❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن هه‌نگ له زستاندا ژیان گوزه‌ران ده‌کات؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-02 17:34:32

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

چۆن هه‌نگ له زستاندا ژیان گوزه‌ران ده‌کات؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f8c541d335.jpg
زستانێکی سه‌خت مرۆڤ دووچاری سستی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئایا چۆن ئاژه‌ڵه‌کان زستانی سه‌خت به‌ڕێ ده‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر هه‌نگ وه‌ك نموونه‌یه‌ك وه‌ربگیرێت، ده‌بینرێت، که ئه‌م مێرووانه زیاتر له‌یه‌کتر نزیکده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌رزێن، تا به‌مجۆره پله‌یه‌کی گه‌رمای ترۆپی به شاژن ببه‌خشن.

"Peter Rosenkranz" له زانکۆی "Hohenheim" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که هه‌نگ له زستانیشدا وه‌ك وه‌رزه‌کانی دیکه‌ی ساڵ چالاکن - به‌ڵام له‌ناو شانه‌کانی خۆیاندا. هه‌نگه‌کان له‌ناو شانه‌کانی خۆیاندا هه‌نگوین وه‌به‌رهه‌مهاتووی خۆیان ده‌خۆن و به‌هۆیه‌وه جووڵه‌ به ماسولکه‌کانیان ده‌که‌ن و به‌مجۆره‌ش شانه‌کانیان گه‌رم ده‌که‌نه‌وه. له‌کاتی سه‌رماییه‌کی زۆردا هه‌نگه‌کان زیاتر له‌یه‌کتر نزیك ده‌بنه‌وه و یه‌کتری گه‌رم ده‌که‌نه‌وه. به نزیكبوونه‌وه‌یان له‌یه‌کتر شێوازێك دروست ده‌که‌ن، که به هێشووی زستانه ناوده‌برێت. ئه‌م هێشوویه‌ش له هه‌زاران هه‌نگ پێکدێت، که له‌ناوه‌ڕاسته‌که‌یاندا شاژن دانیشتووه.

مێرووه‌کان به جووڵاندنه‌وه‌ی ماسولکه‌کانیان شانه‌کانیان گه‌رم ده‌که‌نه‌وه. "Peter Rosenkranz" ده‌ڵێت: "کاتێك‌ شاژن ده‌ست به گه‌را ده‌کات، له ناوه‌ندی هێشووی زستانه‌دا پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 35 پله‌ی سه‌ده‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌ له ژێر سفره‌وه بێت."

له‌نێو هه‌نگدا کۆمه‌ڵکارییه‌کی ڕۆڵێکی یه‌کجار گه‌وره ده‌بینێت‌: ئه‌و هه‌نگانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هێشووی زستانه‌وه‌ن کات دوای کات له‌‌لایه‌ن هه‌نگه‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه جێگایان ده‌گیرێته‌وه و هاوکات خۆراكیان پێده‌درێت. هه‌نگه‌کان هه‌نگوین وه‌به‌رهه‌مهاتووی به‌هار و هاوین بۆ وزه‌ی جووڵه‌ی ماسولکه‌کان به‌کارده‌هێنن و به‌مجۆره‌ش شانه‌کانیان گه‌رم ده‌که‌نه‌وه.

له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Peter Rosenkranz" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که هه‌نگوین وه‌ك نه‌وت و خه‌ڵوز بۆ شانه‌ی هه‌نگه‌کان به‌کارده‌هێنرێت. له‌ماوه‌ی وه‌رزه‌کانی کۆکردنه‌وه‌دا هه‌نگه‌کان تا 20 کیلۆگرام هه‌نگوین کۆ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م خۆراکه‌ش بۆ گه‌رمکردنه‌وه‌ی هه‌زاران هه‌نگ به‌کارده‌هێنرێت.

ئه‌و ساته‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌ره‌وه ده‌گاته 12 پله‌ی سه‌دی، ئه‌وسا هه‌نگه‌کان بۆ ده‌ره‌وه هه‌ڵده‌فڕن و شانه‌کانی خۆیان له پیسایی پاکژ ده‌که‌نه‌وه.

له کۆتایی مانگی شوباتدا هێواش هێواش پشووی زستانه کۆتایی پێدێت و ئه‌نجا کارامه‌یی هه‌نگه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه. له ڕۆژه‌ گه‌رمه‌کاندا هه‌نگه‌کان ده‌ست به کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ڵاڵه و شیله‌ی گوڵ ده‌که‌نه‌وه.
                                                                                                                                                       سه‌رچاوه‌:خۆزگه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن هادى محمد (2010-03-02 17:41:22)

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-02 17:43:06

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن هه‌نگ له زستاندا ژیان گوزه‌ران ده‌کات؟

DaStt XoSh BeT GyaNa Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-02 20:12:31

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چۆن هه‌نگ له زستاندا ژیان گوزه‌ران ده‌کات؟

زۆرسوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net