❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خاڵه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ تێگه‌یشتن له‌پیاو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-02 11:25:52

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

خاڵه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ تێگه‌یشتن له‌پیاو

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-634f5c97f2.jpg
ـ بیروبۆچوونی‌ پیاو جیاوازتره‌ له‌ژن، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پیاودا بكه‌.
2 ـ ئه‌سته‌مه‌ كاتێك پیاو دڵته‌نگ بێت، گوێ‌ له‌ژن بگرێت.
3 ـ كاتێك بێده‌نگ ده‌بێت، خۆت سه‌رقاڵ بكه‌ به‌شتێكی‌ دیكه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی‌ خۆی‌ ده‌ستده‌كات به‌قسه‌كردن،  پێشبینی‌ ئه‌وه‌ش مه‌كه‌ كه‌ خۆشی‌ ناوێیت.

4 ـ كاتێك باسی‌ هه‌ستی‌ نه‌رێنی‌ ده‌كه‌یت (بڵێ‌ تۆ هه‌ڵه‌ نیت)‌و به‌رده‌وامبه‌ له‌قسه‌كردن.
5 ـ پێشبینی‌ ئه‌وه‌ مه‌كه‌ باسی‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كێشه‌كانت بۆ بكاته‌وه‌، خۆت ده‌ستپێشخه‌ربه‌ بۆ چاره‌سه‌ره‌كان.
6 ـ پاره‌ به‌لای‌ ئه‌وه‌وه‌ پێویستییه‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانێتی‌ ( له‌داواكارییه‌ زۆره‌كانت بۆ پاره‌ كه‌مبكه‌ره‌وه‌).
7 ـ زۆر پێداگری‌ مه‌كه‌ له‌داواكارییه‌كان ( داوای‌ شتێك مه‌كه‌ به‌ده‌ست نه‌یه‌ت‌و له‌توانادا نه‌بێت).
8 ـ به‌باوه‌ڕه‌وه‌ سازشه‌كانی‌ وه‌ربگره‌، دان به‌خۆدا بگره‌ كاتێك تووڕه‌و بێزاره‌، هه‌وڵی‌ گۆڕینی‌ مه‌ده‌ تا ئارام ده‌بێته‌وه‌.
9 ـ پێویسته‌ ژن به‌پشتبه‌ستن به‌تواناكانی‌ خۆی‌ چێژ له‌ژیان وه‌ربگرێت، پێش ئه‌وه‌ی‌ پشت به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ببه‌ستێت، (پیاو یه‌كێكه‌ له‌ئه‌وله‌ویاته‌كانی‌ ژیان نه‌ك هه‌موو شتێك).
10 ـ پیاو ئه‌م قسانه‌ به‌هه‌ڵه‌ لێكده‌داته‌وه‌:
بۆچی‌ داوكه‌وتووتیت، واده‌زانێت تۆ پێی‌ ده‌ڵێت به‌رپرسیار نیت، كاتێك ده‌ڵێیت ژیان ناخۆشه‌ به‌شێوه‌یه‌ك لێكیده‌داته‌وه‌ كه‌ تۆ بێزاری‌ له‌ده‌ستی‌، (گوێم لێناگریت، پشتگوێت خستووم، هیچ كات ناچینه‌ ده‌ره‌وه‌، هیچ شتێكم بۆ ناكڕیت)، پیاو لێكدانه‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌ بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌كات.
11 ـ له‌كاتی‌ پێویستدا داوای‌ خزمه‌ت بكه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ منه‌ت بكه‌یت به‌سه‌ریدا.
12 ـ كاتێك ده‌ڵێت نه‌خێر، به‌سنگ فراوانییه‌وه‌ وه‌ریبگره‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زویر ببیت.
13 ـ ڕێزگرتنی‌ ڕاو بۆچوونه‌كانی‌ گه‌وره‌ترین دیارییه‌ بۆ پیاو.
14 ـ باوه‌ڕ به‌لێهاتوویی‌‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ بكه‌.
15 ـ به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ گفتوگۆ خۆشه‌كانی‌ قبوڵ بكه‌.
16 ـ كاتێك پیاو بێده‌نگ ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی‌ خراپ لێكی مه‌ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ سروشتییه‌.
17 ـ زیاتر گرنگی‌ بده‌ به‌كرده‌وه‌كان له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ گرنگی‌ به‌هه‌ست بده‌یت‌و به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی‌ قسه‌ی‌ خۆش‌و پیاهه‌ڵدان بكه‌یت.
18 ـ به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ سه‌یری‌ شته‌كان بكه‌، وه‌ك له‌وه‌ی‌ به‌ته‌نها له‌یه‌ك شت بكۆڵیته‌وه‌، (سه‌ره‌تا كۆتایی‌ چیرۆكه‌كه‌ی‌ بده‌رێ‌، دواتر باس له‌هه‌مووی‌ بكه‌).
19 ـ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ لێی‌ كاتێك بێزارت ده‌كات، ( له‌و ساته‌دا ناتوانێت گوێت لێبگرێت، هیچ پێشنیازێكی‌ بۆ مه‌كه‌، خۆت سه‌رقاڵ بكه‌ به‌كارێكی‌ دیكه‌وه‌).
20 ـ كاتێك گوێت لێده‌گرێت ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌كانی‌ پێبڵێ‌، (پیاو پێچه‌وانه‌ی‌ ژنه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ته‌نها گوێبگرێت).
21 ـ سوپاسی‌ بكه‌ بۆ گوێگرتن له‌كێشه‌كانت، دوای‌ ته‌واوبوونی‌ قسه‌كان.
22 ـ گه‌ر قسه‌كانت هه‌ست برینداركه‌ر بوون، بۆ كه‌سێكی‌ دیكه‌ی‌ باسبكه‌، یان له‌سه‌ر كاغه‌زێك هه‌موو كێشه‌كانت به‌ته‌واوی‌ بنووسه‌و دواتر بیدڕێنه‌.
23 ـ كاتێك پیاو داواكانی‌ ڕه‌تكردیته‌وه‌، ڕازی‌ ببه‌‌و چاوه‌ڕوان بكه‌ كاتێك ئارامبووه‌وه‌ ڕازی‌ ده‌بێت.
24 ـ باشترین كات بۆ پێشكه‌شكردنی‌ ئامۆژگاری‌ ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ داوای‌ ده‌كات.

radoi nawxo

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-04 08:41:03

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

Re: خاڵه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ تێگه‌یشتن له‌پیاو

ده‌ستخۆش زززززۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆرررر جوانه‌ زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر راسته‌ خۆزگا ئافه‌ت ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ش بوایه‌ بیان زانیایه‌

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net