❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆتان له‌حه‌وانه‌وه‌ بێبه‌ش مه‌كه‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-01 17:05:28

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

خۆتان له‌حه‌وانه‌وه‌ بێبه‌ش مه‌كه‌ن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-63fb1052be.jpg
ڕاستییه‌ك هه‌یه‌‌و هه‌موومان ده‌یزانین كه‌ هه‌رچه‌ندێك مرۆڤ چالاك‌و به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت له‌كاره‌كه‌یدا، ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی‌ به‌كاتێك هه‌یه‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌، ئه‌و ڕاستییه‌ش هه‌موو فه‌رمانبه‌ر‌و ئیشكه‌رێك ده‌گرێته‌وه‌ له‌هه‌ر بوارێكی‌ كاردا بێت، به‌تایبه‌ت دایك كه‌ هه‌موو ژیانی‌ ته‌رخانده‌كات بۆ به‌خشه‌نده‌یی‌‌و كێشمه‌كێشه‌ سۆزداری‌‌و جه‌سته‌ییه‌كان كه‌ له‌ماوه‌ی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵه‌كانیدا به‌تایبه‌تی‌ منداڵی‌ ساوا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌.

به‌مانایه‌كی‌ دیكه‌، دایك به‌ته‌نها نه‌ك پێویستی‌ به‌ماوه‌یه‌ك بۆ حه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵكو وا له‌خۆی ده‌كات كاراو چالاك بێت له‌كاره‌كه‌یدا‌و پێویسته‌ كاتێك تایبه‌ت بكات به‌كاره‌كه‌ی‌.

ئه‌و دایكانه‌ی‌ وا هه‌ستده‌كه‌ن كاری‌ سه‌ره‌كی‌‌و بنه‌ڕه‌تییان چاودێریكردن‌و په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵه‌، تا ڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ست نین به‌بیركردنه‌وه‌ له‌كار‌و پیشه‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌ژیاندا، په‌یوه‌ستیش نین به‌وه‌ی‌ شانازی‌ به‌وه‌وه‌ بكه‌ن دایكێكی‌ باش بن، هه‌روه‌ها پێویستیش به‌وه‌ ناكات خۆیان ماندوو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببنه‌ دایكێكی‌ نمونه‌یی‌، چونكه‌ زۆر ئاسوده‌‌و به‌بڕوا‌و قه‌ناعه‌تن به‌و كارانه‌ی‌ له‌ماڵه‌وه‌ بۆ خێزانه‌كه‌یان ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ن، ته‌نها گرنگیدان به‌كاری‌ ماڵ‌و په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ وایان لێده‌كات هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری‌ بكه‌ن، بگره‌ منداڵی‌ بچووكیش زۆر خۆشحاڵ ده‌بێت به‌وه‌ی‌ دایكی‌ گرنگی‌ به‌خۆی‌‌و به‌منداڵه‌كانی‌ ده‌دات.

بێگومان ته‌رخانكردنی‌ كاتێكی‌ پێویستی‌ تایبه‌ت، له‌ڕۆژێكی‌ پڕ كارو ماندوبوون، هه‌روا كارێكی‌ ئاسان نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ كاتێكی‌ شیاو بدۆزرێته‌وه‌‌و به‌كاری بهێنن به‌باشی‌.

ئه‌و كاته‌ی‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌ چنگتان كه‌وتووه‌، كارێك بكه‌ن كه‌ هه‌ست به‌به‌خته‌وه‌ری‌ بكه‌ن وه‌ك ڕۆیشتن بۆ پاركێك، یاخود سه‌ردانی‌ هاوڕێ یان خزمێكی‌ خۆشه‌ویست یان خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێب.

هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه‌ ده‌حه‌وێینه‌وه‌‌و چێژیشی‌ لێوه‌رده‌گرین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆتان له‌وه‌ بێبه‌ش مه‌كه‌ن.

مامه‌ڵه‌‌و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ خۆتان بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌ ئازیزه‌كه‌تاندا ده‌یكه‌ن، گرنگی‌ به‌خۆتان بده‌ن هه‌روه‌ك چۆن گرنگی‌ به‌به‌رپرسیارێتی‌ هه‌موو كاروباره‌كان ده‌ده‌ن، هه‌وڵبده‌ن هاوسه‌نگ بن  له‌كاری‌ ده‌ره‌وه‌‌و ماڵه‌وه‌‌و حه‌وانه‌وه‌دا‌و هه‌ست به‌كه‌مته‌رخه‌می‌ نه‌كه‌ن به‌و كاته‌ی‌ بۆخۆتانتان ته‌رخانكردووه‌، چونكه‌ ئێوه‌ شایه‌نی‌ له‌وه‌ زیاترن.

radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net