.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئایا ده‌زانیت منداڵه‌كه‌ت به قۆناغی گواستنه‌وه (ئینتیقالی) دا تێده‌په‌ڕێت؟
هه‌ستت به‌وه‌كردووه منداڵه‌كه‌ت گوێبیستی هاوڕێكانی زیاتر ده‌بێت‌و به‌قسه‌ی ئه‌وان ده‌كات وه‌ك له‌تۆ؟
پێویسته دایك‌و باوك زیاتر نزیك ببنه‌وه له‌منداڵه‌كانیان پێش ئه‌وه‌ی زه‌نگی هه‌رزه‌كاری لێبدات..
منداڵی ته‌مه‌ن ده‌ساڵ له‌ڕووی فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه گه‌شه ده‌كات، ده‌یه‌وێت‌و هه‌وڵده‌دات قورسایی هه‌ڵسوكه‌وت‌و چالاكی كه‌سێتی هه‌نگاو به‌هه‌نگا‌و بسه‌پێنێت‌و تێبنی له‌سه‌رهه‌موو شتێكی ده‌ورو به‌ر بدات، لاسایی هه‌موو كه‌سێكی له‌خۆی گه‌وره‌تر بكاته‌وه، چێژ له‌سه‌ربه‌خۆبوون‌و خۆسه‌پاند وه‌رده‌گرێت، له‌سه‌ر دایك‌و باوك پێویسته منداڵه‌كانیان ڕابهێنن له‌سه‌ر پرسیار‌و ڕاوێژكردن، ئه‌وه‌ش به‌هاندان‌و حه‌زی زۆری بۆ زانینی ڕونكردنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان‌و به‌ستنه‌وه‌ی به‌وشتانه‌ی منداڵ حه‌زی لێیه‌تی‌و په‌یوه‌ندییان به ژیانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش وا له‌خێزان ده‌كات چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵی ده ساڵدا بكرێت.
له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه توانای به‌رپرسیارێتی هه‌موو شتێكیان هه‌یه، به‌ڵام كاتێك داواكارییه‌كیان هه‌یه یان هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن وه‌ك منداڵێكی بچوك ڕه‌فتار ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش ئاساییه، له‌قۆناغی گواستنه‌وه (ئینتیقالی) دا به‌قۆناغی گۆڕانكاری فیسۆلۆژی جه‌سته‌یی‌و فیكری وهه‌ڵچووندا تێده‌په‌ڕن، له‌نێوان جیهانی منداڵی‌و لێبورده‌یی‌و جیهانی سه‌ربه‌خۆبوون‌و پێگه‌یه‌شتندا خۆیان ده‌بیننه‌وه كه ئه‌وه‌ش تووشی شڵه‌ژانیان ده‌كات‌و كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ڕه‌فتار‌و مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ردا.
گرنگترین ئه‌و خاسێتانه‌ی منداڵی ته‌مه‌ن ده‌ساڵی پێده‌ناسرێته‌وه ئه‌وه‌یه زۆرترین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌یان ئه‌نجامده‌ده‌ن، زۆرترین داواكارییان هه‌یه‌و گرنگی زۆریان ده‌وێت پێیان بدرێت، چێژ له‌و وزه زۆره‌ی هه‌یانه وه‌رده‌گرن، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته خێزانیش ئه‌و وزه‌یه‌یی منداڵه‌كه‌یان هه‌یه‌تی قبوڵی بكه‌ن و ئاڕاسته‌یان بكه‌ن به‌به‌رده‌وامی متمانه‌و باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌بێت‌و خۆبه‌ڕێوه‌بردن‌و گرنگی كاتیش بزانن.
1 ـ بنیاتنانی سه‌ربه‌خۆیی خودی:
منداڵی ده ساڵ له‌گه‌ڕانی به‌رده‌وامدایه بۆ ده‌رخستنی تواناكانی‌و بڕیاردان به‌ته‌نها له‌شته‌كان‌و دوور له‌ده‌ستوه‌ردانی دایك‌و باوك، زۆر به‌ڕاشكاوانه بێزارییه‌كانی ده‌خاته ڕوو به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ دایكدا كاتێك كه وه‌ك منداڵ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، دایك به‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌وكاته‌دا بێزار ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه دایك‌و باوك به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌و قۆناغه قسه بكه‌ن كه منداڵ پێیدا تێده‌په‌ڕێت، پێویستیشه هه‌ندێك ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و هه‌ڵبژاردنی شته‌كانی بدرێتێ، ئه‌و خۆ ده‌رخستن‌و سه‌پاندنه‌ی به‌سه‌ر دایكه‌وه هه‌یه‌تی نه‌هێڵرێت.
2 ـ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان:
هه‌ندێك جارله‌و ته‌مه‌نه‌دا باوك خۆی دوورده‌خاته‌وه له‌منداڵ، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی خۆی زاڵبكات‌و حه‌ز به‌تایبه‌تمه‌ندێتی بكات، منداڵی ته‌مه‌ن ده ساڵ هه‌ڵسوكه‌وت‌و ڕه‌فتاره‌كانیان ناجێگیره كاتێك كه‌شه‌كه له‌بار نه‌بوو ئارامن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر كه‌شه‌كه ئارامبوو سه‌ركێش ده‌بن‌و هه‌ڵده‌چن...
سه‌رچاوه ئاژانسه‌کان

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه