.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










نزا‌و پاڕانه‌وه‌کان ده‌بنه هۆکاری دوورخستنه‌وه‌ی ڕووداوه سروشتییه‌کان!!
ناوچه‌ی (جذ القمر) سروشته‌که‌ی به‌وه ناسراوه که هه‌ر (12)ساڵ جارێک ته‌قینه‌وه‌ی بورکانی تێدا ڕووده‌دات ، جارێک پێش ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌که به حه‌وت مانگ ئامێری پێوه‌ری بورکانه‌کان تۆماریکردبوو که فڵان ڕۆژو له‌سه‌عات ئه‌وه‌نده‌دا بورکانێکی زۆر به‌هێزو گه‌وره ده‌ته‌قێته‌وه کاتێک تیمێکی فه‌ره‌نسی که پێکهاتبوون له ژماره‌یه‌ک پسپۆر گه‌یشتنه ناوچه‌که‌و گوێیان له‌ده‌نگه ده‌نگێک بوو وه پرسیاریان کرد ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه پێیان وترا : ئه‌وه موسوڵمانان له مزگه‌وته‌کاندا و به‌هۆی نزیکبوونه‌وه‌ی کاتی ته‌قینه‌وه‌ی بورکانهکانهکهیاب لێدووربخرێتهوه ، سه‌رۆکی تیمه فه‌ره‌نسیه‌که پرسی: ئه‌م بورکانه که هه‌رده‌بێت ڕووبدات ئایا به‌مشێوه‌یه دوورده‌خرێته‌وه‌و رێگری ده‌کرێت له ڕوودانی؟
خه‌ڵکی ناوچه‌که وتیان : به‌ڵێ به‌تواناو ده‌سته‌ڵاتی خوای گه‌وره دوورده‌خرێته‌وه ، وه ئێمه باوه‌ری ته‌واومان پێیه‌تی ،ئه‌ویش وتی ئه‌گه‌ر بورکانه‌که له‌کاتی خوی‌دا نهتهقییهوهو دوورخرایه‌وه وه‌کو ئێوه ده‌ڵێن ئه‌وا منیش موسوڵمانبوونی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم، ، پاشان کاتی ڕوودانی بورکانه‌که هات و هه‌موو چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌ی بوون که‌چی بورکانه‌که نه‌ته‌قییه‌وه .
سه‌ره‌نجام ئه‌ندازیاره فه‌ره‌نسییه‌که ئیمانی به‌م ئیسلامه پاک‌و پێگه‌رده هێناو موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند ، کاتێک ڕاستی بۆ ده‌رکه‌وت و ده‌سته‌ڵاتی بێسنوری خوای باڵا ده‌ستی بینی له ڕێگری‌کردن و به‌رهه‌ڵستیکردنی ڕووداوێکی پێشبینیکراو به‌هۆی پاڕانه‌وه‌ی موسوڵمانانه‌وه لێی، که‌واته با کاربکه‌ین خۆمان ماندووبکه‌ین بۆناسینی ئه‌و خودایه‌ی که‌سه‌رجه‌می به‌دیهێنراوه‌کان له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی بێسنووری ئه‌ودان و له‌لای ئه‌وه‌وه هاتوون و هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رچاوه/ کتێبی (معرفة الله)
ئاماده‌کردنی/ شه‌نێ
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت shazada-shane
بابه‌تێکی زۆر جوان بوو
هه‌ر سه‌ركه‌وتووبیت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
