.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چەورییەكان وزەی زۆر لەخۆدەگرن، یەك گرام 9 كالۆری وزەی تێدایە، چەورییەكان لە لەشدا پێویستن بۆ گواستنەوەی ئەو ڤیتامینانەی كە لە چەورییدا دەتوێنەوە وەكو ڤیتامین A، D، E، K، هەروەها یارمەتی هەڵمژینی ئەم ڤیتامینانە دەدەن لە كۆئەندامی هەرسدا. هەروەها چەورییەكان سەرچاوەی سەرەكین بۆ ترشە چەورییە بنەڕەتییەكان كە پێویستن بۆ گەشەی لەشی منداڵ. بۆ كەسێكی پێگەیشتوو، پێویستە كە تەنها بە رێژەی 30%ی وزەی رۆژانەی لە چەورییەوە وەربگرێت، لەم رێژەیە تەنها 10%ی لە چەورییە تێرەكان بێت واتە لە سەرچاوەی ئاژەڵییەوە وەرگیرابێت، رێژەی 20%ی لە چەورییە ناتێرەكان بێت واتە لە سەرچاوەی رووەكییەوە وەرگیرابێت. پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراك جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە منداڵان بڕێكی زیاتری چەورییان پێویستە، چونكە لە .................
حاڵەتی گەشەكردندان. تا ئێستا رێكەوتنێك نییە لەسەر چەندین چەندێتی پێویستی رۆژانەی چەوری بۆ منداڵان. لە مانگەكانی سەرەتای ژیانی منداڵدا، چەوری ناو شیری دایك نزیكەی نیوەی پێویستی وزەی منداڵ دابین دەكات، كەچی شیری قوتوو و فۆرمیولای منداڵان بڕێكی كەمتری چەوری بۆ منداڵ دابین دەكات. بە مانایەكی تر لەشی منداڵان پێویستی بەوە هەیە كە نیوەی وزەی رۆژانەی لە چەورییەوە سەرچاوەبگرێت. لەپاش شەش مانگی تەمەنی، رێژەی چەوری كەم دەبێتەوە چونكە منداڵ جگە لە شیر خۆراكی تریش دەخوات وەكو سەوزە و میوە و شۆربا، بەڵام رێژەی چەوری هێشتا لە خۆراكی منداڵدا هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە تا تەمەنی دوو ساڵی، پاشان بەرە بەرە رێژەی چەوری لە خۆراكی منداڵدا كەم دەبێتەوە تا لە تەمەنی هەرزەكاریدا دەگاتە تەنها 30%ی كۆی وزەی خۆراكی رۆژانە.
sarchawa arolondon


لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

لهسهر هێڵ نییه






dastt xosh bet


لهسهر هێڵ نییه