.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گرنگترین ئاماره‌كانی گه‌ڕی 23ـی لالیگا

*له‌م گه‌ڕه 29 گۆڵ تۆمار كران له گشت یارییه‌كان وه 52 كارتی زه‌رد و 3 كارتی سوور تیادا بینرا
*ڕیال مه‌درید خاوه‌ن زیاترین ڕێژه‌ی گۆڵ تۆمار كردنه به 64 گۆڵ له 24 یاری وه یانه‌ی به‌رشلۆنه كه‌مترین گۆڵی لێ كراوه كه ته‌نها 14 گۆڵه تا ئێستا
*هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه و ڕیال مه‌درید خاوه‌ن 19 بردنه‌وه‌ن وه یانه‌ی ڤۆله‌دوه‌لید زیاترین یانه‌یه كه‌وا یه‌كسان بوو بێت به 11 یاری وه یانه‌ی خیرێز زیاتر ڕێژه‌ی دۆڕانی هه‌یه به 16 یاری
*به‌رشلۆنه دووه‌م یاری له‌سه‌ر یه‌ك له یاریگای خۆی ئه‌نجامدا له‌م وه‌رزه وه ئه‌مه‌ش 32ـمین جار بوو كه‌وا دوو جار له‌سه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر یاریگای خۆی یاری بكات
*لیۆ میسی توانی گۆڵ تۆمار بكات دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ گه‌ڕ هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردبوو وه ئێستا له پێشه‌نگی گۆڵكارانه به تۆمار كردنی 17 گۆڵ
*گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌لڤیس بۆ یاری كردن وه توانی گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی دروست بكات به‌مه‌ش له‌م وه‌رزه ئه‌لڤێس 9 گۆڵی دروست كردووه وه خۆی 3 گۆڵی تۆمار كردووه له خوولی ئیسپانی
*پێدرۆ 50ـمین یاری خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه ئه‌نجامدا وه 16 گۆڵی تۆمار كردووه له خوولی ئیسپانی له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی كردنی به هێڵی یه‌كه‌می یانه‌ی به‌رشلۆنه له وه‌رزی 2007-08 وه ئه‌و گۆڵه‌ی حه‌وته‌مین گۆڵ بوو له‌م وه‌رزه
*ڕیال مه‌درید له شه‌ش یاری ڕابردوو شه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه وه له دوو یاری ڕابردوو 11 گۆڵی تۆمار كردووه
*هیگواین توانی پێنجه‌مین دووانه له‌م وه‌رزه تۆمار بكات به‌مه‌ش زیاتر نزیك بوه‌وه له پێشه‌نگایه‌تی گۆڵكارانی خوولی ئیسپانی وه ئه‌مه‌ش ئه‌و یارییانه‌یه كه‌وا هیگواین دووانه‌ی تۆمار كردووه له‌م وه‌رزه
دووانه به‌رامبه‌ر خێتافی
دووانه به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا
دووانه به‌رامبه‌ر سه‌ره‌گۆزه
دووانه به‌رامبه‌ر ڤیاڕیال
دووانه به‌رامبه‌ر تینێرێفی
*ڕائول گۆنزالێس یه‌كه‌م گۆڵی خۆی دوای چوار مانگ تۆمار كرد به‌م گۆڵه‌ش توانی خۆی یه‌كسان بكات له‌گه‌ڵ ژماره‌ی پێوانه‌یی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ڕیال مه‌درید دی ستیڤانۆ به 227 گۆڵ له لالیگا وه ئێستا له پله‌ی سێیه‌می گۆڵكارانی مێژووی ڕیال مه‌درید دێت ئه‌مه‌ش ڕیزبه‌نده‌كه‌یه..
تیلمۆ زارا 251 گۆڵ
هوگۆ سانچێز 234 گۆڵ
ڕائول + ستیڤانۆ 227 گۆڵ


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه