❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جـــواننیعــمەتێـكی خــودایی یە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-28 14:54:05

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

جـــواننیعــمەتێـكی خــودایی یە

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-41bcffd017.jpg
جویـــل بەحـــلەق:
جـــواننیعــمەتێـكی خــودایی یە
جویل بەحلەق لە ساڵی 1979 لە لوبنان لەدایكبووە، لە ساڵی 1997 بە شاجوانی لوبنان هەڵبژێردرا، ئینجا بووە مۆدێلی یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی بازرگانی زێڕ و رووی لە بواری دیزانی جلوبەرگەكان كرد، هەروەها لە كەناڵی mbc بەرنامەیەكی تایبەتی بە جلوبەرگ و دیزاین وجوانكاری پێشكەش دەكرد، دوای ماوەیەك بەرنامەكەی جێهێشت، هەرچەندە بەرنامەكە ئێستاش ماوە، بەڵام یەكێكی تر پێشكەشی دەكات. جگە لەمە لە بواری نواندنیشدا وەك ئەكتەرێكی سەركەوتوو بوونی خۆی سەلماند، دوای ئەوەی بەشداری لە زنجیرە درامایەك بەناوی (اخر الفرسان) كرد، كە لە دەرهێنانی نەجدەت ئەنزوری سوری بوو، هەرچەندە ئێستا زیاتر خەریكی كاری دیزاینی جلوبەرگە، بەڵام لە رێگای نەدا سەعید كە رۆژنامەنووسێكی لوبنانییە توانیمان ئەم دیمانەیەی لەگەڵدا ساز بكەین.
* بەشداری كردنت لە زنجیرەی (اخر الفرسان) چۆن بوو؟
- زۆرم حەز لە كاری نواندن بوو، لەكاتی بەرهەمهێنانی زنجیرەكە ئاگادارییەك بڵاوكرایەوە كە پێویستیان بە ئەكتەرێكی نوێیە بە مواسەفاتی تایبەتەوە كە دیاریان كردبوو، دوای ئەوەی نزیكەی 12 كچیان مانەوە بۆ ماوەی مانگێك بەشدارییان لە خولێكدا كردبوو، لە كۆتاییدا دووكەسیان هەڵبژێردران، بەڵام یەكیان مابوو بۆ بینینی رۆڵی شەیما، بەڕێوەبەری كۆمپانیای عەرەبی داوای لێكردم كە ئەم رۆڵە ببینم و سیناریۆكەی پێشكەش كردم، منیش پێی رازی بووم، دواتر دەرهێنەر نەجدەت ئەنزورم بینی و یەكترمان ناسی ئەویش پێی وابوو من كەسی گونجاوم بۆ بینینی ئەم رۆڵە، هەرچەندە سەەرتا گرفتی شێوەزاری قسەكردنم هەبوو، بەڵام دوای ماوەیەك ئەویش چارەسەر بوو.
* هەستت بەچی كرد كە هەڵبژێردرای بۆ ئەو رۆڵە؟
- تا رادەیەك بۆ من شتێكی سەیر بوو، چونكە یەكەم ئەزموونم بوو كارەكەش زۆر گەورە بوو و لەگەڵ دەرهێنەرێكی گەورەی وەك نەجدەت ئەنزور.
* لەم زنجیرەیەدا چۆن توانیت سەركەوتن بە دەست بێنێت ؟
- وەكو گوتم زۆرم حەز لە كاری نواندن دەكرد، بۆیە تاكو ئەم دەرفەتە لەدەست خۆم نەدەم و بۆ ئەوەی سەركەوتوو بم، هەوڵێكی زۆرمدا و زۆر خۆم هیلاك كرد، سوپاس بۆ خوا سەركەوتوو بووم و جگە لەوەش شارەزاییەكی زۆرم پەیدا كرد و وایكرد زیاتر بڕوام بە خۆم هەبێت.
* دەكرێ بڵێین جوانییەكەت هۆكاری ئەوە بووە كە ئەو رۆڵەت پێبسپێردرێت؟
- ناتوانم بڵێم جوانی هیچ رۆڵێكی نەبووە، چونكە ژمارەیەكی زۆر لە كچەكان تاقیكرانەوە، بێگومان ئەوانیش كچی جوانیان تێدا هەبوو كە رەنگە لە من جوانتر بووبن، بەڵام رۆڵی شەیما زیاتر لەگەڵ من گونجاوە، هەروەها خۆشەویستی من بۆ كارەكە وایكرد كە هەوڵ بدەم بە جوانترین شێوە بەرجەستەی بكەم.
* (اخر الفرسان) و نازناوی شاجوانی لوبنان چییان پێ بەخشی؟
- زۆر شتیان پێ بەخشیوم، وەكو بڕوا بە خۆ بوون، ئارام گرتن، لە هەموویشی گرنگتر وایكرد كەسانی تازە بناسم.
* بەڕای تۆ درامای سوری پێشكەوتووترە یان درامای میسری؟
