❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمێكی ئۆسكاری رێگه‌ی پێ نادرێت له‌ رێورِه‌سمی ئۆسكار به‌شدار بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-03 14:21:09

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمێكی ئۆسكاری رێگه‌ی پێ نادرێت له‌ رێورِه‌سمی ئۆسكار به‌شدار بێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-31432bf287.jpg

PNA – یه‌كێك له‌ چوار به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "The Hurt Locker" له‌ ده‌رهێنانی "كاترین بیگلۆ" كه‌ بۆ چه‌ندین خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندید كراوه‌، رێگه‌ی پێ نادرێت به‌شداری له‌ رێورِه‌سمی ئۆسكاری(2010) بكات.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "ورایتی"، ئه‌كادیمیای ئۆسكار له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌ یاساكانی ئه‌كادیمیا، مافی به‌شداریكردن له‌و رێورِه‌سمه‌ی نییه‌.

ئه‌كادیمیای ئۆسكار رایگه‌یاندووه‌، "نیكلاس چارتێر" به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی "The Hurt Locker" مافی به‌شداریكردن له‌و رێورِِه‌سمه‌ی نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و فیلمه‌ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ساڵ به‌ده‌ست بێنێت، خه‌ڵاتی ئۆسكار پێشكه‌ش به‌و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ده‌كرێت.

"نیكۆلاس چارتێر" دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌كادیمیای ئۆسكار به‌ بێ ئاماژه‌پێدان به‌ فیلمی "ئاڤاتار" ركابه‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ی، گوتبووی: "له‌ جیاتی هه‌ڵبژاردنی فیلمێك كه‌ زیاتر له‌ (500) ملیۆن دۆلاری له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست هێناوه‌، فیلمێك هه‌ڵبژێرێن كه‌ خاوه‌ن به‌ها هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌، ئێمه‌ پێویستمان به‌ فیلمه‌كانی هونه‌ری و سه‌ربه‌خۆیه‌ و له‌ داهاتووشدا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمانه‌ یارمه‌تیده‌ری ئێوه‌ ده‌بین".

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ ناو راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو و ره‌خنه‌ی زۆر ئاراسته‌ی ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ كرا، هه‌ر چه‌نده‌ "چارتێر" چه‌ند رۆژێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌، به‌ فه‌رمی داوای لێبۆردنی كرد.

فیلمی "The Hurt Locker" له‌ ده‌رهێنانی "كاترین بیگلۆ" كه‌ به‌ بوودجه‌یه‌كی (20) ملیۆن دۆلاری به‌رهه‌م هاتووه‌، تاكو ئێستا زۆربه‌ی خه‌لاته‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی سینه‌مایی ئه‌مه‌ریكای بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه‌ و به‌ختێكی بالای بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلمی ساڵ هه‌یه‌.










PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net