی خۆتان دەنێنە مشت.. جا كێ لە ئاگر دوورخرایەوەو خرایە بەهەشتەوە، ئەوا بەراستی بردوویەتیەوە.. ببێو نەبێ ژینی دنیاش، چێژی چەواشەكردنە.
وەرگێڕانی بە دەستكارییەوە: ئەسكەندەر رەحیم
SAED A7MAD PENJWENE
لهسهر هێڵ نییه