.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گۆرانیبێژی لوبنانی ئه‌لیسا كه به‌مدواییانه و بۆ یه‌كه‌مینجار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئاهه‌نگێكی گۆرانی وتنی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم گێڕا، خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌ربڕی و له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له هه‌ولێر وتی: "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره من هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد بكه‌م و پێشتر هیچ شتێكم ده‌رباره‌یان نه‌زانیووه، به‌ڵام كاتێك پێیانڕاگه‌یاندم كه باروودۆخی ئاسایشی كوردستان سه‌قامگیره یه‌كسه‌ر ڕازیبووم سهردانیبكهم و ته‌نها ئاهه‌نگێكم تێداگێڕا". ئه‌لیسا له پێش ماڵئاواییكردنی له كوردستان له فڕۆكه‌خانه بۆ په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن وتی: "هه‌ستم به‌وه‌نه‌كرد كه گۆڕانی بۆ جه‌ماوه‌رێكی غه‌یره عه‌ره‌ب ده‌ڵێم، بۆیه هه‌ر بانگهێشت كردنێك قبووڵدهكهم بۆ گێڕانی ئاهه‌نگی گۆرانی وتن له كوردستان". ئه‌لیسا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی: "كورد گه‌لێكی به‌ڕێز و باشن و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانیان خۆشده‌وێت". ئه‌لیسا هیواشی خواست كه باروودۆخی ناوچه‌كانی تری عیراق سه‌قامگیر و ئارام بێت و وتی: "هیواخوازم باروودۆخی عیراق ئارام بێته‌وه و ئێمه‌ش له لوبنان زۆرمان نائارامی چه‌شت، بۆیه هیوادارم ئه‌م قه‌یرانه‌ی عیراقیش كۆتایی پێبێت".
جێی باسكردنه ئه‌لیسا دووه‌م هونه‌رمه‌ندی لوبنانییه له‌دوای نه‌جوا كه‌ره‌م سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام به گشتی عیراق له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووه‌وه به‌هۆی خراپی باروودۆخی ئه‌منیه‌وه پێشوازی له هیچ هونه‌رمه‌ندێكی عه‌ره‌ب نه‌كردووه.
XanDaN
له‌سه‌ر هێڵ نییه