.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















قژڕووتانەوەی نێرینە تا ئێستا چارەسەری نییە
قژڕووتانەوەی نێرینە یان قژڕووتانەوەی هۆرمۆنی بریتییە لە هەڵوەرینی قژ لە ئەنجامی چەند هۆكارێك بە یەكەوە، لەمانە هۆكاری زگماكی و هۆرمۆنەكانی نێرینەیی (ئەندرۆجینەكان Androgens). ئافرەتانیش بە رێژەی 40% دووچاری ئەم گرفتە دەبنەوە. لە زۆربەی پیاوە تووشبووەكاندا، قژ لە لای پێشەوە و تۆقی سەردا هەڵدەوەرێ، كەچی قژی لا تەتیشتەكان یان سەر گوێ و پشت گوێیەكان و پاشەوەی سەر هەڵناوەرێت. هەندێك سەرچاوەی پزیشكی زاراوەی قژهەڵوەرینی نێرینەیی بۆ ئەم گرفتە بەكارناهێنن، چونكە گرفتەكە لە هەر دوو نێر و مێدا بەدی دەكرێت، بەڵام لە هەردووكیاندا هۆرمۆنی نێرینەی هۆكارێكی زەق و سەرەكییە. لە هەندێك پیاو و لە زۆربەی ئافرەتاندا كە دووچاری گرفتەكە دەبنەوە، تەنكبوونی قژ بە گشتی ( (Diffuse Hair Lossتێبینی دەكرێت كە زیاتر لە تۆقی سەردا روودەدات. لەگەڵ باڵغبووندا ئاستی هۆرمۆنە ئەندرۆجینەكان بەتایبەتی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دەگاتە لووتكە، هەر لەو كاتەدا قژرووتانەوەی هۆرمۆنی دەستپێدەكات، بەڵام لەوانەیە كە لەبەر كەمی رێژەكەی تا چەند ساڵێك دواتر هەستی پێنەكرێت، پاشان بە تێپەڕبوونی كات بەرە بەرە قژهەڵوەرینەكە زیاتر دەبێت كە هەرگیز ناوەستێت، بەڵام لەوانەیە كە توندی هەڵوەرینەكە لە ساڵانی دواتردا كەم بێتەوە. هەندێك جار لەبەر هۆكاری دیار و هەندێك جاریش لەبەر هۆكاری نادیار و لە خۆڕا توندی هەڵوەرینەكە زیاد و كەم دەكات، هەرگیز ناتوانرێ كە زیاد و كەمی و خێرایی ئەم هەڵوەرینە بخەمڵێنرێ بۆ هەر تاكێك، بەڵام نەخۆشی، خۆراكی ناڕێك و مامەڵەی خراپ لەگەڵ قژ و پێستی سەردا بێگومان كرداری هەڵوەرینەكە زیاتر دەكەن. گەر قژوەرین لەبەر كاریگەری هۆرمۆنی نێرینەیی روویدا، بە هیچ شێوەیەك ناڕوێتەوە، چونكە گۆڕانی هەمیشەیی لە رەگی مووەكاندا روودەدات كە هەرگیز وەكو پێشان ناگەڕێتەوە. تا ئێستا چارەسەر بۆ قژهەڵوەرینی هۆرمۆنی نەدۆزراوەتەوە، بەڵام لە تەمەنی ژێر 40 ساڵیدا دەكرێ بە هەندێك دەرمان هەڵوەرینی مووەكان كەمێك رابگیرێت یان دوابخرێت، بەڵام لە كۆتاییدا هەڵوەرینیان حەتمییە، لەم دەرمانانە گیراوەی یان شامپۆی مینۆكسیدیل Minoxidil كە تەنها سووڕی خوێن لە پێستی سەردا زیاتر دەكات كە ئەمەش وادەكات رێژەیەكی باشتری خوێن بگاتە رەگی مووەكان، واتە بڕێكی زیاتری ئۆكسجین و خۆراكی پتر بگاتە رەگی مووەكان. هەروەها دەرمانی دژی هۆرمۆنە ئەندرۆجینەكان یان تێستۆستیرۆن وەكو فینەستراید Finasteride كە بە شێوەی دەنك لە دەرمانخانەكاندا هەیە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه