.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئەزموونی هەزاران ساڵ وێنە لەگرتەیەكی سینەمایی دەبینێتەوە
وێنەگری بەناوبانگی سینەمایی بەرەگەز ئیتاڵی، ڤیتۆرۆ ستورارۆ بەیەكێك لەمەزنترین وێنەگرانی سینەما دەژمێردرێت، ساڵی 1940 لە رۆما لەدایك بووە، باوكی لەیەكێك لەسینەماكان كاری دەكرد، هەموو رۆژێك لەگەڵ خۆی دەبرد، ئەمە وای لەستۆرارۆ كرد، حەزی لەسینەما بێت، ئەوكاتیش فیلمەكان بێدەنگ بوون، بۆیە زیاتر ستۆرارۆی منداڵ سەرنجی لەوێنەكان دەدات، ماناكانیان لێكدەداتەوە، ئێستاش كە بەبەناوبانگترین وێنەگری سینەمایی دادەنرێت، دوای ئەو ئەزموونە زۆرە، ئەو هەر پێیوایە سینەما زمانی وێنەیە.
دواتر لەتەمەنی 14 ساڵیدا ستورارۆ دەچێتە پەیمانگای تەكنیكی بۆ وێنەی فۆتۆگرافی، لەخوێندن بەردەوام دەبێت، دوای ئەویش دەچێتە پەیمانگای پێگەیاندنی سینەمایی و بنكەی سینەمای ئەزموونی لەرۆما.
هەر ئەو كاتەش بە بێرناردۆ بیرلۆچی ئاشنا دەبێت، كە ئەویش هەر لەسینەما دەخوێنێت، لەنێوان ئەو دووانەدا پەیوەندییەكی هاوڕێیەتی و كاركردن دروست دەبێت، كە دواتر توانیان بەیەكەوە چەندین فیلم دروست بكەن، كە بە شاكار و ئایكۆنی سینەما ناسروان، لەوانە ستراتیژیەتی جالجاڵۆكە و دوا تانگۆی پاریس و فیلمی 1900 و فیلمی مانگ و دوا ئیمپڕاتۆڕ بوو. جگە لەبیرۆلوچی ستورارۆ كاری لەگەڵ كۆمەڵێك دەرهێنەری تر كردووە، لەوانە فیلمی "قیامەت ئێستایە" كە دەرهێنەرەكەی فرانسیس فۆرد بوو، ئەو فیلمە یەكەم خەڵاتی ئۆسكاری وەرگرت، هەروەها لەگەڵ دەرهێنەری ئیسپانی كارلۆس ساورا كاری كردووە، دوو فیلمی بۆ وێنەگرتووە، لەوانەش فیلمی"فلامنگۆ" و فیلمی" تانگۆ" بوو، ئەوەی دوەمیان باس لە ماریۆی ئەستێرەی تانگۆ دەكات، بینینی ئەو فیلمە وەك داوەتكردنی هەستەكانی مرۆڤە.
ستورارۆ جەوهەری كارەكەی خۆی بەچەند وشەیەك دیار دەكات، دەڵێ "ملمڵانێی نێوان شەو و رۆژ، روناكی و تاریكی، نێوان سپی و رەش، تەكنەلۆژیا و وزە، ئەوانە تەحەكوم بەجەوهەری كارەكەم دەكەن". ستورارۆ ئەزموون لەهەموو رووناكییەك وەردەگرێت، بەتایبەتی ئەوانەی كە وەك نەریتێك لەوێنە زەیتییەكانی سەردەمی رێنسانس بەكاردەهات و دواتریش بوونە بەشێك لەنەریتی سینەمای ئیتاڵی.
لەفیلمی ستراتیژیەتی جاڵجاڵۆكە ستورارۆ توانیویەتی هەموو توانستەكانی روناكیی سروشتی كەشف بكات، بۆیە زۆربەی رەخنەگرانی ئەوروپی پێیانوابوو، ئەو توانیویەتی سیحری بینین كەشف بكات، كە پێشتر لۆچینۆ فیسكۆنتی داهێنانی تێدا كردبوو، ستورارۆ دەڵێ "لەیەكێك لەفیلمەكانم لەسەرەتادا وا هەست دەكرێت، تەنها رەش وسپییە، بەڵام لەنیوەی فیلمەكە رووناكی و تاریكی بەشێوەیەك لەگەڵ یەك تێكەڵ دەبن، وا هەست دەكەیت یەك پارچەن"
رەخنەگرانی سینەما كارەكانی ستورارۆ بۆ سێ قۆناغ دابەش دەكەن و دەشڵێن ئەو تاكە وێنەگرە توانیویەتی لەهەموو قۆناغەكان پارێزگاری لەستایلی خۆی بكات، كە تائێستاش سوودی لەنەریتەكانی وێنەی زەیتی وەرگرتووە، كە لەسەردەمی رێنسانسەوە باو بووە.
ستورارۆ دەڵێ"كە یەكەم جار یەكەم نووسین لەسەر دیواری ئەشكەوتێك هەڵكەنراوە، هەر لەوكاتە وێنەكان لەمیسر كێشراون، لەسەردەمی دیلا و فرانسیسكاشەوە بۆ گوزارشتكردن لەسۆز و كەسایەتییەكان هۆكارێكمان هەبووە، جا ئێستا لەكاتی وێنەگرتنی هەر گرتەیەك دەبێت حیسابی ئەوە بكەین، كە ئەو وێنەیە نوێنەری هەزار ساڵە لەو مێژووەی كە باسم كردووە".
CiVil
لهسهر هێڵ نییه