- بێگومان هەر یەكێكیان خەسڵەت و تایبەتمەندێتی خۆی هەیە، جاران دراما و هونەری نواندن لە میسر پێشەنگ بوو، بەڵام ئێستا سوری و كەنداویش زۆر پێشكەوتوون، بەتایبەتی سورییەكان لە دراما مێژووییەكاندا هەنگاوی زۆریان هاوێشتووە، بە هەمان شێوە وڵاتانی كەنداو لە زنجیرە كۆمەڵایەتییەكان پێشكەوتوون.
* جیهانی دراما و جلوبەرگ چ جیاوازییەكیان هەیە؟
- جیاوازییەكی زۆریان نییە، بەتایبەتی لە بواری ناسین و ناوبانگ دەركردن، چونكە لە هەردوو بوارەكەدا هونەرمەند و نمایشكار لە جەماوەرەوە نزیك دەبێتەوە ئەگەرچی جەماوەری نمایشی جلوبەرگە تایبەتە واتە كارێكی گشتی نییە و هەموو كەسێك رەنگە نەتوانێت لەو بوارەوە نزیك بێتەوە.
* جیهانی دیزاینی جلوبەرگ چۆن پێناسە دەكەی؟
- جیهانێكی گەورە و فراوانە سەرنجی خەڵك بۆ خۆی رادەكێشێت و وا لە نمایشكارەكان دەكات بناسرێن بەجۆرێك كە جلوبەرگەكان بەشێوەیەك نمایش بكات كە خەڵك لە رێگای ئەوەوە بەهایان بزانن.
* بەر لەوەی ببیت بە شاجوانی لوبنان لە ماڵەوە چۆن بووی؟
- سوپاس بۆ خوا ئێمە هەر لە سەرەتاوە بنەماڵەیەكین كە پەیوەندی نێوانمان زۆر پتەوە و لەسەر بنەمای رێز لە یەكتری گرتن بنیاتنراوە، بۆیە گوێ لە بیروڕای یەكتر دەگرین و كارەكانمان بە هاوبەشی ئەنجامدەدەین.
* ئەی دوای ئەوەی بوویت بە شاجوانی لوبنان؟
- بە هەمان شێوە ئەو رێزە هەر مایەوە و زیاتریش بوو.
* چ شتێك شاجوان لە كچی ئاسایی جیا دەكاتەوە؟
- پێویستە ژیر بێت، بەشێوازێكی جوان و رێكوپێك دەربكەوێت و هاوسەنگییەك دروست بكەیت لە نێوان ژیانی ئاسایی خۆت وەك كچێك و وەك شاجوانێك.
* ئەی لە ژیانی ئاسایی، شاجوان یان نمایشكاری جلوبەرگ دەبێ چۆن بێت؟
- بەشداری كردن لە پێشبڕكێی شاجوان و نمایشكردنی جلوبەرگ واتە نمایشكردنی و دەرخستنی جەستەی ئافرەت بەشێوەیەكی روونتر، چونكە ئەو كاتە چاوەكان هەموو لەسەر كچەكەن، بۆیە ئاساییە كە هەموو چاوەكان لایەنە باشەكان نەبینن یاخود قسە و قسەلۆك دەربارەی ئەو كچە بكەن، بۆیە پێویستە زۆر وریای هەڵسوكەوتەكانی خۆی بێت، نەوەك ببێتە بابەتێك بۆ قسەی نابەجێ.
* وەك شاجوانێك چۆن نەشتەرگەری جوانكاری هونەرمەندان هەڵدەسەنگێنی؟
- ئەگەر پێویست بێت بەلای منەوە ئاساییە.
*چۆن جوانی پێناسە دەكەیت؟
- نیعەمەتێكی خوایە.
* ئافرەت چۆن دەتوانێت جوانی خۆی ئیستیغلال بكات بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرێت لەو بوارەی كاری تێدا دەكات؟
- مەبەستم تەنیا جوانی روخسار نییە، بەڵكو پێویستە مرۆڤ لە ناخیشەوە جوان بێت، واتە هەڵگری سیفاتە جوانە مرۆڤایەتییەكان بێت.
* كەی هەست بە ترس دەكەی؟
- زۆر جار ترس هاندەر و پاڵنەرێكی سەرەكییە بۆ سەركەوتن و پەرەپێدان و پێشخستنی مرۆڤ، كاتێك لەسەر ئەنجامدانی كارێك دەبێت كە كارەكەی زۆر خۆش بوێت و حەز نەكات بە هیچ شێوەیەك هەڵەی تێدا بكات.
* بۆچی بەرنامەی (جویل ستایل)ت بەجێهێشت؟
- ئەم بەرنامەیە یەكێك بوو لەو كارە سەركەوتووانەی من كە هەمیشە شانازیی پێوە دەكەم و هەر لە رێگای ئەو بەرنامەیەوە زیاتر لای جەماوەر ناسرام و توانیم كەسایەتی جیاجیا بناسم، بەڵام لەبەر ئەوەی كاتم زۆر نییە و زۆربەی كاتەكەی خۆم بۆ كاری دیزاینی جلوبەرگ تەرخان كردووە، نەمتوانی بەردەوام بم لە بەرنامەكە و لەپێناو كارەكەی خۆم، كاری نواندیشم ئێستا بەلاوە ناوە.
* ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ پێشكەش كردنی بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان چ جۆرە بەرنامەیەك هەڵدەبژێری؟
- بیرۆكەی زۆرم لە خەیاڵدا هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی حەز دەكەم بەرنامەی هەمەڕەنگ و رۆشنبیری پێشكەش بكەم، بەڵام هەر چۆنێك بێت نامەوێ لەیەك كاتدا زیاتر لە كارێك پێشكەش بكەم.
* بۆچی زۆر لە شاجوانەكان روو لە تەلەفزیۆن دەكەن؟
- من پێموایە بەو شێوە زۆرە نییە، چونكە ساڵانە جارێك شاجوان هەڵدەبژێردرێت، هەروەها ئەوانەی روویان لە تەلەفزیۆن كردووە ژمارەیان كەمە و تەنیا ئەوانەن كە توانا و بەهرەی ئەوەیان هەیە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن دەربكەون.
* چ كاتێك پێداچوونەوەیەكی خۆت دەكەی؟
- هەمیشە هەوڵ دەدەم پێداچوونەوەیەكی خۆم بكەم و هیچ كاتێكیش لە رەخنە و گلەیی توڕە نابم.
* ئایا هونەری یاخود كاری نواندن ئازادی مرۆڤ بەند دەكات؟
- من زۆر تاقیكردنەوەم لە بواری هونەردا نییە، بەڵام بێگومان هەموو كارێك پێویستە مرۆڤ كاتێكی بۆ تەرخان بكات، من پێموایە بەشێك لە هونەرمەندە ناسەركەوتووەكان بەتایبەتی لە ژیانی ئاسایی خۆیاندا هەمیشە دەڵێن كە هونەر هەموو كاتێكی ئەوانی داگیر كردووە و كاتیان نییە بۆ ئەوەی بیر لە ژیانی تایبەتی خۆیان و منداڵەكانیان بكەنەوە، بۆیە پێویستە ئافرەتە ئەكتەرەكان بەتایبەتی ئەوانەی ژیانی هاوسەرێتیان پێكهێناوە هەوڵ بدەن باڵانسێك لە نێوان هەردوو بوارەكەدا دروست بكەن.
* دوور لە جوانی ئایا سەركەوتنی ئافرەتی گۆرانیبێژ بە دەنگە یان بە رەنگە؟
- بێگومان دەنگ لە پێش رەنگەوەیە، چونكە جاران هەر تەلەفزیۆن نەبووە و خەڵكیش حەزی لە گوێ گرتنی هونەرمەندان بووە بێ ئەوەی هەر شێوەی یان روخساری ببینن، بەڵام ئێستا هەندێك كەس هەن پشت بە جوانی دەبەستن.
* پێت وایە هونەرمەند دەتوانێت تەنیا بە جوانییەكەی جەماوەر بۆ خۆی پەیدا بكات؟
- نەخێر ناتوانێت، چونكە وەك گوتم جاران خەڵك تەنیا لە رێگای رادیۆ گوێی لە گۆرانییەكان دەبوو، كەچی هونەرمەندان خاوەن جەماوەرێكی زۆر بوون.
* بۆ ئەوەی نمایشكاری جلوبەرگ سەركەوتوو بێت، چی پێویستە ئەنجامی بدات؟
- دیارە كاری نمایشكردنی جلوبەرگ پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە لەش و جوانییەوە هەیە، بۆیە پێویستە نمایشكاری جلوبەرگ زۆر ئاگاداری تەندروستی خۆی و بڕ و جۆری خواردنەكەی بێت، چونكە خواردنی نادروست لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەشی، ئەمەش بۆ نمایشكاری جلوبەرگ تا رادەیەك زەحمەتە.
* رۆژانە چەند كاتژمێر وەرزش ئەنجام دەدەی؟
- بەگوێرەی كات یارییە وەرزشییەكان ئەنجام دەدەم، بەڵام دەتوانم بڵێم رۆژانە بەردەوامم لە وەرزش، بەتایبەتی گرنگییەكی زۆر بە مەلەوانی دەدەم، هەروەها زۆر ئاگاداری خواردنم و لە چەوری و خواردنەوە گازییەكان دوورم.
gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-28 15:01:06

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: جـــواننیعــمەتێـكی خــودایی یە

ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-01 11:11:25

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsXPMSIE

Re: جـــواننیعــمەتێـكی خــودایی یە

zor supas barezimdasti tosh xosh bet o peyamakat her sarkawtu bit inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net