.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









خواردنی فیتامین (B3) هۆكارێكه بۆ چاكبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك‌و كۆئه‌ندامی ده‌مار ، له‌دوای توشبوون به جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ.
به گوێره‌ی لێكوڵینه‌وه‌كانی زانایانی نه‌خۆشخانه‌ی (هینری فۆرد) له‌شاری دیترۆیتی ئه‌مریكا كه له‌سه‌ر ژماریه‌ك مشكی تاقیگه ئه‌نجامیانداوه ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه پێدانی فیتامینی(B3)ی ناسراو به نیاسین هۆكارێكه بۆ دروستبوونه‌وه‌ی خانه‌ی میشكی ئه‌و مشكانه‌ی كه پێشتر دووچاری جه‌ڵته هاتبوون .
دكتۆر (مایكل چۆپ) سه‌رپه‌رشتیاری لێكوڵینه‌وه‌كه رایگه‌یاند ؛
گه‌ر بێت‌و ئه‌م تاقیكردنه‌وانه له‌سه‌ر مرۆڤ سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت ئه‌وا ده‌گه‌ینه جۆره چاره‌سه‌رێكی زۆر هه‌رزان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دووچاری جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بن .
سه‌رپه‌رشتیاری لێكوڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ؛
نیاسین هۆكارێكی گرنگه بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك‌و ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكوڵینه‌وه‌یه ده‌روازه‌ی دیكه ده‌كاته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دیكه تایبه‌ت به نه‌خۆشی مێشك‌و ده‌ماره‌كان.
فیتامین (B3) ی ناسراو به نیاسین به زۆری له‌به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵیه‌كانی وه‌ك جگه‌ر_ ماسی_ هێڵكه_ ماست‌و گۆشتی په‌له‌وه‌ردا هه‌یه‌و ، هه‌روه‌ها له‌به‌رهه‌مه روه‌كییه‌كانی وه‌كو دانه‌وێڵه‌و نان‌و میوه‌و پاقله‌مه‌نیدا هه‌یه به تایبه‌ت عه‌لی بابا .
Nawa
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
