.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















قەڵەوی لەكاتی دووگیانیدا
بەردەوام بەر گوێمان دەكەوێت كە زیادبوونی كێش و قەڵەوی لە هەموو جیهان لە زیادبووندایە، زۆرمان لەبارەی زیادبوونی كێش و قەڵەوی لە نێو منداڵاندا خوێندۆتەوە. ئەمە بە راستی مەترسیدارە كە زوو یان لە تەمەنێكی گەنجیدا نیشانەكانی نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەكرە نەخۆشی تری پەیوەست بە قەڵەوی ببینین. ئێستا كە مەترسی ئەوە دەكرێت كۆرپە لەناو منداڵدانیشدا تووشی گرفتی قەڵەوی بێت. قەڵەوی لەگەڵ دووگیانیدا ئەگەری ئاڵۆزییەكانی پەیوەست بە دووگیانی زیاتر دەكات، كە مەترسییان بۆ دایك و كۆرپەكە هەیە. بێگومان هەرگیز نابێت كە ریجیم و وەرزشی توندی بەرنامەی دابەزاندنی كێش لەكاتی دووگیانیدا پەیڕەوبكرێت. وا باشترە كە ئافرەت بەر لە بڕیاردان بۆ دووگیانی پلان دابنێت و كێشی لەشی خۆی بە چاودێری دكتۆر كۆنترۆل بكات. هەروەها هەرگیز نابێت كە ئافرەتی دووگیان بە مەبەستی دابەزاندنی كێش دەرمانی وەكو زینیكال یان سیبوترامین یان دەرمانی تر بەكاربهێنێت چونكە زیانی زۆر گەورە بە خۆی و بە كۆرپەكەی دەگات. لەكاتی دووگیانیدا بە شێوەیەكی ئاسایی لەبەر چەند گۆڕانێكی فسیۆلۆژی كێشی لەش زیاد دەكات كە دەگاتە نزیكەی 12- 15كیلۆگرام بە درێژایی مانگەكانی دووگیانی. زیادبوونی پتر لە 15- 17كیلۆگرام، رێژەی چەوری لە لەشی ئافرەتەكە و رێژەی چەوری لە لەشی كۆرپەكەی زیاد دەكات. لەبەر ئەوەی كە كۆنترۆلكردنی كێشی لەش لە دوا هەفتەكانی دووگیانی هێندە ئاسان نییە، پێویستە لەسەر ئافرەتی دووگیان كە لە مانگەكانی سەرەتای دووگیانیدا كۆنترۆلی كێشی لەشی بكات بە رێگای خواردن و جوولانەوەی سەلامەت لەژێر چاودێری راستەوخۆی دكتۆردا. زۆربەی ئافرەتە دووگیانەكان دەتوانن بە درێژایی مانگەكانی دووگیانی چالاكی بەدەنی ئاسایی رۆژانەیان ئەنجام بدەن. دەكرێ وەرزشی مام ناوەندی وەكو رۆیشتنی خێرا یان مەلە ئەنجام بدرێت. وەرزشی توندتری وەكو راكردن هەرگیز بۆ ئافرەتی دووگیان پەسند ناكرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه