❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵکه‌وت زاهیرو شه‌ری دۆراوه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-05 14:37:50

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

هه‌ڵکه‌وت زاهیرو شه‌ری دۆراوه‌کان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ef4e0e4e1f.jpgئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی بكه‌م هه‌ڵوه‌سته‌ كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی، كه‌ ئایا بۆچی هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌ر ره‌خنه‌ كه‌وتووه‌؟ كێن ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی ده‌كه‌ن؟ بۆچی ره‌خنه‌ی ده‌كه‌ن؟ ئایا ده‌توانن هه‌ڵكه‌وت بوه‌ستێنن؟ ئه‌و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ق وتنه‌، نیو هه‌نده‌ داكۆكیكردن نییه‌، هه‌رچه‌ند مافی خۆشمه‌ نه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌وانێك له‌و بواره‌، به‌ڵكو وه‌ك گوێگرێكیش بێت داكۆكی له‌وه‌ بكه‌م، كه‌ بڕوام پێی هه‌یه‌. 

تائه‌و رۆژه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌ تاراوگه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان، هونه‌ر هه‌رگیز ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌بوو لای زۆر كه‌سێك، كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌مراستی ئه‌و بواره‌ن، به‌ یه‌ك دێڕ باسی هونه‌ر نه‌ده‌كرا، لای هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نه‌بوو زاویه‌یه‌كی بچووك بدات به‌ باسكردنی هونه‌ر بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغه‌كانیان نه‌بێت، جگه‌ له‌چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ك، كه‌ رۆڵیان له‌یاد ناكرێت له‌زۆربه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند و كاری راگه‌یاندن بۆ هونه‌ر، كه‌ مه‌یدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانای ئه‌و كه‌سانه‌ بوو، رووده‌كه‌نه‌ راگه‌یاندن بۆ خۆ فێركردن، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و هونه‌ره‌ حاڵ شپرزه‌ی كورد له‌ رووی ناوه‌رۆك و مه‌به‌ست و ئامانج و شێوازه‌وه‌ به‌رباس نه‌بوو، ئه‌وه‌ی هونه‌ری ده‌كرد له‌گه‌ڵ رێزم بۆ چه‌ند كه‌سێكیان، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سواوبوون، ئه‌وه‌نده‌ له‌سه‌ر شاشه‌ و له‌ده‌نگی رادیۆكانه‌وه‌ ده‌نگێكی نه‌شازیان به‌گوێی خه‌ڵكدا ده‌دا، حه‌وسه‌ڵه‌ی باسكردنی هونه‌ر نه‌مابوو، هه‌ر ئه‌وانیش‌ ببوونه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رێكردنی هونه‌ر و له‌سه‌ر لاڕێیه‌كی چه‌وت و لا لێژ رایان گرتبوو، چونكه‌ وه‌ستاندنی هونه‌ر له‌و جێگه‌دا، هێزی مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگبێژانه‌ بوو، جوڵاندنی ئه‌و ئاسته‌ی هونه‌ر و به‌ واڵاكردنی مه‌یدانه‌كه‌ی و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر دروست وه‌ك ئێستا مانای فڕێدان و مۆد نه‌مانی ئه‌وان بوو، بۆیه‌ به‌راستی هونه‌ر گۆمێكی ئه‌وه‌نده‌ مه‌یوو و په‌نگخواردوو بوو، خه‌ریك بوو به‌ته‌واوی بۆگه‌نی ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك هه‌ڵكه‌وت زاهیر هاته‌وه‌ كوردستان ئه‌و گۆمه‌ مه‌یوه‌ شڵه‌قا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر سایت و رۆژنامه‌ و گۆڤارێك به‌ناچاریش بێت به‌شێكی دیاری مه‌یدانی كاریان به‌خشییه‌ هونه‌ر، چونكه‌ هه‌ڵكه‌وت توانی شێوازه‌ هونه‌رێكی ئه‌وتۆ بێنێته‌ مه‌یدان، كه‌ له‌گه‌ڵ بیستنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گۆمی وه‌ستاوی هونه‌ری كوردی داڕزێن و ده‌نگبێژه‌كانی دوێنێ موته‌حه‌یربێمنن، به‌ناچاری مه‌یدانه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن و له‌دووره‌وه‌ به‌مانگه‌ شه‌و هه‌ڵبێن.

