❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كورته‌ فیلمه‌كانی كوردستان له‌ فیستیڤاڵی منداڵان بۆ منداڵان خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-01 19:18:32

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

كورته‌ فیلمه‌كانی كوردستان له‌ فیستیڤاڵی منداڵان بۆ منداڵان خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ae0378a115.jpg

PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ كورته‌ فیلمه‌كانی كوردستان، له‌ پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی منداڵان بۆ منداڵان "قاسده‌ك" خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێنا.

به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، باشترین منداڵانی سینه‌ماكارو هه‌ڵبژێردراوانی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان بۆ منداڵان به‌ ناونیشانی "قاسده‌ك" كه‌ به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ئێران له‌ تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، له‌ رێوڕه‌سمێكدا دیاریی كران.

به‌ پێی ده‌نگی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان بۆ منداڵان "قاسده‌ك" هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كاندا خه‌ڵات، دیپلۆمای فه‌خری، ته‌ندیسی زێڕین، ته‌ندیسی زیوین و ته‌ندیسی برۆنزییان پێ به‌خشرا.

له‌ به‌شی فیلمی زیندوودا "مێهدی ته‌وانایی" بۆ رۆڵگێرِانی له‌ كورته‌ فیلمی "دیدار" له‌ ده‌رهێنانی "سیروان قه‌لعه‌ شاخانی" له‌ بنكه‌ی بارهێنانی هزریی منداڵان و مێرمنداڵانی شاری كامیاران له‌ پاریزگای كوردستان ته‌ندیسی زێڕینی پێ به‌خشرا.

هه‌روه‌ها ته‌ندیسی زیوین "مه‌جید شێخ جه‌عفه‌ری" به‌ ته‌مه‌ن 11 ساڵ ده‌رهێنه‌ری كورته‌ فیلمی "یك كار خوب" واته‌ كارێكی باش به‌ هۆی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت و ده‌رهێنانێكی باش له‌ ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری شاری سرێش ئاوا له‌ پاریزگای كوردستان پێشكه‌ش كرا.

له‌م نێوه‌نده‌دا ته‌ندیسی زێڕین به‌ "سارا حه‌ساری" بۆ ده‌رهێنان و رۆڵگێرِانی باش و هه‌ڵبژاردنی بابه‌تێكی جێی رامان له‌ كورته‌ فیلمی "یك گل سرخ برای تو" واته‌ "گوڵێكی سوور بۆ تۆ" له‌ بنكه‌ی بارهێنانی هزریی منداڵان و مێرمنداڵانی شاری بێجنۆرد له‌ پاریزگای خوراسانی باكوور پێشكه‌ش كرا.

پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان بۆ منداڵان به‌ ناونیشانی "قاسده‌ك" له‌
ناوه‌ندی داهێنانه‌كانی هونه‌ریی بنكه‌ی بارهێنانی هزریی منداڵان و مێرمنداڵانی
ئێران له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.










PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net