❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فه‌رمانبه‌رێك ژنه‌كه‌ی له‌ به‌لكۆنی‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌خواره‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-03 12:28:30

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

فه‌رمانبه‌رێك ژنه‌كه‌ی له‌ به‌لكۆنی‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌خواره‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8e4bb69b59.jpg

رۆژنامه‌یه‌كی‌ میسری بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ خه‌رجی ماڵ فه‌رمانبه‌رێكی ناوچه‌ی‌ باشوری‌ شه‌رقیه‌ی‌ میسر له‌نهۆمی‌ دووه‌می ئه‌و شوقه‌یه‌ی‌ تێیدان خیزانه‌كه‌ی‌ فڕێداوه‌ته‌ خواره‌وه‌، پۆلیسیش مێرده‌ توڕه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیركردووه‌.
رۆژنامه‌ی‌ "ئه‌لیوم ئه‌لسابیع"ی میسری له‌هه‌واڵێكی‌ سه‌یریدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌"فه‌رمانبه‌رێكی‌ میسری به‌هۆی‌ ده‌نگه‌ ده‌نگی‌و توڕه‌ بوونی‌ له‌خێزانه‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ خه‌رجی ماڵه‌وه‌، خێزانه‌كه‌ی‌ له‌نهۆمی‌ دووه‌می‌ بینایه‌كه‌وه‌ فڕیداوه‌ته‌ خواره‌وه‌ له‌شاری‌ دیربی ناوچه‌ی‌ باشوری‌ شه‌رقی میسر".
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه‌ پیاوه‌كه‌ ناوی‌ "لوتفی.ع"ه‌ ته‌مه‌نی‌ 37 ساڵه‌، خێزانه‌كه‌شی ناوی "ئه‌مه‌ل.م"ه‌ و ژنی‌ ماڵه‌.
"ئه‌لیوم ئه‌لسابیع" هه‌روه‌ها ئاشكرای‌ كردوه‌ "دوای‌ رووداوه‌كه‌ پۆلیس پیاوه‌كه‌ی‌ ده‌ستگیركردوه‌و دادگای‌ ناوچه‌ی‌ شه‌رقیه‌ش بڕیاری داوه‌ چوار رۆژ پیاوه‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكریت سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌".
رۆژنامه‌كه‌ هه‌روه‌ها بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ و به‌پێی‌ وته‌ی ژنه‌كه‌ كه‌ ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌و خێزانه‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ ناكۆكیان له‌سه‌ر چۆنێتی‌ خه‌رجی ناوماڵ بووه‌ به‌ده‌نگه‌ ده‌نگ و شه‌ڕیان، تا پیاوه‌كه‌ توره‌ بووه‌و ژنه‌كه‌ی‌ هه‌ڵگرتووه‌و له‌به‌لكۆنه‌ی‌ شوقه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نهۆمی‌ دووه‌مه‌وه‌ خستوویه‌تیه‌ خواره‌وه‌".








XanDaN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net