❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ویل سمیت وه‌كو به‌هێزترین كه‌سایه‌تی ره‌شپێستی هۆلیوودی ده‌ستنیشان كرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-04 19:21:38

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

ویل سمیت وه‌كو به‌هێزترین كه‌سایه‌تی ره‌شپێستی هۆلیوودی ده‌ستنیشان كرا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-071fd10caa.jpg

PNA – هۆلیوود- ماڵًپه‌رِی ئێنته‌رنێتی "مووی فۆن" لیستێك له‌ ده‌ كه‌سایه‌تی ره‌شپێستی به‌هێز له‌ هۆلیوودی بڵاو كردۆته‌وه‌، تیایدا "ویل سمیت" ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوودی له‌ پڵه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و لیسته‌ ده‌ستنیشان كراوه‌.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "مووی فۆن"، "ویل سمیت" كه‌ له‌و ساڵانه‌ی رابردوو له‌ چه‌ندین به‌رهه‌می ناودار وه‌كو "پیاوانی ره‌شپۆش"، "هیچ"، "من ئه‌فسانه‌م" و "هه‌نكۆك" رۆڵی گێراوه‌، له‌و لیسته‌دا وه‌كو به‌هێزترین كه‌سایه‌تی هۆلیوودی له‌ ناو ره‌شپێسته‌كان ده‌ستنیشان كراوه‌.

له‌و لیسته‌دا ته‌نیا ئاماژه‌ به‌ دوو كه‌سایه‌تی ئافره‌ت دراوه‌ كه‌ بریتین له‌ "ئۆپێرا وینفری" ئه‌كته‌ری سینه‌ما و پێشكه‌شكاری ته‌له‌فزیونی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ پڵه‌ی دووه‌م هاتووه‌ و خاتوو "هالی بری" ئه‌كته‌ری براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار كه‌ له‌ پڵه‌ی چواره‌می ئه‌و لیسته‌ ده‌ستنیشان كراوه‌.

پڵه‌ی سێیه‌می ئه‌و لیسته‌ بۆ "دنزێل واشنتۆن" ده‌ستنیشان كراوه‌ و "تایله‌ر پێری" ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوودی له‌ بواری كۆمیدیا له‌ پڵه‌ی پێنجه‌می ئه‌و لیسته‌یه‌.

"سپایك لی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری نیۆیۆركی و "ئێدی مۆرفی" ئه‌كته‌ری هۆلیوودی له‌ پڵه‌ی (6-7)ی ئه‌و لیسته‌نه‌.

"مۆرگان فریمه‌ن" ئه‌كته‌ری براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار و كاندید له‌ ئۆسكاری (2010) له‌ پڵه‌ی هه‌شته‌م، "لی ده‌نیالز" ده‌رهێنه‌ری فیلمی "پێرشێس" له‌ پڵه‌ی نۆیه‌م و "سامۆئێل ئێل جه‌كسۆن" ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی له‌ پڵه‌ی ده‌یه‌می ئه‌و لیسته‌ ده‌ستنیشان كراوه‌.













PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net