.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











فیلمی "دورگه‌ی داخراو" پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌ده‌ست هێنا
ئا: عه‌بدوڵلا چنگیانی
فیلمی "Shutter Island" دورگه‌ی داخراو، به‌ماوه‌ی سێ رۆژ توانی ببێته فیلمی یه‌كه‌می هه‌فته له‌رووی داهاته‌وه له سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ش به‌كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له 40 ملیۆن دۆلار.
فیلمه‌كه باس له رووداوێكی راستی ده‌كات كه له پۆلیسێكی پله‌داری "F.B.I" ئه‌مه‌ریكی رویداوه له‌سه‌ده‌ی رابردوو له‌ساڵی 1954ز، ئه‌م پۆلیسه توشی نه‌خۆشیه‌ك ده‌بێت، كاتێك به‌فه‌رمانێكی میری ده‌كه‌وێته دورگه‌ی "ماساشوستس" و له‌وێ هیچ خه‌سته‌خانه‌یه‌كی لێنییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌روونی (شێتخانه)، كه رووداكاته ئه‌وێ بۆ عه‌وداڵی چاره‌سه‌ر، به‌بێ هیچ دوودڵیه‌ك وه‌ك شێتێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و له‌ناو شێته‌كان شوێنێكی بۆ دابین ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات چه‌ندین رێگه بدۆزێته‌وه كه‌وا رزگاری بێت له‌و شوێنه یاخوود تێ‌یان بگه‌یه‌نێت كه شێت نییه و ته‌نها نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی هه‌بووه، و به‌هه‌ڵه روویكردۆته ئێره، هه‌وڵه‌كانی بێ ئامانج ده‌بێت، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رزگاری ده‌بێت له‌و شوێنه كه‌بۆ ئه‌و ببو به مۆته‌كه، به‌ڵام چۆن؟.
فیلمه‌كه له ده‌رهێنانی "مارتن سكورسیزی"یـه، ئه‌كته‌ر به‌ناوبانگی هۆلیۆد "لیوناردۆ كاپریۆ" له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران "مارك روفالۆ، و میشێل و‌لیامز" رۆڵی پاڵه‌وانێتی فیلمه‌كه‌یان گێرِاوه.
لیوناردۆ كاپریۆ-ى ته‌مه 36 ساڵ، ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكیه، له‌دایك و باوكێكی ئه‌وروپی، باوكی ئه‌ڵمانییه، و دایكیشی ئیتاڵییه، و ئه‌م ناوه‌شی دایكی بۆى هه‌ڵبژاردووه، چونكه له‌كاتی دووگیانی بوونی به لیۆناردۆ، زۆر سه‌رسام بووه به وێنه‌یه‌كی وێنه‌كێشی به‌ناوبانگی جیهانی "لیۆناردۆ دا فینشی".
لیۆناردۆی ئه‌كته‌ر رۆڵی پاڵه‌وانێتی له به‌هێزترین فیلمه‌كاندا بینیوه، وه‌ك فیلمی "تایتانیك" و فیلمی "فرِۆكهوان" و له‌یه‌كه‌مدا خه‌ڵاتی ئۆسكار و له دووه‌میش گۆڵدین گڵهبی پێبه‌خشراوه، كه‌ئه‌م دوو خه‌ڵاته گرنگترین خه‌ڵاتن بدرێته ئه‌كته‌ری سینه‌مایی له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه‌ش ته‌واوی باشترین فیلمه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پێی په‌یداكردنی زۆرترین داهات:
1- (Shutter Island)ب 40,200 ملیۆن$، كۆى داهات: 40,200 ملیۆن$، به‌یه‌ك هه‌فته، نرخی پلیت:80$.
2- (Valentine's Day)ب 17,160 ملیۆن$، كۆى داهات: 87,422 ملیۆن$، به2 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:1، نرخی پلیت:52$.
3- (Avatar)ب 16,100 ملیۆن$، كۆى داهات: 687,821ملیۆن$، به10 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:4.
4- (Percy Jackson and the Olympians: The Lightning Thief)ب 15,300 ملیۆن$، كۆى داهات: 58,760 ملیۆن$، به2 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:3، نرخی پلیت:95$.
5- (The Wolfman)ب 9,846 ملیۆن$، كۆى داهات: 50,315 ملیۆن$، به2 هه‌فته،پله‌ی پێش‌و:2، نرخی پلیت:150$.
6- (Dear John)ب 7,300 ملیۆن$، كۆى داهات: 65,971 ملیۆن$، به3 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:5، نرخی پلیت:25$.
7- (Tooth Fairy)ب 4,500 ملیۆن$، كۆى داهات: 49,867 ملیۆن$، به5 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:6، نرخی پلیت:48$.
8- (Crazy Heart)ب 4,000 ملیۆن$، كۆى داهات: 21,585 ملیۆن$، به10 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:9، نرخی پلیت:7$.
9- (From Paris With Love)ب 2,500 ملیۆن$، كۆى داهات: 21,200 ملیۆن$، به3 هه‌فته،پله‌ی پێش‌و:7، نرخی پلیت:52$.
10- (Edge of Darkness)ب 2,210 ملیۆن$، كۆى داهات: 40,316 ملیۆن$، به4 هه‌فته، پله‌ی پێش‌و:8، نرخی پلیت80$.
gulan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