ئه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وت كردی به‌ ته‌نیا هێنانی ستایلێكی به‌رزی هونه‌ری نه‌بوو، له‌ ئاواز و كوالێت و موزیك و ئه‌دای وتن و هتد.. به‌ڵكو به‌خشینه‌وه‌ی شاره‌زایی و دروستكردنی كه‌سانێكی گرنگی پێنه‌دراوبوو، كه‌ به‌ر له‌هاتنه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وت به‌دیار حه‌زه‌كانی خۆیان له‌خه‌می بێ ده‌رفه‌تیان گۆرانیان بۆ خه‌مه‌كانییان ده‌وت، بۆیه‌ هه‌وڵدانی هه‌ڵكه‌وت بۆ هێنانه‌ مه‌یدانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی، كه‌ ئێستا له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا نه‌جمی گۆڕه‌پانه‌كه‌ن، هه‌ڵكه‌وت زاهیری له‌ئاوازدانه‌رییه‌وه‌ به‌ره‌و قوتابخانه‌ بوون برد، ئێستاش له‌ قوتابخانه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی پڕبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و فه‌راغانه‌ ده‌كرێت، كه‌ ده‌نگه‌ نه‌شازه‌كانی به‌ر له‌ئه‌و له‌روح و بیستنی هه‌رگه‌نجێكی نوێخواز دروستیان كردبوو.

ئه‌وه‌م باسكرد كه‌ ده‌نگبێژانێك ببوونه‌ به‌ربه‌ست و ده‌ستبردن بۆ وه‌لانانی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ ژه‌نگرتووانه‌ش، كه‌ رێیان له‌ رێكردنی هونه‌ر گرتبوو، واتای له‌ناوچوونی یه‌كجاره‌كی به‌ربه‌سته‌كانی ده‌دا وه‌ستاندنی هونه‌ریش له‌یه‌ك ئاست و به‌لارێیه‌كه‌وه‌ مانای مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌سته‌ ژه‌نگرتووانه‌ بوو، كه‌ له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی هه‌وڵی فڕێدانیان، ببوونه‌ مێرده‌زمه‌ و هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی هونه‌ری كوردی، ئه‌وانیش به‌ده‌نگه‌ نه‌شازه‌كانیان به‌رده‌وام خه‌ریك به‌ داكرۆژینی روح و میزاجی گوێگری كورد بوون، بۆیه‌ له‌هه‌ر حاڵه‌تی فڕێدوانیان چاوه‌ڕوانی ئه‌و ره‌دفیعله‌ ده‌كرا، كه‌ ئێستا به‌ناوی ره‌خنه‌ی هونه‌رییه‌وه‌ له‌ ئاستی هونه‌ری قوتابخانه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیردا بوونی هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا نه‌بووه‌ هاتنه‌مه‌یدانی جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه‌ كاریگه‌ری هێنده‌بێت، جوڵانه‌وه‌كانی پێش خۆی زه‌ربی سفر یان نزیك له‌سفر بكات، كاراكته‌ری جوڵانه‌وه‌كانی تر دۆشدامێنن و وه‌ك واقیع قبووڵی بكه‌ن و ره‌دفعلیشیان نه‌بێت. چونكه‌ وافێركراوین قبووڵكردنی راستی واتای دۆڕاندنه‌، دۆڕاندیش له‌ رۆحی هه‌ریه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده‌ واتایه‌كی قورسه‌ قبووڵكردنی نه‌ك هه‌ر زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵكو فڕكردنی پێكێك له‌ ژه‌هره‌، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ك هه‌موو جوڵانه‌وه‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌ له‌رابردوو ئێستای كوردستان روویداوه‌ و كاراكته‌ره‌كانی رووبه‌ڕووی ته‌شهیرگه‌لێك بوونه‌ته‌وه‌، ‌گه‌شتۆته‌ باسكردنی پیرۆزیه‌كانیشیان. بزوتنه‌وه‌ی هونه‌ری هه‌ڵكه‌وت زاهیر و ئه‌و كاراكته‌رانه‌شی كه‌ له‌و قوتابخانه‌ و بزوتنه‌وه‌یه‌دا به‌رده‌وامی به‌خۆیان ده‌ده‌ن، ده‌كرێت چاوه‌ڕوانی هه‌مان ره‌دفعل بن، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا بزوتنه‌وه‌ تۆكمه‌ و به‌به‌هاكان ده‌مێننه‌وه‌ و شانازی بۆ كاراكته‌ره‌كانیان پاداشتیان ده‌بێت.

ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ شتێكی غه‌ریب نییه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ دوێنێ به‌ربه‌سته‌ ژه‌نگرتووه‌كانی به‌رده‌م رێكردنی هونه‌ری كوردی بوون، ئه‌و ده‌نگبێژ و جاهیلانه‌ی كه‌ تادوێنێ به‌ نه‌بوونی هه‌ڵكه‌وتێك ببوونه‌ هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی كورد، هاتنه‌ مه‌یدانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و قوتابییه‌كانی، به‌تاكه‌ هۆكاری به‌سه‌رچوونی خۆیان و ئاوابوونی هونه‌ره‌كه‌یان بزانن و له‌ ره‌دفعلی ئه‌وه‌شدا، به‌ناوی ره‌خنه‌ی هونه‌رییه‌وه‌ هه‌مان گه‌مه‌ی سیاسییه‌ دۆڕاوه‌كان بكه‌ن، كه‌ ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن خوێنیش بڕێژن، بۆیه‌ ئێستا هه‌مان شێوه‌ و هه‌موو ئه‌و كه‌سه‌ ده‌نگبێژه‌ به‌سه‌رچووانه‌ی، كه‌ هونه‌ری قوتابخانه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و لێشاوی جه‌ماوه‌ری هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری هونه‌ری به‌رته‌سككردووه‌.

من پێم وانییه‌ ئه‌وان بتوانن هه‌ڵكه‌وتێك بوه‌ستێنن، كه‌ خاوه‌نی شانازی هێنانه‌ مه‌یدانی كۆمه‌ڵه‌ قوتابییه‌كی گه‌نج و داماڵینی سیمای پیاوسالارانه‌ی هونه‌ری كوردی بێت، هه‌ڵكه‌وتێك بوه‌ستێنن كه‌ توانای له‌ئاست وه‌سانی داخراوی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌بێت، له‌هاتنه‌ مه‌یدانی ئافره‌ت و خاوه‌نی پرشنگی دره‌وشانه‌وه‌ی ئافره‌ت بێت، له‌و بواره‌ی كه‌ به‌شۆرب و ره‌نگی پیاو داپۆشرا بوو، هه‌ڵكه‌وتێك بوه‌ستێنن هونه‌ری كردبێته‌ قسه‌ی راگه‌یاندنه‌ بێده‌نگه‌كان، له‌ئاست هونه‌ر و كاری بۆ زۆر قه‌ڵه‌م به‌ ده‌ست و به‌ناو رۆژنامه‌نووسێكی بێ كار دروست كردبێت له‌و بواره‌ و له‌بێ كارییه‌وه‌ خه‌ریكی كردبن به‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و گوێزه‌ره‌وه‌ی رای ئه‌وانه‌ی به‌ردێكیان نه‌خسته‌ سه‌ر دروستبوونی هونه‌ری كوردی، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ناتوانن هه‌ڵكه‌وتێك بوه‌ستێنن كه‌ هه‌موو كوردی به‌هونه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ مه‌شغوڵ كردووه‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌ ده‌كه‌ن، له‌ واقیعدا شیوه‌نی مه‌یدان نه‌مانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ بارگاوی كردنی داكۆكیكردن له‌هونه‌ری كورد.

Zanadzey@yahoo. com
teshk

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-05 16:22:14

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: هه‌ڵکه‌وت زاهیرو شه‌ری دۆراوه‌کان

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-06 15:57:58

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: هه‌ڵکه‌وت زاهیرو شه‌ری دۆراوه‌کان

zor supas hawry geyan dasti tosh xosh beet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net